@cal7bx: ڕاستە پێم نەوتی مەڕۆ بەڵام من لەو ڕۆژگارەوە؛ هەتا ئەمڕۆ نەخۆم بۆ کۆکرایەوە نە تۆم بۆ لێکدرایەوە نە چیرۆکەکەت تەواو بوو نەجێپەنجەت لە دڵمەوە سڕایەوە .. وەک سێبەرێک لە دوامی و لە هیچ شوێنێکیش بەدی ناکرێیت. ڕۆژەکان دێن و دەچن بەڵام کات لەو چرکە ساتەوە لای من وەستاوە کە تێیدا بێدەنگ بووم و ڕێگام دا بەجێم بهێڵیت وە، کتێبێکی نیوەچڵ و لاپەرەیەکی دڕاو، نە توانیم بەشی پێشوت لەبیر بکەم و نە توانیم ڕستەیەکی نوێ بەبێ تۆ بنووسمەوە، تۆ ڕۆشتی بەڵام شوێن پێیەکانت لە ڕوحمدا بوون بە قوڵترین برین؛ برینێک کە نە دەکولێتەوە تا هاوار بکەم، نە ساڕێژ دەبێت تا هەناسەیەکی ئاسوودە هەڵبێڵم لەو کاتەوە؛ هەموو شەوێک لەگەڵ یادگاریەکانت دەنیشمە سەر مێزی گفتوگۆ و لە کۆتاییدا بە هەر هەمان تەموومژ و پڕ لە پسیارەوە هەڵدەستمەوە، نە توانیم ژیانی خۆم بخەمەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی، نە توانیم وەڵامێک بۆ ئەم دوورکەوتنەوەیە بدۆزمەوە، چیرۆکی ئێمە کۆتایی نەهات، تەنها وەک ئەوەی لە ناوەڕاستی وشەیەکدا پەڕەکە دڕابێت، ڕاوەستا. بەڵام جێپەنجەکانت، ئەو شوێنەوارانەی لەسەر هەست و دڵم بەجێتم هێشتوون ئەوەندە قوڵن کە هیچ بارانێک نایانشۆرێتەوە و هیچ کاتێکیش توانای سڕینەوەیان نییە. تۆ لە هەموو شوێنێک هەی تەنها لەتەنیشتم نەبێت !! #cal7bx
َ
Region: IQ
Thursday 10 September 2026 11:31:34 GMT
Music
Download
Comments
𝗅𝗂𝗇𝖺𝖺. :
Bmeneyyyy’
2026-09-10 11:59:37
0
.upseet :
گیانیی من♥️.
2026-09-10 12:19:12
0
ئاری، :
Xoshauestm♥️.
2026-09-10 11:37:49
0
🖤 :
ئاره به خوا جوار سال له گه لى بوم. روژيك به خوشى بمبردايه ته سه ر هـه فته يه ك خه مم له شتيك ده خوارد له كوتايش روشتو هـه موژيانى كردمه خه فه ت💔
2026-09-10 16:36:01
1
🥀 :
Copy.?
2026-09-10 21:22:57
0
AMIR :
بەجدی وتەو قسەکانت جوان بوو🙂💔
2026-09-11 11:47:06
0
ِ :
Azizi mn
2026-09-11 11:23:22
0
:
Naue auana chbu? Baberm nmaaa
2026-09-10 19:48:14
0
request :
هەموو شتیک خەتای من بوو 🖤.
2026-09-11 00:16:07
0
🌪️ :
ئەرێ بەخوا ئەی هەوار چی ئەبوو بەس ئەو ترسەم نەبوایە ڕاستی😅
2026-09-10 20:20:12
0
:
Bmeni❤
2026-09-10 11:50:06
0
ِ :
Gianakam
2026-09-11 11:23:13
0
ِ :
Gulm
2026-09-11 11:23:19
0
𝗅𝗂𝗇𝖺𝖺. :
Gurakai mn❤️.
2026-09-10 11:59:34
0
ئاری، :
Dlakam
2026-09-10 11:37:45
0
ئاری، :
Bauanm’
2026-09-10 11:37:43
0
لوول’ :
😍😍😍
2026-09-10 14:12:31
0
َ :
@For You @TikTok
2026-09-10 11:31:58
0
dleky_shkaw :
💔🥀
2026-09-10 21:17:20
0
To see more videos from user @cal7bx, please go to the Tikwm
homepage.