@amozhgaari: لە جەنجاڵی و بێدەنگیی ئەم دنیایەدا، مرۆڤبوون گەورەترین تاقیکردنەوەیە… تێگەیشتن لە خودا، تەنها شوێنکەوتنی وشەکان نییە، بەڵکو گۆڕینی نەواکانی ناخە، کاتێک ڕووناکیی ناسینی «الله» دەچێتە دڵێکەوە، هەموو شتێک بەسەر ئەو مرۆڤەدا دەگۆڕێت چیتر پێویستی بە درۆ نییە تا خۆی بسەلمێنێت، نە خۆی بە گەورەتر لە تۆزی سەر ڕێگاکان دەزانێت، و نە ڕق لە ناخیدا جێگەی دەبێتەوە🦢… چەند ئازاربەخشە کاتێک ناوی پیرۆزی خودا دەکرێتە قەڵغانێک بۆ فێڵ و دەستکەوتنی چەند دینارێکی کاتیی ئەم دنیایە!!! بەڵام ئەو کەسەی بە ڕاستی خودا دەناسێت، دەزانێت ئەم دنیایە تەنها سایەیەکی تێپەڕە، ئەو سوێندی ناڕاست ناخوات، خەڵک لە خشتە نابات، و ناوی بەرز و پیرۆزی «الله» ناکاتە ئامرازێک بۆ سودی بچووکی ڕۆژگار!! ئەو دڵەی لەگەڵ خودا ئاشنا بوو، تەنها ڕوو لە ئاسمان دەکات.. چاوی تەنها لە ڕەزامەندی ئەوە، نەک دەستی بەندەکانی لە بێدەنگیدا دەژی، بە پاکی هەنگاو دەنێت، و ئارامی دەکاتە دیاری بۆ دەوروبەری🦢🤍…! #د_عوثمان_محمد_غریب #خوداناسی #روحی_پاک #کرداری_چاک#ئامۆژگاری

خەدیجە🤍
خەدیجە🤍
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 04 September 2026 20:57:35 GMT
1604
389
4
36

Music

Download

Comments

userr.tauhid77
userr.tauhid77 :
جزاک الله خیرآ
2026-09-05 07:13:09
0
selfish.boy806
selfish boy :
جزاک الله خير بەردەوام بە
2026-09-05 09:38:59
0
berevinmahmud1
berevin :
❤️❤️❤️
2026-09-05 10:07:09
0
To see more videos from user @amozhgaari, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About