@dejavoo__0: با ڕاستگۆ بین، پاراستنی ئیمان و داوێنپاکی لەم زەمانەدا، ڕێک وەک ئەوە وایە بڵێسەیەکی ئاگر بگریت بەدەستەوە و نەهێڵیت بکوژێتەوە. لە سەردەمی سەحابەکاندا، گوناهکردن قورس بوو، کۆمەڵگاکە خۆی پاڵپشتی چاکە بوو. هەرکاتێکیش دڵیان توند دەبوو یان ئیمانیان لاواز دەبوو، ڕاستەوخۆ دەچوونە خزمەت پێغەمبەر( د.خ)؛ تەنها یەک سەیرکردن و زەردەخەنەی ئەو، وەک شەپۆلێکی گەورەی وزە (ئێنێرجی)، هەموو غەم و تاریکییەکی ناخیانی دەشۆردەوە و سەرلەنوێ دایدەگیرساندنەوە. بەڵام ئێستا چی؟ بەیانیان پێ دەخەیتە دەرەوە، بازاڕ، زانکۆ، شوێنی کار و سەیرانگاکان بوونەتە پێشانگای ڕووتگەری و هەڕاجکردنی جەستە. پێشتر دەبوو مرۆڤ خۆی بەدوای حەرامدا بگەڕێت، بەڵام ئێستا گوناه خۆی دێتە ناو ژووری خەوتنەکەتەوە. بە یەک کلیکی سەر مۆبایلەکەت، گەورەترین قومارخانەی ئۆنلاین و هەزاران داوی فەسادی لە بەردەستتدایە. لەم زەمانەدا گوناهکردن لە ئاوخواردنەوە هەرزانتر و ئاسانتر بووە. لەم ناوەدا کێ ماوە دەستت بگرێت؟ مەلاکان؟ با خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین. ئەو کەسانەی کە دەبوو شوێنگرەوەی پێغەمبەر بن و ببنە فریادرەس بۆ گەنجان، بەشێکی زۆریان دیندارییان کردووەتە پەیج، لایک و بازرگانی. لەسەر مینبەر بە گریانی درۆینەوە باسی زوهدت بۆ دەکەن، بەڵام لەولاوە خەریکی ململانێی سەرمایەداری و گۆڕینی مۆدێلی سەیارەکانیانن. لەناو سەد مەلادا ئەگەر یەکێکیان بە پاکی و بێ تەماعی مابێتەوە. گەنج کاتێک ئەم دووڕووییە دەبینێت، ڕق دەیگرێت و هەست دەکات لەناو ئەم زەلکاوەدا بەتەواوی بێ پشتوپەنا ماوەتەوە. بۆیە، کاتێک لەناو ئەم هەموو قوڕاوەدا کەڕامەتی خۆت دەپارێزیت، کاتێک شەپۆلی حەرام و قومار بەرۆکت دەگرێت و تۆ بە سەربەرزییەوە پێی لێ دەدەیت، خێری تۆ هێندەی شاخێکە. یوسف پێغەمبەر تەنها لە یەک ژووری داخراودا و لەلایەن یەک زولەیخاوە تاقی کرایەوە، بەڵام تۆی گەنجی ئەمڕۆ، مۆبایلەکەت، زانکۆکەت و کۆڵانەکەت پڕە لە زولەیخا کە ڕۆژانە بانگت دەکەن و تۆش ڕەتیان دەکەیتەوە. "لە سەردەمێکدا کە هەرزانترین شت جەستەیە و ئاسانترین شتیش گوناهە، هەر گەنجێک لەناو ئەم هەموو زولەیخایەدا قوفڵی کەڕامەت و ئیمانی خۆی نەشکێنێت، پاڵەوانێکی بێدەنگ و یوسفی ڕاستەقینەی ئەم زەمانەیە!" کەمال گەزنەیی-٧-٩-٢٠٢٦ #hawler #slemani #duhok #kurdistan #کەمال_گەزنەی

Kamal
Kamal
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 07 September 2026 19:22:56 GMT
12977
1042
89
118

Music

Download

Comments

sy4k05
☝🏽ســـیــــاکـــۆ☝🏽 :
بەراستی پۆستێکی کاریگەرە برام یاخوا سەرکەوتوبیت
2026-09-08 14:01:40
3
laniii886
~𝐋𝐚𝐧𝐲𝐚~ :
بۆیە ئەجری گەنجێکی ئەم سەردەمە گەر خۆپارێز بێت ئەجری 50 سەحابەی شەهیدی هەیە لای خودا 💗
2026-09-08 21:49:33
6
halgurdballak7
halgurdballak7 :
دەست خۆش، بەهیوای بەردەوامی
2026-09-08 08:03:28
1
pana73173
pana :
جزاک اللە خیرا
2026-09-08 08:51:58
1
ahmad.najat4
Ahmad Najat :
جزاکم الله خیرا
2026-09-08 09:54:25
1
lalagyan000
﮼لالە ﮼گیان🖤 :
رەحمەت لەشیرت
2026-09-09 10:56:46
1
ainda003
ainda003 :
ئەوەی بیەوێ بەڕاستی بگۆڕێ با لە هاوڕێی خراپو داوێن پیس دوركەوێتەوە وە ژیاننامەی پەیامبەری خۆشەویستمان بخوێنێتەوە ئەمە باشترین شتە بۆ ئەوەی بتوانی دووركەویتەوە لە فیتنە....
2026-09-08 00:28:28
23
7a__ma1
Hama :
تام و چێژی ئەو قسانە لای ئەو کەسانە زیاترە کە لەو زەلکاوە نەخنکان و توانیان لێی دەرچن دەست و پەنجەی جوانت نەڕزێت بۆ وتە جوانەکانت
2026-09-08 15:55:05
3
muhamadosman1291
muhamad krekar :
بە دڵنیاییەوە زۆر بووە و خرابترین کاتە تێی کەوتین هەموو هۆکارەکانی زیناو تاوان و درۆ و بێ ڕەوشتی بەردەستە کەسیش لۆمەت ناکات،الحمد الله بە فەزڵی خوای گەورە حاشام لە هەرچی گوناحو تاوانە کردوە یەک شت ماوە ( الله ) عز و جل ئەویشم لە سەر لابدات
2026-09-08 16:37:42
4
rokankhoshnaw
Rokan :
ئەوەندە جوان و خاوێن نوسیتت جەند جارەک خیندمەوە رەحمەت لە داک و بابت
2026-09-07 19:49:09
2
andishey_qalam
✍️ئەندێشەی قەڵەم📖 :
خودای گەورە ئیمان و حورمەتمان بپارێزێت بەڵام هەتائیماندار لەحەرام و تاوان دووربێت دڵ و دەروونی ئارامترەبێت تاوان ئەگەرچی چێژی هەیە بەڵام دڵنیابن هەرکەسێک خەریکی پەیوەندی ناشەرعی و زیناکردن بێت ئارامی لەدەس دەچێت ئارامیەک تەنیا بەزکرو یادی خودانەبێت بەهەموو سەروەت و سامانی دنیابەدەست نایە وەک ئیبن قەیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێ ئەو لەزەتەی خەڵکی لەداوێن پیسی دا بەشوێنیادەگەڕێت لەداوێن پاکی دابەدەستی دێنت بەڵام کەمێک سەبرو خۆڕاگری دەوێت
2026-09-09 09:58:34
1
zhayan.mhamad
Zhayan Mhamad :
دەستت خۆشبیت خوا بمان پارێزێ
2026-09-08 11:54:12
1
omermatmate_89
omermatmate_89 :
خودایە ئیمانمان سابت بکەی لە دینەکەت🖤
2026-09-08 09:23:19
1
bibi____2001
bibi____2001 :
Zor Rasta dast xosh 👏🥰
2026-09-08 10:51:51
1
user5060615493
سید هەرێم جەباری :
خودا ئیمان مان سەلامەت بکات
2026-09-08 11:53:31
1
iidres_mziri4
iidres_mziri4 :
والله ته يا راست دروست گوت خودي ته سه ر فه راز بكه ل هه ردوو دونيا دا💐🤲
2026-09-09 01:40:25
1
kurdishis0
Kurdi :
بژيت ده س خوش.وجزاك الله خيرا
2026-09-08 21:22:17
1
raheladnan472
ڕەهێڵ :
بارك الله فيك
2026-09-08 12:02:59
1
kcha_xakiii
خاکی💛 :
ئەی بژیت بزەبت زۆر جوان دەست خستە سەر برینی قوڵی کۆمەلگا 🥺
2026-09-07 19:33:08
2
kamaran885
𝜥𝜜𝜧𝜜𝜰𝜜𝜨 :
خودایە ئیمانمان سابت بکەی لە دینەکەت🖤
2026-09-08 08:16:20
1
mzuri0003
Sora :
خودا ئیمان مان بەهێزبکات أن شاءالله، وە بەڕێزیشت بپارێزێت🤲
2026-09-09 02:26:18
1
itzz_rekan7
ReKaN :
پاکی و بێگەردی بۆ خودا الله زاتێکە تاقیمان دەکاتەوە بەڵام ئەم تاقیکردنەوەی ئێستا لە هەموو ئەو تاقیکردنەوانەی لە قورئانی پیرۆز باسکراوە بەهێزترە حەرام گوناح تاوان زینا دزی خەیبەت هەمووی وەک گولەبەرۆژە هەرازان و ئاسان بوە خودایە بە شکۆ و گەورەیی خۆت لێمان خۆش بیت ئەو کاتە ببینە مێوانی تۆ کە گوناحی سەر شانمان نەمابێ اللهم امین
2026-09-09 01:47:25
1
shako_qadir
𝘴ꫝꪖ𝘬ꪮ♡︎𝘲ꪖᦔ𝓲𝘳 :
Masha alla lam posta 💐
2026-09-08 10:27:56
1
hamidsalh88
Q H :
سەرکەوتوبن جوان نوسین بەهره یە خوای گەورە بەبەڕێزتانی بەخشیوە بەردەوام بن هیوادارم تەندروست باش بن
2026-09-08 05:43:02
1
hawrazbaxtyar
؟ :
بەجدی پۆستێکی جوانە بوو ، سەرکەوتووبیت یاخوا 💜
2026-09-08 07:24:09
1
To see more videos from user @dejavoo__0, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About