@nawroz.j.hama: هەڵبژاردنی زیاتر یارمەتی کڕیارەکەت نادات، بەڵکو تووشی سڕبوونیی دەکات. تەڵەیەکی دەروونی هەیە کە زۆربەی کۆمپانیاکان بێ ئەوەی هەستی پێ بڕەن، دەکەونە ناوییەوە. یەک هەڵبژاردن بدە بە کەسێک، بڕیار دەدات. دوو هەڵبژاردنی پێ بدە، بەراوردیان دەکات. بەڵام سێ هەڵبژاردنی هاوشێوەیان پێ بدە، شتێک لەناکاو دەگۆڕێت — مێشک لە هەڵبژاردن دەوەستێت و دەست دەکات بە پاراستنی خۆی لە هەڵبژاردنی هەڵە. بەلایانەوە خۆدزینەوە لەو ترسە ئاسانترە لە ڕووبەڕووبوونەوەی، بۆیە تاکە شتێک دەکەن کە هیچ مەترسییەکی تێدا نەبێت: "لێمگەڕێ تۆزێک بیری لێ بکەمەوە." لەبەر ئەوەیە پاکێجی زیاتر، ئاستی زیاتر و خزمەتگوزاری زیاتر نزیکەی هیچ کات بە مانای فرۆشتنی زیاتر نایەت. هەر هەڵبژاردنێک کە زیادی دەکەیت، بەرپرسیارێتییەکی زیاتر بۆ هەڵبژاردنی هەڵە دەخەیتە سەر شانی کڕیار، بەرپرسیارێتیش قورسە. تۆ پێتوایە بەخشندەیت، بەڵام ئەوان قورسییەکەی هەست پێ دەکەن. چارەسەرەکە کەمیێک ناخۆشە، چونکە وەکو ئەوە وایە دەستبەرداری بەشێک لە قازانجەکەت ببیت: دوو ڕێگەی ڕوون نیشان بدە، نەک دە ڕێگە. یەکێکیان سادە بێت و ئەوی تریان تەواو/کامل. جیاوازی نێوانیان بە یەک ڕستەی ڕوون دیاری بکە. کاتێک دوودڵ دەبن، هەڵبژاردنێک لاببە لەبری ئەوەی یەکێکی تر زیاد بکەیت. چونکە کڕیاری سەرقاڵ و سەرلێشێواو باشترین پێشنیارەکەت هەڵنابات، بەڵکو هیچیان هەڵنابژێرێت.
Nawroz J Hama
Region: IQ
Wednesday 09 September 2026 11:14:41 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @nawroz.j.hama, please go to the Tikwm
homepage.