@kh0dm: نەفرەت لە غرورم... لەو قەڵا بەرزەی کە لە دەوری خۆم دروستم کردبوو و نەیهێشت یەک هەنگاو بەرەو تۆ بێم. هەمووان هەمیشە دەیانوت: «سیتا، کاتێک کەسێکت بەڕاستی خۆش دەوێت، غرور هیچ واتایەکی نامێنێت و دەبێت بیکەیتە ژێر پێت.» بەڵام ئاخر ئەوان چی لە ناخی من تێدەگەن؟ نازانن کە لوت‌بەرزیم و ئەم مەغرورییەی من شتێک نییە بە ئاسانی فڕێی بدەمە لایەک؛ ئەمە تێکەڵی بەستەڵەکی ڕۆحم بووە، بەشێکە لە پاراستنی کەرامەت و بوونم. با وایشی دابنێین سیتا چوو و ئەم غرورەی تێکشکاند، وای دابنێین چووم و هەموو پەردەکانی بێدەنگیم لاداو ئاشکرام کرد... ئاخر لە پێناوی چی؟ لە پێناوی ئەوەی خۆم بخەمە بەردەم مەترسییەکی گەورە؟ ئەگەر ئەو منی نەویستبایە چی؟ ئەگەر بە ساردییەوە وەڵامی دابامەوە و دڵمی وردوخاش بکردایە، من دواتر چۆن سەرم بە بەرزی هەڵبڕیبایە؟ من تەنیا ترسام لەوەی شەرەف و هەستم یارییان پێ بکرێت، بۆیە غرورەکەم کردە قڵغان... بێئاگا لەوەی هەمان ئەو قڵغانەی ڕێگەی نەدا دڵم بشکێت، ڕێگەشی نەدا پێی بڵێم چەندەم خۆش دەوێت و بە بێدەنگی خستیە باوەشی کەسێکی ترەوە.#30ta #kh0dm #foryou #ar

یـــەڵدا.
یـــەڵدا.
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 11 September 2026 11:21:24 GMT
9674
772
4
156

Music

Download

Comments

To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About