@r4in.nnnnn: خەون، پەناگەی ئەو ڕۆحانەیە کە لە جەنگی واقیعدا تووشی شکست بوون. ئێمە خەون بەوەوە دەبینین کە لەدەستمان داوە، چونکە ناخمان ڕەتیدەکاتەوە گوێرایەڵی کات بێت، کات بەرەو پێشەوە دەڕوات، بەڵام ئازار هەمیشە لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە. ​کاتێک لە جیهانی واقیعدا کەسێک، شوێنێک، یان بەشێک لە ڕۆحی خۆت لەدەست دەدەیت، بۆشاییەک دروست دەبێت کە هیچ شتێکی ئەم زەمینە ناتوانێت پڕی بکاتەوە. خەون لێرەدا دەبێتە سنورێکی باریک لە نێوان 'ئەوەی بوو' و 'ئەوەی بەجێماوە'. لە تاریکی شەوەکاندا، کاتێک بیری ڕۆژانەمان بێدەنگ دەبێت، ڕۆح دەگەڕێتەوە بۆ سەر کەلێنەکان دەچێتەوە ئەو شوێنەی کە تێیدا بریندار بوو، تا دەست لە سێبەری ئەو شتانە بداتەوە کە ڕۆژێک زیندوو بوون. ئازارە قووڵەکە لەوەدا نییە کە لە خەودا ئەو شتانەی لە دەستمان داوە لە خەودا دەبینینەوە، بەڵکو لەو ساتە بێ ڕەحمەدا کۆبووەتەوە کە چاوەکانمان دەکەینەوە. لە سەرەتای بەئاگابوونەوەدا، درک بەوە دەکەین کە ئەو دەستەی درێژمان کردبوو تەنها تەمێکی بەتاڵی گرتووە. ئێمە خەون بە لەدەستچووەکانمانەوە دەبینین، نەک بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، بەڵکو چونکە خەون تەنها ڕێگەیە کە تێیدا دەتوانین بە بێدەنگی ئازار بچێژین بۆ ئەو کەسەی کە پێش لە لەدەستدانەکە بووین. #mr سەرسەری

سەرسەری
سەرسەری
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 03 September 2026 16:36:57 GMT
1180
138
10
58

Music

Download

Comments

maybeimgonnalisten
بریانی بە کشمیش :
Keep Going,
2026-09-03 22:25:25
1
batbruce09
based.man :
real I keep dreaming about her
2026-09-03 16:52:07
1
godneveranswer
Yy :
شاز
2026-09-03 17:10:41
1
imkitty.rena
ꫂ᭪݁. :
Js happened last night.
2026-09-04 16:02:41
1
weirdlyystrange
𓏲 :
we spend our whole lives dreaming thats why when reality hits it hurt
2026-09-03 17:10:48
1
urf4v.m1
م :
2026-09-03 16:56:03
1
To see more videos from user @r4in.nnnnn, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About