@kh0dm: مردن هەر ئەوە نییە نەفەست ببڕێت، کفنت پێدا بکەن و بتخەنە ژێر خاکی ساردەوە... زۆر جار مردنی ڕاستەقینە، تەواوبوونی رووحە لەناو جەستەیەکی زیندوودا. کاتێک بە چاوی خۆت دەبینیت ئەو کەسەی کە دونیات بۆ دانابوو، ئەو کەسەی تەواوی خەیاڵ و خەونەکانت لە دەوری ئەو ئەخولانەوە، ڕێگەی ژیانی لەگەڵ کەسێکی تردا یەکدەخات و هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکدا دەکات کە چاوەکانی بەقەد تۆ ئاشقی نین و پڕ نین لە خۆشەویستی. کەسێک کە هیچ کات نازانێت نرخ و بەهای ئەو جەوهەرەی دەستی چەندە، تەنیا بە شانس بووە بە بەشی. ئاخر ئەزیزم، تۆ چوزانیت من چەندە ئاشقت بووم؟ چوزانیت چەند شەوان تا بەیانی ناوت لەناو لێدانەکانی دڵمدا دەنگیداوەتەوە؟ بەڵام ڕاستییەکی تاڵ هەیە و دان بەوەدا دەنێم... من قەت نەمتوانی بێدرکێنم، نەمتوانی بە دەنگی بەرز بە تەواوی دونیای بڵێم کە تۆم چەندە خۆش دەوێت، ترسام یان شەرم ڕێگەی پێنەدام. بۆیە ئیتر گلەیی لە کەس ناکەم، ڕەنگە ئەمە باجەکەی بێت؛ ئێستا شایەنمە کە بە بێدەنگی و لە دوورەوە، ژەمە بە ژەمە لە ناوەوەی خۆمدا بمرم و تەپوتۆزی وێرانبوونی خۆم لەبەرچاوما ببینم#30ta #kh0dm #ar #foryou .

𝟥𝟢𝗍𝖺
𝟥𝟢𝗍𝖺
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 11 September 2026 17:04:54 GMT
4395
519
5
46

Music

Download

Comments

ii.veronica1
ً :
لەبەر چاوی بووم بە هی کەسیکی تر هیچی نەکرد🌚
2026-09-11 18:10:19
0
flora_cr7
ꜰʟᴏʀᴀ :
Bzhii
2026-09-11 21:19:04
0
anonymous291023
𖣂︎ :
من بەچاوی خۆم نەمبینی خەریکبوو ئەمردم جا وەرە بمبینیایە 💔
2026-09-11 18:18:45
0
rasha.almany0
𝑋𝑜𝑆ℎ𝑁𝑎𝑈𝑚🤍⚜️" :
♥️♥️♥️
2026-09-11 17:10:31
0
To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About