@usershiuau: ڕەنگ زەردی خەزان خەتای پایزە ، ڕەنگ زەردی من خەتای تۆیە . خەزان بە هاتنی خۆی گوڵ و گەڵا زەرد دەکات بەڵام تۆ پێش هاتنی خەزان دڵت زەرد کردمەوە ، خەزان کاتێک تەواو ئەوێت بەهار دێتەوە بەڵام دوای تۆ هیچ بەهارێک بۆ دڵم نەهاتەوە ، گشت کەس زانی خەزان هۆکاری زەردبوونی دارەکانە بەڵام کەس نەیزانی تۆ هۆکاری ئەو غەمە بوویت کە لەناو چاوەکانم مانەوە ، من تۆم وە دڵێکی پاک خۆشگەرەک تۆش وەجێهێشتن فێرت کردم هەندێک کەس تەنها دێن بۆ ئەوەی جوانترین بەشەکانی مرۆڤ بشکێنن و بڕۆن ، زەردبوونی گەڵاکان لە وەرزێکدا تەواو ئەوێت بەڵام زەردبوونی دڵم لەو ڕۆژەوەی تۆ ڕۆیشتیت هێشتا کۆتایی نەهاتووە ، گشت شت لە ژیاندا جێگرەوەی هەیە بەڵام شوێنی تۆ لە دڵم بەکەس و هیچ شتێک پڕ ناوێتۆ ، تۆ ڕۆشتیت و وەتەک خۆت خەنیەکانم برد ، ئارامییەکانم برد ، ئەو باوەڕەشت برد کە پێم وابوو خۆشەویستی دەتوانێت تا دوا ڕۆژ بمێنیتەوە ، ئێسە هەر جارێک سێری ڕەنگی زەرد دەکەم خەزانم بیر نایەتەوە تۆم بیر دێتەوە چونکە خەزان تەنها گوڵەکان دەوەرێنێت بەڵام تۆ دڵێکت وەراند کە هێشتا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی بۆ ئەوەی پێشتر بوو ، هەنێک برین هەن کات چارەیان ناکات تەنها مرۆڤ فێر دەکات چۆن وەلیان بژی . منیش دوای تۆ فێری ئەوە بووم وە 'دڵێکی شکاوەوە بخەندم' وە 'چاوی پڕ لە غەمەوە بخەوم' وە بە 'یادەکانتەوە ڕۆژەکان تێپەڕێنم' تۆ یەکێک بوویت لەو کەسانەی کە بە ڕۆشتنت هەمیشە بەشێکم لەخۆم لەدەست دا دوای ڕۆشتن بەشێکی منیشت وەل خۆتا برد ئەزیزم بەشێک کە هەرگیز نەگەڕایەوە هێشتا چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەو بەشەم کە هەرگیز ناگەڕێتەوە🖤. #usershiuau

#𝗌𝗁𝗂𝗎𝖺𝗎 𝗋𝖺̀𝗊𝗂̨♟️
#𝗌𝗁𝗂𝗎𝖺𝗎 𝗋𝖺̀𝗊𝗂̨♟️
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 11 September 2026 20:38:30 GMT
1489
165
1
12

Music

Download

Comments

To see more videos from user @usershiuau, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About