@roeshto: ئەو مرۆڤە تایبەتەی کە لە کاتە سەختەکان و لە نیوەی شەودا دەرگای دڵی بۆت کراوەیە، ئەو مرۆڤەی کە بەتەنها سەیرکردنێک هەموو دەفتەری ئەعمالتی لەبەرچاوە و دەیخوێنێتەوە، ئەو مرۆڤەی بەیەک تەقولبابی دڵت هەموو چتێکی ناوی درک پێدەکات و دەزانێت، ئەو مرۆڤەی لەهەرکاتێک دڵت ویستی بتوانی زەنگی بۆ لێبدەیت، تەنها هاوڕێ یان هاوسەفەرێکی ئاسایی نییە، بەڵکو خودی ئارامییە، پەناگەیە، ڕۆحە ڕۆح. لەگەڵ ئەودا پێویست ناکات هیچ شتێک ڕوون بکەیتەوە، چونکە ئەو پێش ئەوەی قسە بکەیت، لە لێدانی دڵت و شێواوی ڕەنگت تێدەگات. لە قورسترین دۆخەکاندا، لە خۆشترین کاتەکاندا، لە جیاوازترین و نایابترین چرکەساتەکانیش مرۆڤ پێویستی بە کەسێکی لەم جۆرە هەیە، چونکە بوونی کەسێک کە بێ ئەوەی دادوەریت بکات گوێت لێ بگرێت و لێت تێبگات، باری سەر شانی مرۆڤ زۆر سوک دەکات، مرۆڤ هەمیشە وێڵ و عەوداڵی پەی پێبردنە، گیرۆدەی ئەوەیە دەوروبەر لێی تێبگات، بەهەڵە کردار و گوفتار و ڕەفتاری تەفسیر نەکەن هەربۆیە کاتێک کەسێکی لەم جۆرەت هەیە بەتوندی دەستی پێوە بگرە، بیپارێزە، چونکە هەبوونی ئەم جۆرە کەسانە لەژیان وەک هەبوونی پشت و پەنایەکی بەهێز و قایم وان کە هەرکاتێک بارت لار بوو، یان هەرکاتێک خەریکە بنەوی و بکەوی دەکرێت ئەوان بێن ڕاستت بکەنەوە و ببنە پایە و پشت و پەنا. هەر وەک مەولانا دەفەرموێت: گـەر هـەزاران داو و تـەڵـە بـێـتـە ڕێـم تۆم کە لەگەڵدا بیت هیچ خەمێک نایەتە ڕێم #farsitiktok #foryou #farsi #fypシ゚viral #fyp
وتــــــەکــــانم
Region: IQ
Tuesday 01 September 2026 22:13:53 GMT
Music
Download
Comments
slimani79 :
ئەو کە سە نیە
2026-09-02 11:51:47
0
" :
Nadarinnn
2026-09-01 23:11:11
0
m.banaz 👸💎 :
🥺🥺🥺
2026-09-02 11:27:57
0
dawd saed :
❤️❤️❤️❤️❤️❤️
2026-09-02 05:04:47
0
🎻☞𝐒𝐇𝐖𝐀𝐍 𝐑𝐀𝐍𝐘𝐀 :
💐💐💐
2026-09-02 13:57:13
0
To see more videos from user @roeshto, please go to the Tikwm
homepage.