@eylaa9141: part 2 #fllow #dhaha👍

EylAA🎀🩷
EylAA🎀🩷
Open In TikTok:
Region: SO
Wednesday 02 September 2026 17:09:01 GMT
8998
707
8
19

Music

Download

Comments

asma_ahmed_iprahim23
Asma Ahmed ipraahim :
🥰🥰🥰🥰🥰
2026-09-02 19:48:49
0
wax.kale0
cabdi qaadir :
🥰🥰🥰
2026-09-02 19:26:38
0
ladan_maxamed24
Afnaan maxamed :
😁😁😁
2026-09-02 19:07:38
0
sayma.roob.898
Sayma roob 898 :
❤️❤️❤️
2026-09-02 19:30:33
0
hamda.ismaaciil2
🥹 :
😂
2026-09-02 18:26:18
0
yayamouad
Yaya Mouad :
❤️❤️❤️
2026-09-02 18:14:54
0
user7506747702
Xasan :
🥰🥰🥰
2026-09-02 17:30:19
0
97.3440
𝐂͢ᴏsᴍᴀ•🚩 :
😂😂😂
2026-09-02 18:49:55
0
To see more videos from user @eylaa9141, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەمشەو هەستم کرد هەموو جیهان بێدەنگ بووە بۆ ئەوەی گوێ لە هاواری ناخم بگرێت، ئەوەندە پڕ بووم لە تووانەوە و ئازار، کە تەنها و تەنیا پێویستم بە قسەکردن بوو لەگەڵت... نەک بۆ ئەوەی بپرسم بۆچی بەم جۆرە بێڕەحمانە ڕۆشتی و جێت هێشتم، یان گلەیی لەو هەموو بەڵێن و قسانە بکەم کە ڕۆژێک دەستت پێیانەوە گرتبووم و دواتر بە ئاسانی داوتە دەست با. نا... تەنها بۆ ئەوەی بۆ کەمێکیش بێت، ڕوخسارە ماندوو و شەکەتەکەی ناخم لە پشت گوێگرتن لە دەنگتدا بشارمەوە. تەنها بۆ ئەوەی لەم شەوە ساردەدا دەنگت گەرمییەک ببەخشێتەوە بە ڕۆحم و بە درۆش بێت پێم بڵێیت: «مەگری، هەموو شتێک باش دەبێت»، ئەگەرچیش هەردووکمان باش بزانین هیچ شتێک لە دوای تۆ باش نابێتەوە و هیچ شتێک لەم ژیانەدا وەک خۆی لێنناێتەوە. ئەمشەو لە هەموو شەوەکانی تر تەنهاترم، ئەوەندە تەنهام کە لەم بێدەنگییە تاریکەدا گوێم لە دەنگی شکان و پارچەبوونی ڕۆحم دەبێت لە ناخمه‌وە. تێنەگەیشتم مرۆڤ چۆن دەتوانێت لە درەنگانێکی شەودا، لەناو چوار دیواری بێدەنگیدا، بەبێ ئەوەی کەس ببینێت، بەم جۆرە فرمێسکەکانی قورگم بخنکێنن؟ نەمدەزانی ڕۆژێک دێت تەنها بیرکردنەوە لە دەنگت و ناوەکەت، هێندە سنگم قورس دەکات کە لەبیرم بچێتەوە چۆن هەناسە دەدرێت. هەموو شتێک لە دەوروبەرم بڕستی لێ بڕیوم؛ ئەو شوێنانەی بەیەکەوە تێیاندا تێپەڕین، ئەو جادانەی کە بە دەستلەناو دەست هەنگاومان تێدا نا، ئەو چرپە میهرەبانانەی کە بە گوێمدا دەتبڕین، تەنانەت ئەو پێکەنینانەی کە فێرت کردم. تۆ کە ڕۆشتی، تەنها بە تەنیا نەڕۆشتی؛ بەڵکو باران و ڕووناکی و هەموو خۆشییەکی ئەم جیهانەت لەگەڵ خۆتدا برد. بۆ منت تەنها مشتێک یادگاریی تیژ و بارێکی قورس لە حەسرەت بەجێهێشت کە هەموو شەوێک لەگەڵ بەستنی چاوەکانمدا برینەکانم نوێ دەکەنەوە. ئەوەندە لە من دووریت، کە تەنانەت ئەگەر لەم دوورییەدا باوەش بە سێبەری خۆشمدا بکەم و بگریم، دەنگم ناگاتە لای تۆ. مرۆڤ کە لە ناخەوە دەشکێت، دەنگێکی لەرزۆکی نییە تا کەس گوێی لێ بێت، بەڵکو بە هێواشی وەکو شووشەیەکی ورد ورد بێدەنگ دەبێت. هەرچەندە هەوڵ دەدەم ئەم پارچە شکاوەنەی دڵم کۆ بکەمەوە، تەنها دەست و ڕۆحی خۆمی پێ بریندارتر دەکەم. سەیرە کە چۆن کەسێک دەتوانێت لە دەرەوەدا هێندە ئارام دیار بێت، بەڵام لە ناخیدا کەلاوەیەکی ئەوەندە وێران هەڵبگرێت کە چاوەکانی هەمیشە پڕ بن لە باران. هەموو چڕکەیەک کە تێدەپەڕێت، لە خۆم دەپرسم ئایا تۆش لەو شوێنەی لێی هەیت بۆ چرکەیەکیش بێت هەست بەم بۆشاییە دەکەیت؟ ئایا هەست دەکەیت کەسێک لەم شارەدا، لە ژێر قورسی یادگارییەکانتدا ئیتر ناتوانێت بەپێوە بوەستێت؟ ئەمشەو تاریکییەکە ئەوەندە قورسە هەست دەکەم سەقف و دیواری ژوورەکەم ڕوویان لە من کردووە تا تەواوی تەنهایی خۆمیان بەسەردا بڕێژن. هەموو شەوێک بەر لەوەی چاوم بنێم، لە فکری ئەوەدام کە ئایا بەیانی کە هەڵدەستم، ئەم ئازارە لە سنگمدا کەمێک هێور دەبێتەوە یان دیسانەوە هەمان گێژاوی بیرکردنەوەت دەمخواتەوە؟ من لە دوای تۆ هیچ شتێکم لە دەست نەدا بەقەد ئەوەی خۆمم لە دەست دا؛ ئەو کەسەی کە جاران بە پێکەنینێک دڵی خۆش دەبوو، ئێستا لەناو لێشاوی یادگارییەکانتدا ون بووە و ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ لای خۆی نەدۆزیوەتەوە. تەنانەت ئەم بێدەنگییەی ژوورەکەشم بە زمانێک قسە دەکات کە تەنها ناوی تۆی تێدا دووبارە دەبێتەوە، وەکو ئەوەی هەموو شتێک دروسترابێت تا تەنها تاڵیی نەمانی تۆم وەبیر بهێنێتەوە. ئەمشەو یەکێکە لەو شەوە کوشندە و قورسانەی کە مرۆڤ تێیدا هەست دەکات تەنها بۆ ئەوە ماوە تا ئازاری زیاتری پێ بگات، تەنها تا ڕاستیی تاڵیم پێ بڵێتەوە کە تۆ ئیتر نایتەوە. هیچی ترم لەم ژیانە نەدەویست، تەنها ئەوە نەبێت سەرێک بنێم بە سێبەرەکەتەوە و هێندەی هەموو ئەم ساڵانەی دووریت بگریم... بەڵام تۆ لە کوێی و من لە کاتی ڕووخان و تووانەوەی ناخمدا، بە تەواوی لە ناو ئەم بێدەنگییەدا بێپەنا و بێدەنگ بەجێماوم.💔

About