@kh0dm: ئەو شوێنەی تۆی لێبوویت بۆ من تەنها دوکانێک یان پارچەیەک لە شەقامەکە نەبوو، بەڵکو ئەو شوێنە بوو کە جیهانی منی بە تەواوی گۆڕی. ئێستاش هەر جارێک ڕێم دەکەوێتەوە بەلای دوکانەکەتدا، هەنگاوەکانم هێواش دەبنەوە و پەنجەرەی بیرەوەرییەکانم دەکرێنەوە؛ لەو چڕکەساتەدا کات دەوەستێت و ڕێک دەمباتەوە بۆ ئەو ڕۆژەی بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا چاوم پێتبڕی. ئەو ساتە تا هەتایە لە ناخما نەقش بووە، ساتێک کە بە بێدەنگی و بێ ئاگاداری، دڵم لە سینگمدا هەڵکەندرا و بۆ یەکەم جار لە هەستێکی ئاوا قووڵدا خنکام. تۆ کوڕە لاوێکی ۲۱ ساڵ بوویت، بەو ووردەکاری و سادەیییەی خۆتەوە ڕاوەستابووی، بەڵام بۆ من بوویتە تەواوی ئەو جیهانەی کە هەرگیز نەمدەزانی بوونی هەیە. سەیرکردنی ئەو دوکانە هەموو جارێک هەمان ئەو نائومێدی و ئازارە نوێ دەکاتەوە؛ بە بیرم دێنێتەوە کە چۆن خۆشەویستی دەتوانێت لە یەک چڕکەدا گەورەترین جوانی و قورسترین برینت پێ ببەخشێت. من لەوێدا ئاشقی سەرتاپای تەمەن و ئامادەبوون کەسێک بووم کە تەنها ۲۱ ساڵ بوو، بەڵام وایکرد تەمەنێک لە خۆشەویستی لە ناخمدا دروست ببێت و بە تەنیا تێیدا بژیم. جارانی تر بە بەردەم ئەو شوێنەدا دەڕۆشتم بە بێئاگایی، بەڵام ئێستا هەر جارێک لەوێوە تێپەڕ دەبم، وەک ئەوەی سێبەری ئەو یەکەم بینینە هێشتا لەوێ ڕاوەستابێت؛ بینینێک کە منی بە تەواوی ئاشقی تۆ کرد و دواتریش بێڕەحمانە منی لەناو ئەو هەموو یادگارییەدا بەجێهێشت.#30ta #kh0dm #foryou

𝟥𝟢𝗍𝖺
𝟥𝟢𝗍𝖺
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 07 September 2026 19:42:41 GMT
1770
300
2
34

Music

Download

Comments

wa1ran
﮼واران :
ziadushakammmmmm❤️
2026-09-07 20:39:01
0
ixhm5
HaMa RaSh :
تــازە ئـێــمـە بــوویــن ؛ ئــێــووە ؛نــاکــۆک ،وو ، پــەرتــەوازە "مــەبــن...!🥀
2026-09-07 20:26:08
0
To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About