@dlzar999: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: { مَنْ حَفِظَ عَشْرَ آيَاتٍ مِنْ أَوَّلِ سُورَةِ الكَهْفِ، عُصِمَ مِنَ الدَّجَّالِ /مسلم وغیره/ واتە: هەرکەسێک دە ئایەت لە سەرەتای سوڕەتی (الکهف)ـدا لەبەر باکت لە کێشە و بەڵای "دەجال" ئەپارێزرێت}. نەواسی کوڕی سەمعان دەڵێت: جارێك کە باسی دەجالمان دەکرد پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: من لە شتێکی تری جگە لە دەجال لێتان دەترسم ئەگەر هاتوو دەجال دەرکەوت و منیش لە ناو ئێوەدا بووم ئەوسا من لە جیاتی ئێوەدا دەم کوتی دەکەم، وە ئەگەر هاتو منیش لە ناو ئێوە دا نەبووم، جا ئەو ڕۆژە هەر کەس دەبێت خۆی پارێزگاری لە خۆی بکات و لەپاش خۆم الله چاودێرە بەسەر هەموو موسڵمانێکدا، وە بزانن کە دەجاڵ گەنجێکی پرچ گرژە و چاوێکیشی دەرپەڕیوە و کەوێرە بەلای منەوە ئەو وەکو عەبدولعوزای کوڕی قوتەنە، جا هەرکەس لە ئێوە بەو گەیشت با سەرەتای سوڕەتی (الکهف)ـی بەسەردا بخوێنێتەوە. دەجال لە شوێنێك لە نێوان شام و عێراق دا دەردەکەوێت، جا بە ڕاست و چەپیدا خراپە و تاوان بڵاو دەکاتەوە، ئەوسا ئەی بەندەکانی الله ئەو کاتە خۆگر بن لەسەر ئایین، وتمان: ئەی پێغەمبەر ﷺ لەسەر زەوی دا چەند دەـێنێتەوە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: چل ڕۆژ، ڕۆژێکی وەک ساڵێک و ڕۆژێکیشی وەک مانگێک و ڕۆژێکی تریشی وەک هەفتەیەک وایە ئەو ڕۆژەکانی تری هەر وەک ڕؤژانی ئێوە وایە - واتە: ساڵێک و دوو مانگ و چواردە ڕۆژ - وتمان: ئەی پێغەمبەر ﷺ لەو ڕۆژەدا کە وەک ساڵێک وایە نوێژی ڕۆژێک بکەین بەسە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: نەخێر کاتیان بۆ دیاری بکەن و بەپێی ئەو کاتانە نوێژەکانتان بخوێنن. وتمان: ئەی پێغەمبەر ﷺ لەسەر زەویدا بە چ خێراییەک دەگەڕێت؟ فەرمووی: وەک بارانێک وایە کە با بەسەر زەویدا بیفڕێنێت، جا دەگات بە گەلێک و بانگیان دەکات و ئەوانیش باوەڕی پێ دەهێنن و پەیڕەوی دەکەن، ئینجا فرمان دەکات بە ئاسمان ئەوسا ئاسمانیش باران دەبارێنێت و فەرمانیش دەکات بە زەوی، زەویش گژوگیا سەوز دەکات، مەڕ و ماڵاتیان کە ئێواران دێنەوە پشت و کۆپانیان بەرزترە و گوانەکانیان پڕ شیرترە و ئەوەندە لەوەڕیان خواردووە کە کەلەکەیان دەرپەڕیوە و پان و ئەستور بووە، واتە: ئەوانەی کە باوەڕی پێ دەهێنن لەو کاتە تەنگانەدا بەدوای دەجال ناز و نیعمەتێکی زۆریان بەسەردا دەڕژێت و بانگەوازی گەلێکیش دەکات کە باوەڕی پێبهێنن و بی پەرستن بەڵام ئەوان بەرپەرچی دەدەنەوە، جا ئەو گەلە هەر کە ڕۆژیان لێ دەبێتەوە هیچیان بەدەستەوە نامێنێت ئەوسا دەجال بەلای وێرانەیەکدا تێدەپەڕێت و دەڵێت: ئادەی خەزێنەکانت بکەدەرەوە بەپەلە هەموو خەزێنەکانی ئەو شوێنە دوای دەجال دەکەون هەر وەک چۆن مێش هەنگە نێرەکان بە شوێن شاژنە گەورەکەیاندا بە کۆگای و بەخێرایی دەردەچن پاشان بانگی گەنجێکی تازە پێگەیشتوو دەکات کە بیپەرستێت بەڵام ئەویش بەرپەرچی دەداتەوە جا دەجالیش دەیکا بە دوولەتی جیا لەیەک وەک لێدانی نیشانە پاشان زیندووی دەکاتەوە و بۆ جارێکی تر بانگی دەکات کە باوەڕی پێ بکات و بە خوای بزانێت جا بە ڕویەکی گەشاوەوە ڕووبەڕووی ڕادەوەستێت و پێی پێدەکەنێت، ئینجا لەو کاتەدا عیسای کوڕی مەریەم لە لای منارەی سپی ڕۆژهەڵاتی دیمەشقەوە، لە حاڵێکدا کە دوو بەرگی زافەرانی لەبەر دایە و دەستەکانی خستووەتە سەر باڵی فریشتەوە دادەبەزێتە خوارەوە کاتێک کەسەری خوار دەگرێت ئارەق لە سەری دەتکێت و کاتێک بەرزی دەکاتەوە وەک دانەی مرواری بە ڕوومەتی دا دێتە خوارەوە و هەر کافرێک هەناسەی عیسا کە تا چاو بڕ دەکات دەڕوات پێی بگات دەمرێت، ئینجا عیسا دەڕوات بە شوێنی دەجالدا و لە شاری "لود" کە شوێنێکی نزیك بە "بەیتولموقدەس"ـە دەی کوژێت} جا تەماشا بکەن ئەو ڕووداوەی دەجال چەند پڕ مەترسی و سامناکە خۆ ئەمڕۆ زۆربەی خەڵک پەیڕەوی کەسانێک دەکەن و لێیان دەترسن کە زۆر زۆر لە دەجال لاوازترن کەوابوو دەبێ بزانین کە فیتنەی دەجال فیتنەیەکی گەورەیە و خۆ پاراستن لێی زۆر دژوارە، بەڵام باوەڕداران سوڕەتی (الکهف)ـیان پێدراوە کە سیلاحێکی گەورەی وایە کە دەجال لە ئاستی دا زۆر لاوازە.#مهدي_الشيشاني #سورة_الكهف #اللهم_صلي_على_نبينا_محمد #لااله_الا_انت_سبحانك_اني_كنت_من_ظالمين

🖤
🖤
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 04 September 2026 23:57:48 GMT
5944
1809
7
85

Music

Download

Comments

omeed_muslim
ئومێد، :
برام ئەو فدیۆیەم بۆ ئەنێری لە تلیگرام گەر ئەزیەت نەبێت پۆستی ئەکەم؟
2026-09-09 22:55:56
0
hama.gyan3
𝐇𝐀𝐌𝐀 :
الحمدللە استغفرللە اللە اکبر سبحان اللە❤️
2026-09-05 09:07:09
0
aramgarmyani277
aram 3mar :
الحمد اللە
2026-09-05 17:34:04
0
s4mer.2
s.77 :
🖤🙌
2026-09-05 03:15:39
0
shazadburhan
shazadburhan :
❤️❤️❤️
2026-09-05 00:31:53
0
pakbir99
pakbir :
🌹🌹🌹
2026-09-05 00:00:07
0
r.asha86
§𝖆ℱα🖤 :
💚💚💚
2026-09-05 17:09:14
0
To see more videos from user @dlzar999, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About