@drdermaglow: ئەگەر ئەم ٥ نیشانەیەت تێدایە، لە ڕووی (Dermatology)ـەوە پێستت سەد لە سەد چەورە: ​١. بریقەی بەردەوام (Seborrhea): پێستت تەنها لە ناوچەی لووت و نێوچەوان (T-Zone) چەور نییە، بەڵکو گۆناکانت و چەناگەش دەگرێتەوە. ڕاستەوخۆ ١ بۆ ٢ کاتژمێر دوای شتنی دەموچاو، چینێک لە چەوریی قورس (Sebum) لەسەر ڕووی پێستەکە (Stratum Corneum) دروست دەبێتەوە. ​٢. کرانەوەی کونیلەکان (Enlarged Pores): بەهۆی فشاری بەردەوام و زۆریی دەردانی چەوری لە ڕژێنەکانی (Sebaceous Glands)ـەوە، دیواری کونیلەکان (Follicular walls) بەردەوام کشاون و بە زەقی بە چاو دەبینرێن، بەتایبەتی لەسەر لووت، گۆناکان، و نێوچەوان. ​٣. ئەستووربوونی پێست (Thickened Skin Texture): پێستەکە ساف و شوشەیی نییە. زۆرجار پێکهاتەیەکی زبر و ئەستووری هەیە کە پێی دەوترێت (Orange Peel Texture)، ئەمەش بەهۆی کەڵەکەبوونی خانە مردووەکانەوەیە (Hyperkeratinization) لەگەڵ چەورییەکەدا. ​٤. توانەوەی میکیاژ (Makeup Oxidation & Sliding): فاوەندەیشن لەسەر پێستت جێگیر نابێت و بە خێرایی دەتوێتەوە. هەروەها بەهۆی کارلێکی کیمیایی و ئۆکساندنی چەوری پێستەکە (Sebum Oxidation)، زۆرجار ڕەنگی فاوەندەیشنەکە دوای چەند کاتژمێرێک تێکدەچێت و دەگۆڕێت بۆ پرتەقاڵی یان تۆختر. ​٥. مەیلی دروستبوونی کۆمیدۆن (Comedone Prone): بەردەوام کێشەی دروستبوونی خاڵە ڕەشەکان (Blackheads) و ئەو دەنکۆڵە سپییانەی ژێر پێستت (Closed Comedones) هەیە بەهۆی تێکەڵبوونی خانە مردووەکان و چەوری و گیرانی ڕێڕەوی کونیلەکانەوە وە بێگوومان زیپەی ئەکتیڤ و بەردەوامیش. #skinglow #skin #kurdistan #glowing #skincare

Dr.DermaGlow
Dr.DermaGlow
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 10 September 2026 17:37:27 GMT
4700
135
5
19

Music

Download

Comments

uv.closed11
ᵐ :
چارە سەری چیە
2026-09-11 00:15:42
0
pare_flower09
guli🌷pare :
من پێستم ئاوایە بەس سکم هەیە چارەسەری چیە ؟
2026-09-10 17:40:38
2
To see more videos from user @drdermaglow, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About