@kh0dm: ئەزیزە جوانەکەم... کات زۆر درەنگە و تەواوی شار لە خەوێکی قووڵدا نوقم بووە، هەموو هاوتەمەنەکانم بێئاگان لەم هەموو ئازارە و بە هێمنی خەوتوون، بەڵام من لێرەم؛ بەم درەنگانی شەوە بە دەست ئازاری ئیشقێکی بێدەنگ و نەپچڕاوەوە شەونخونی دەکەم و وشە بە وشە دڵتەنگییەکانم دەنووسم. هێشتا وەک دوێنێ تەواوی وردەکارییەکان لە یادمە، لە بیرمە کاتێک لەبەردەم دوکانی براکەتدا بە پەرۆشەوە چاوەڕێی تێپەڕبوون و بینینی من بوویت، لە بیرمە چەن بە جوانی سێرت ئەکردم و بەو نیگا ئارامانەت پێ ئەکەنیت. ئاخر ئەزیزی دڵم، کێ بەم درەنگی شەوە بەم جۆرە بیر لە تۆ ئەکاتەوە جگە لە من؟ کێ هەیە هێندەی من تێکەڵی ئەو خەیاڵ و بیرەوەرییانە ببێت و بە دیار بێدەنگییەوە بسووتێت؟ کوێر بووبووم بۆ تەواوی جیهان و لە نێو ئەو هەموو ئاپۆرەیەدا تەنها تۆم بە هەموو دنیا دەدی، کەچی هەرگیز ئەو جورئەتەم نەبوو بۆ جارێکیش بێت بێمه پێشەوە و قسەت لەگەڵ بکەم. ئێستاش جیهان خەوتووە و تەنها منم کە بەدەست عەشقی تۆوە بێدارم و لە نێوان شەپۆلی پەشیمانی و خەیاڵەکانتدا بەتەنها ماومەتەوە.#30ta #kh0dm #ar #foryou
𝟥𝟢𝗍𝖺
Region: IQ
Wednesday 09 September 2026 22:10:55 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm
homepage.