@kh0dm: ئەزیزم... چەند سەیر و ناخ هەژێنە کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە کە تۆ ئەسڵەن ناوی منیش نازانیت، کەچی لە قوڵایی خەیاڵەکانمدا هەزاران یادگاری و ساتەوەختی پڕ لە هەستمان بەیەکەوە هەیە. چاو جوانەکەم، یادگاری شتێکی ئاسان نییە تا بە سەرپێیی بەلایدا تێپەڕبیت؛ هەموو چرکەیەکی ئەو خەیالانەی لە ناخما دروستم کردوون، وەک برینێکی نازدار لە ڕۆحمدا چەسپاون. تایبەتترینیان، گەورەترینیان، ئەو ساتە بێدەنگە بوو کە بۆ یەکەمجار چاوەکانمان ئاشنای یەکبوون؛ ئەو چرکەساتەی کات لە جوڵە کەوت و چاوەکانت تەواوی دنیای منیان گۆڕی. ئاخر ڕەوایە ئەوەندە نامۆ بین و لە هەمان کاتدا ئەوەندە نزیک؟ ڕەوایە من هەموو دێڕێکم، هەموو وشە و هەناسەیەکم بۆ تۆ بنووسم و بێت و تۆش تەنانەت ناوی من نەزانیت؟ بەڵام گوێم لێ بگرە... ئەمە ئازاربەخشترین و لە هەمان کاتدا جوانیی عیشقی منە؛ بەڵێن بێ تا مەحشەرەکەی خوا، تا ئەو ڕۆژەی بەرامبەر پەروەردگار دەوەستین، ئەو نیگایەی یەکەمجار و ئەو یادگارییانەی خەیاڵم وەک پیرۆزترین بەڵێن لە ناو ئەم دڵە خەمبارەدا بە زیندویی بپارێزم.#30ta#kh0dm#foryou#ar

𝟥𝟢𝗍𝖺
𝟥𝟢𝗍𝖺
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 11 September 2026 11:02:30 GMT
16972
1519
8
211

Music

Download

Comments

To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About