@.wtf142: هەندێک جار، مرۆڤ لە گەرمەی ئەو تەمەنەی کە پێی دەڵێن "بەهار و لاوێتی"، هێندە لە ناخەوە دەشکێت کە پایزیش شەرم لە ڕەنگپەڕیویی دەکات. من هەمان ئەو کەسەم؛ ئەو کەسەی لە دەرەوە بە قسە و شێواز گەورە دیارە، بەڵام لە ناوەوە، لە پشت پەردەی عەقڵییەتێکی پێگەیشتووەوە، منداڵێکی بچووک کزۆڵە نیشتووە و لە ترسی زللە بەهێزەکانی ژیان، دەستی گرتووە بە سەریەوە. یادەوەرییەکانم پڕن لەو چرکەساتە شەمزارکەرانەی کە تەنیا خۆم و خودا دەزانین چەندە قورس بوون. کاتێک دەچوومە دەرەوە، کاتێک پێم دەخستە ناو کۆڕ و مەجلیسی خەڵکی، هەستێکی غەریب دەبووە سێبەر و دەیمژیم: هەستی کەمتربینی. هەر کاتێک چاوم بە کەسێک دەکەوت، دەستبەجێ دەستم دەبرد بۆ دەموچاوم... عەلەساس دەمخووراند. بەڵام دڵم هاواری دەکرد: نا! تەنیا بۆ ئەوەیە تەواوی ڕوخسارم نەبینێت، بۆ ئەوەیە دەرگای تانەوتەشرەکانم دابخەم، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەم کەس بە چاوی سووکەوە گاڵتەم پێ بکات. چەندە ئازاربەخشە لە تەمەنێکدا بیت کە دەبێت شانازی بە خۆتەوە بکەیت، کەچی ناچار بیت لە پشت پەنجەکانی خۆتەوە سەیری دونیا بکەیت. من باوەڕم وابوو جوانی و ناشرینی لە هاوڕێیەتیدا بوونی نییە؛ پێم وابوو مرۆڤەکان سەیری دڵ دەکەن، نەک دیمەن. لەبەر ئەو تەنیاییە بێبەزەییەی وەک خۆرە دەیخوردم، پەنام بردە بەر هەنێ کەس... هەنێ کەس کە وەک پەناگە دیمن، بەڵام بوونە ڕووشێنەری ڕۆحم. ئەوان هێندە بێبەزەییانە دڵە سادەکامیان وردوخاش کرد، کە وایان لێکردم چیدی نەتوانم بەو چاوە منداڵانە پڕ لە ئومێدەوە سەیری هیچ سووچێکی ئەم ژیانە بکەمەوە. ئومێدەکەم لەوێدا مرد. برینی دەرەوە بە مرۆڤ دەکرێت، بەڵام برینی ناو ماڵ بە کێ چاک دەبێتەوە؟ ئێستاش، لەم چرکەساتەدا کە دڵم خەریکە لە سنگمدا دەتەقێت، دەنگێک لە گوێچکەمدا دەزرنگێتەوە کە هیچ کات کاڵ نابێتەوە. ئەو ڕۆژەی کە نەخۆش بووم، ماندوو و شەکەت، کۆمەڵێک فەحسی گرانبەهام کردبوو. کاتێک بە باوکم گوت، بە جۆرێک کە چاوەڕێی سۆز یان لانی کەم هاوسۆزییەکی باوکانە بووم، تەنیا تانەی بۆ هاوێشتم. پێم گوت "وەڵا هیچیشی تێدا دەرنەچوو"، وەڵامەکەی وەک تێزاب ڕوحی سووتاندم؛ وتی: "ئەی کێ پارەکەی دەدات؟" گوتم: "خۆم پارەکەی دەدەم." بەڵام ئەو بە پێکەنینێکی سووکایەتییەوە پێی گوتم: "مەگەر گان بدەیت..." ئەو وشەیە... ئەو پێکەنینە... لەو کاتەدا هەستم کرد زەوی لەژێر پێمدا نەما. من کوڕی ئەو بووم، نەک نامۆیەک لە سەر شەقام. لەو ڕۆژانەدا کە ماڵەکەمان پڕبوو لە کێشە و جەنگ، من وەک شێتێکم لێهاتبوو؛ لە ناو خۆمدا دەگریام و هاوارم دەکرد، کەچی ئێستا هاتوون و لۆمەم دەکەن، ڕەخنەم لێدەگرن کە بۆچی ڕەفتارم منداڵانەیە! خۆ من چیم بکردایە؟ کێ دەستی ئەو منداڵەی گرت کاتێک لە گەرمەی لاوێتی و دڵخۆشیدا، سووکایەتیی پێکرا وەک ئەوەی بێقیمەتترین بوونەوەری سەر زەوی بێت؟ شایەنی بووم؟ نا... نا، نازانم... لەوانەیە شایەنی بووبێتم کە ڕێگەم دا وا بکەن. من هێستاش وا ساویلکەم. هێشتا کاتێک کەسێک پێویستی پێمە، هەموو ئازارەکانم لەبیر دەکەم و دەبمەوە بە هەمان ئەو کوڕە باشەی کە ئەوان دەیانەوێت بیبینن. ئەوان منیان تەنیا بۆ ئەوە دەوێت کە "باش بم بۆیان"، کاتێک کارەکەیان تەواو دەبێت، دیسانەوە دەمخەنەوە ناو زبڵدانی تەنیاییەکەم. ئێستا گەیشتوومەتە ڕەقترین و تاڵترین قەناعەتی ژیانم: هەموو کەسێک بە مەبەستێک و بەرژەوەندییەکەوە تۆی دەوێت. هیچ پاکییەک لەم جیهانەدا نەماوە کە بتوانێت دڵی منداڵانەی من تێر ئاو بکات.#foryoupage
.
Region: IQ
Sunday 06 September 2026 09:46:44 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @.wtf142, please go to the Tikwm
homepage.