@idris.barzaniii: دەزگای روانگە بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک پڕۆژەی (زانکۆی دڵخوازم)ی راگەیاند و زیاتر لە ١٠٠ کورسی خوێندنی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ کردە دیاری.
بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی پەروەردە، زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابییان و بەڕێوەبەرانی ئامادەییەکان، دەزگای روانگە رێوڕەسمی (ئاراستەی زانکۆ، رێبەرێک بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢)ی لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر ئەنجامدا.
لە رێوڕەسمەکەدا دەزگای روانگە لەڕێگەی پڕۆژەی (زانکۆی دڵخوازم) بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، زیاتر لە ١٠٠ کورسی خوێندنی کردە دیاری بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان. دواتریش، روونکردنەوەی تەواو پێشکەش کرا لەبارەی رێکارەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان و چۆنیەتی ئەزموونکردنی ژیانی ناو زانکۆ.
مایەی ئاماژەپێکردنە کە دەزگای روانگە لەمساڵدا نزیکەی ٢٠٠ راهێنەری لە بوارەکانی دەروونی و راوێژکاری و زانستی لە ١٧ ناوەندی کوردستان دابینکردووە بەمەبەستی راوێژ و رێنمایی کردنی قوتابیان لە پرۆسەی فۆرمی زانکۆلاین دا.
هەولێر
٢٠٢٦/٩/٦#soran_slimany_zaxo_dhok_barzan_shaqlawa_akre_karkouk_duhokcity_duhok❤️_duhoki_zaxocity_akre_hawler_hawlerakam_haw
idris.barzaniii
Region: IQ
Sunday 06 September 2026 21:14:28 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @idris.barzaniii, please go to the Tikwm
homepage.