@the.kurdish.pulse: شەهید ئاسۆی دەلاک - كابووسەكەی مولازم موحسین شەهید حەسەب عومەر سابیر ناسراو بە ئاسۆی دەلاک، ساڵی 1957 لە گەڕەکی دەرگەزێنی سلێمانی لەدایک بووە. بنەماڵەکەی لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (گەبە)ی سنووری شارۆچکەی پیرەمەگروونن، بەڵام باپیری بەگەنجی چووەتە شاری سلێمانی. ئاسۆ کوڕە گەورەی دایک و باوکی بووە، ساڵی 1963 چووەتە قوتابخانەی خالیدیە لە سلێمانی و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی خوێندووە. دواتر ڕوویكردۆتە پیشەی سەرتاشی و لەوەوە نازناوی دەلاکی وەرگرتووە. ساڵی 1975 لەڕێگەی شەهید جەمالە ڕەشەوە پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە. ساڵی 1976 خزمەتی سەربازی ناکات و دەبێت بە پۆلیس، ماوەیەک لە سلێمانی دەبێت و دواتر دەگوێزرێتەوە بۆ سەنگەسەر، لە کۆتایی هەمان ساڵدا لەگەڵ چەند پۆلیسێکی ئەو مەخفەرەدا 11 تفەنگ دەبەن و دەچنە ناو هێزی پێشمەرگەوە و بووبەخشین دەبێتە پێشمەرگە. لەو کاتەوە شەهید ئاسۆی دەلاک جگە لەوەی پێشمەرگەیەتی لە شاخ، وەک پێشمەرگەیەکی ناو شاریش چالاکی ئەنجام دەدات و چەندین جار یاخود بەتەنیا یاخود لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا چووەتە ناوشاری سلێمانی و چالاکی گرنگی ئەنجامداوە لەڕووی بەسزا گەیاندنی تاوانبارانەوە. ساڵی 1977دا لەکاتی ڕۆشتنەوەی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک لەناو سلێمانی، دەستگیر دەکرێت، بەڵام لەو کاتەدا ڕژ-ێم لێبووردنی گشتی بۆ پێشمەرگە دەرکردبوو، بۆیە ئاسۆ دەڵێت "من بەهۆی لێبووردنەکەوە هاتومەتەوە و دادەنیشم"، ئیتر بەوهۆیەوە دوای 40 ڕۆژ ئازاد دەکرێت، هەر دوای ئەوە پۆلیسێک چە-ک دەکات و تفەنگەکەی دەباتەوە بۆ شاخ. مولازم موحسین، ئەفسەرێکی در-ندە و بک-وژی بەڕەگەز عەرەبی عێراقی بوو، دایکی کوردی خانەقین بوو لە هەڕەتی سلێمانی، دەسەڵاتێکی ڕەهای پێدرابوو. زۆر کەسی بێتاوانی شەهید کرد و تەر-مەكەی بەدوای ئۆتۆمبێلدا ڕادە-کێشا، لەسەردەمی ئەودا کراسی ڕەش و گۆرەوی سپی و تەنوورەی کورتی گەنجان لە سلێمانی قەدەغەکرا بوو، زۆری شەھید كرد و زۆریشی شوێن بێزرکرد. ئیتر در-ندەیی ئەو تا-وانبارە، وای لە ئاسۆی دەلاک کرد بڕیاری تەنگپێکردنی بدات و زۆرجار لە شاخەوە بێتەوە بۆ ناوشار و چەندینجاریش ڕووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە، جگە لەوەش چەندجارێک ئاسۆ وەک جەنگێکی دەروونی لە چێشتخانە و چایخانەکاندا وەک تەحەدایەک پارەی خواردنەکەی بۆ مولازم موحسین داوە. سەعات 11ی ڕۆژێکی هەینیی ساڵی 1978، لەگەڕەکی خانەقای سلێمانی، ئاسۆ لەگەڵ دوو هاوڕێیدا ڕووبەڕووی هێزێکی زۆری قوتابخانە دەبێتەوە بەسەرپەرشتی مولازم موحسین، لەش-ەڕێکی دەستەوخۆدا مولازم موحسین بریندار دەکات. ڕۆژی 6/9/1979 کاتێک دەیەوێت لەناو سلێمانی چالاکییەک ئەنجام بدات، بەڵام خیانی لێدەکرێت و بەدیلی دەکەوێتە دەست مولازم موحسین. لە زینداندا مولازم موحسین خۆی ئەش-کەنجەی دەدات و سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکە دەکات، ئەشک-ەنجەیەکی سەخت و در-ندانە دەدرێت، بەڵام ئاسۆ بەرگە دەگرێت و هیچ نادرکێنێت، بۆیە لەکاتی گیرانی ئەویشدا هیچ کەس لە ڕێکخستنەکان ئاشکرا نەبوون و نەگیران. لەو کاتەوە تا ئێستا ئاسۆی دەلاک شوێن بەرزە. شایانی باسە برایەکی شەهید ئاسۆ کە پێشمەرگە بوو بەناوی شاهۆ، لەساڵی 1988 بەدیلی کەوتە دەست دوژمن و ئەویش تا ئێستا بێسەروشوێنە) #مێژووی_کورد #مێژووی_کوردستان #foryourpage #actives? #foryourpage?

لێدانی كورد ♥️
لێدانی كورد ♥️
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 08 September 2026 18:44:35 GMT
63551
2668
72
174

Music

Download

Comments

brwa_swrche1
BRWA :
ئەو پیاوە کوردە ئازایەی یەکێتی بە کوشتی دا
2026-09-09 15:00:55
17
ganjenayawder
ganjenayawder :
خوای گەورە لئی خۆش بئیت
2026-10-10 07:56:46
0
rayan_onlayn1324
Raya_onlayn :
قوور بانی ئامۆزاکەی خۆم بم خزمه جوانەکم ڕەبی جێگات باهەشت بێت ئامۆزا جوانەکم
2026-09-09 08:46:02
15
1leo93
1leo93 :
باوکم باسی ئەکات پیاوم نەبیستووە بەقەد ئەو بەغیرەت بێت داخی گرانم بۆ ئەوانەی وەک ئاسۆی دەلاک و نەوزاد نەورۆڵی شەهید کراون زۆری تر هەن خیرەتیان لێ ئەباری
2026-09-09 07:14:01
21
naida_abas12
user1 :
خوای گەورە لە شهیدە کانمان خۆشبێت😢😢😢😢
2026-09-09 20:12:42
2
harem.mhamad97
Harem Mhamad :
ئامؤزا❤️
2026-09-09 20:44:50
1
asi41051
Asi🖤 :
بەداخەوە،، دووژمنی زلهێز پێی نەوەستاوە برایەکس کوردی خۆت خیانەتت لێ بکات 💔
2026-09-08 20:26:58
10
shahodawdi
Shaho Dawdi :
به داخه وه پیاویکی وا ئازاو چاو نە ترس ئیستا منداڵ و کە سو کاری چوار مانگ جاری موچە وەر اگرن
2026-09-09 07:44:33
4
xoshnaw_f
Xoshnaw :
گيڤارى ..كورد
2026-09-09 23:42:32
1
aka.yasin.jaf
aka.yasin.jaf :
روحی شاد بیت ئیشە ء اللّە
2026-09-09 15:13:20
1
rekar.tahir01
rekar.tahir01 :
سلاو له روحى پاکت ئاموزاى کوردپەروەرم بەلام بە داخەوە هیچ وەفایان بۆت نەبوو
2026-09-09 18:04:00
3
nasradinmhedin
Nasradin Mhedin :
بە داخەوە ڕوحی شاد بێت
2026-09-09 08:42:12
2
eslam_zhena
eslam_zhena :
جيگاي به هه شت بن پياويك خودا هيزو غيره تي دابي پي ترسي له مردن نابي شه هيدن
2026-09-08 23:22:30
3
shahoshahedakram
شاهو :
💚👍:کێ کردی و کێ خواردی رووحی شاد درووستبوونەوەی ئەو مەردانە قورسە
2026-09-10 04:12:52
2
user083842531
مؤشي :
مخابن شيرةپياوي وا رؤيشت
2026-09-09 11:54:07
1
twna6535
twana :
تکایە تا ئەتوانن پۆستی لەم شێوەیە بکەن
2026-09-10 06:44:05
0
aro8828
◬♡ ⌂ :
2026-09-09 17:54:37
2
dawd957
Dawd :
سلاو لەم نمرە
2026-09-09 19:34:01
1
safenhajehoney
Safen Haje Honey :
کێ کردی و کێ خواردی رووحی شاد درووستبوونەوەی ئەو مەردانە قورسە
2026-09-09 17:50:27
1
user301197941619
دیاری نامق :
2026-09-09 11:42:11
1
harwni.dalak
Harwni✂️dalak💈 :
هه زار حه يف
2026-09-09 10:35:31
1
daba11a
﮼دٓاٍبًٰاٍنٓ :
ئەو دوو هاوڕێیەی باسی ئەکەی یەکیان باوکم بوە لەگەڵ کاک ئاسۆ بوە ئەو کاتەی پارەی چایەکەی ملازم موحسین ئەدات باوکم هەمووی بۆ باس کردوم خوای گەورە لە کاک ئاسۆش خۆش بێت پیاوێکی بەغیرەت و ئازا بوە
2026-09-09 10:42:53
2
haremahmad195
Harem Ahmad :
ڕۆحی شاد اوان کردیانو جوت بنەماڵە ای خوات مۆدیلەکان لەناو باوەشیانن تڤ لەم وڵاتە
2026-10-09 09:29:36
0
soran.soran.boran
Soran Soran boran :
ده م وجاوي مه ردايه تي وأزايه تي تيا ءه بينريت
2026-10-08 12:37:38
0
halathamawand
halat hamawandi :
روحی شادبیت
2026-10-05 20:16:09
0
To see more videos from user @the.kurdish.pulse, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About