@chalaky_danyar_rustay: پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو. لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ مسعود بارزانی 4ی ئەیلوولی 2026 #danyar_bryar_rustay #hawler #kurdistan #duhok_zaxo_amedi_semel_akre #سەرۆک_بارزانی
کاروچالاکیەکانی دانیار ڕوستایی
Region: IQ
Friday 04 September 2026 18:13:06 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @chalaky_danyar_rustay, please go to the Tikwm
homepage.