@_p4rysa: ئەگەر لەگەڵ تۆ بوومایە... پەنجەرەی هیچ ماڵێ ڕووی لە بێدەنگی نەئەکرد و لە گەرووی تاریکترین شەوەکانیشا، کازیوەیەکم لە تیشکی نیگات ئەهۆنییەوە نەمئەهێشت نامۆیی بگاتە سنووری هەناسەکانمان هەموو تەپوتۆزی ماندووبوونی ئەم شارە بە یەک چرپەی دەنگت لەسەر دڵم ئەنیشتەوە و دەبووینە تاقە پەناگەی ئارامی لەم دوونیا شێواوەیا ئەگەر لەگەڵ تۆ بوومایە بەس لەگەڵ تۆ بوومایە با نەیئەتوانی ئاواتی درەختەکان لە ڕەگەوە هەڵکێشێ هەموو برینێکی کۆنی ئەم ڕۆحەم لە بەرامبەر نەرمی و میهرەبانیتدا چاک ئەبووەوە هەنگاو بە هەنگاو ڕێگاکانمان پڕ دئەکرد لە سەفەری ئومێد و ڕێگەم نەئەدا هیچ ئێوارەیەک تامی تاڵی بێکەسی بنیشێنێتە سەر لێوەکانت ئەگەر لەگەڵ تۆ بوومایە... زستان شەرمەزار ئەبوو لە ئاست گڕی دڵسۆزیمان تەنانەت سەهۆڵبەندانی تەمەنیشمان دەکردە کڵپەی ژوان و خەفەت لە بەردەم حزووری ئێمەدا بارگەی تێک ئەپێچایەوە
_p4rysa
Region: IQ
Friday 11 September 2026 17:49:53 GMT
Music
Download
Comments
لالی🖤" :
سڵاو ئەتوانیت ئەوگۆرانیەم بۆبخەیتە سەرڕەسمێک
2026-09-11 18:01:43
1
گـــــەڵــــاڵـــــــی :
Nawe Gorani ,
2026-09-11 21:05:08
1
،🌷 :
ناوی گۆرانی
2026-09-11 20:08:26
1
rayanbaznji :
ئازیز لەگەڵ تۆ بوون شتێکی تر بوو یان بڵێین هەستێکی تر بوو نازانم بەڵام سەیرە نا، سۆزی لەگەڵ بوونت و ناسۆزی لەگەڵ نەبوونت .کەچی سەیرتر لەوە فیراقی ئەو رۆحە شیرینەتە ئاخر کێ وتویەتی ئەوەی بەر چاوان بێت بەر دڵانە من کەسێکم هەیە هێندە دووری دیدەنە کەچی ئازیزتیرینی ئازیزانە .✍🏻رەنۆ
2026-09-11 23:34:30
1
zhya🌸💫 :
kopy
2026-09-11 20:32:36
1
Bahez j.ahmad :
🖤
2026-09-11 23:02:51
0
not.username65 :
💔
2026-09-11 21:39:04
0
EMAN💙 :
🥰🥰🥰
2026-09-11 20:44:14
0
redin___ :
❤️❤️
2026-09-12 01:05:02
0
To see more videos from user @_p4rysa, please go to the Tikwm
homepage.