@ranjsangawi1: چۆن بتوانم له بیرت بكه‌م، له كاتێكدا هه‌ر گۆرانییه‌ك كه گوێی لێ ده‌گرم ته‌نها ده‌نگی تۆم بیر ئه‌خاته‌وه و هه‌موو په‌رده‌كانی بیروهۆشم داگیر ده‌كات؟ چۆن بتوانم واز له شتێك بینم كه بووته به‌شێك له ڕۆحم، له كاتێكدا ئه‌وه نزیکەی چوار ساڵی ته‌واوه هه‌ر شۆڕبوونه‌وه‌یه‌كی خۆر و هه‌ر سپێده‌یه‌كی نوێ به دیار مۆبایله‌كه‌مه‌وه به هه‌مان ئومێدی بێنه‌ندازه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنی ته‌نها نامه‌یه‌كتم؟ چۆن بتوانم له بیرت بكه‌م، كه ئەیستاش به بینینی وێنه‌یه‌كت، تێپه‌ڕینت به جاده‌كه‌دا، یاخود ته‌نانه‌ت به بیستنی ناوه‌كه‌ت له ده‌می خه‌ڵكی تره‌وه، دڵم به هه‌مان شێوه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌وینداربوونمان ده‌كه‌وێته لێدان و ئه‌له‌رزێت؟ چۆن بتوانم بێده‌نگی ئه‌م هه‌موو ساڵه فه‌رامۆش بكه‌م، كه هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڵ یادگارییه‌كانتدا گفتوگۆ ده‌كه‌م و پرسیاری ئه‌وه له خۆم ده‌كه‌م كه‌ی ئه‌م چاوه‌ڕوانییه كۆتایی دێت؟ چۆن بتوانم له‌م هه‌موو یادگارییه قوڵانه ده‌ربازم بێت، له كاتێكدا هه‌موو سووچێكی ئه‌م شاره، هه‌موو كوچه و كۆڵانیك، و ته‌نانه‌ت شەهنەکردنی باکەش پەنجەمۆری تۆی پێوه دیاره؟ چۆن بتوانم مالئاوایی لە کەسێک بکەم کە بە جەستە لێرە نییە، بەڵام هیچ کات بە تەواوی لە ناو ڕۆح و خەیاڵمدا نەڕۆشتووە؟ چۆن بتوانم دەستبەرداری خەوێنک بم کە چەندین ساڵە تەمەنەم لەپێناویدا داناوه و پێوەی ڕاهاتووم؟ چۆن بتوانم فێری ژیان بیم بێ بەشداربوونی تۆ، کە تەواوی جیهانی من لە دەوری خەندەیەک یاخود لێدانی دڵی تۆدا دەسوڕایەوە؟ چۆن دەستپێکێکی نوێ دروست بکەم، لە کاتێکدا بەشێکی زۆر گەوره لە بوونم، لە ڕابردوودا و لەگەڵ تۆدا جیماوە و ناگەڕێتەوە؟ چۆن ڕاهێنان بە دڵێکی شکاو بکەم کە ئیتر بێ‌ئومێد بیت و چاوەڕێی گەڕانەوەت نەکات؟ چۆن بتوانم ئارامی بە ناخێک ببەخشم کە هەموو چڕکەیەک بۆ بینینەوەت هاوار دەکات؟ چۆن بتوانم بەرگەی ئەم هه‌موو ساردیه‌و دووریه بگرم ؟ چۆن بتوانم ؟ چۆن؟ #ranjsangawy #sulemani #hawler #balensangawi #hajiblnd
ranjsangawi1
Region: IQ
Saturday 12 September 2026 13:59:48 GMT
Music
Download
Comments
SARWATGALALI :
چۆن ئەوتوانی تۆلەبیرکاتوئاسایی ژیان ئەکات تۆش وەک ئەوبەئیترباوەڕت بێ کەخودائەوی بەقسمەتی تۆنەکردوەلەوانەیەبەکەسێکی زۆرلەوباشترئاشنات کات خۆزگەبخوازی زووتربوناسیایە کەهەموناخۆشیوپەرۆشی ڕابوردوی بیربردیەوەلای خوائاسانەتەنهاسەبرت هەبێ وئارامب بگرە ڕولەخواکە هەموشتێ کارئاسانیت بۆئەکا🌹خۆتیش هەولدەودکتۆرومامۆستاژیانتبەتەمەن دووبارەبونەوەی نیە
2026-09-13 10:10:38
1
prush :
😍😍😍
2026-09-12 18:20:41
0
prush :
💜💜💜
2026-09-12 18:20:48
0
To see more videos from user @ranjsangawi1, please go to the Tikwm
homepage.