@nerwa29: دەزگای روانگە بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک پڕۆژەی (زانکۆی دڵخوازم)ی راگەیاند و زیاتر لە ١٠٠ کورسی خوێندنی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ کردە دیاری. بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی پەروەردە، زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابییان و بەڕێوەبەرانی ئامادەییەکان، دەزگای روانگە رێوڕەسمی (ئاراستەی زانکۆ، رێبەرێک بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢)ی لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر ئەنجامدا. لە رێوڕەسمەکەدا دەزگای روانگە لەڕێگەی پڕۆژەی (زانکۆی دڵخوازم) بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، زیاتر لە ١٠٠ کورسی خوێندنی کردە دیاری بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان. دواتریش، روونکردنەوەی تەواو پێشکەش کرا لەبارەی رێکارەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان و چۆنیەتی ئەزموونکردنی ژیانی ناو زانکۆ. مایەی ئاماژەپێکردنە کە دەزگای روانگە لەمساڵدا نزیکەی ٢٠٠ راهێنەری لە بوارەکانی دەروونی و راوێژکاری و زانستی لە ١٧ ناوەندی کوردستان دابینکردووە بەمەبەستی راوێژ و رێنمایی کردنی قوتابیان لە پرۆسەی فۆرمی زانکۆلاین دا. هەولێر ٢٠٢٦/٩/٦

Kurdman کوردمان
Kurdman کوردمان
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 06 September 2026 19:52:55 GMT
465
21
1
1

Music

Download

Comments

user166636155298
شيمال كاروكي :
❤️❤️❤️
2026-09-06 22:21:46
2
To see more videos from user @nerwa29, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About