@dlzar999: بۆ دڵنه‌وایی په‌یامبه‌ر ﷺ الله ﷻ باسی گه‌لێك له ئه‌زیه‌ت و ئازاری گه‌لانی پێشوو دێنێ وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: پێش قوره‌یش گه‌لی نووح یش بێباوه‌ڕییان كرد به‌نده‌ی ئێمه‌یان (نووح) به‌درۆزن زانی و بڕوایان پێنه‌هێناو وتیان: دێوانه‌و شێته وه له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی خوا رێگری كرا ئینجا نووح - دوای (950)ساڵ- داوای له په‌روه‌ردگاری خۆیكرد و وتی: خوایه بەڕاستی من شکستم خوارد (لەهێز و توانادا نەک لەقسە و بەڵگەدا) ده‌سا تۆڵه‌یان لێ بسێنه و سه‌رمخه ئه‌م داوایه‌ش پاش مه‌یووس بوون بوو لێیان ئەوسا بۆ هاتنە خوارەوەی ئاوێکی زۆر و بەلێزمە دەرگاکانی ئاسمانمان خستە سەرپشت و ئاومان ڕژاندە خوارەوە زه‌ویشمان به‌ئاوی كانیاوه‌كان ته‌قانده‌وه‌و هاته هه‌ڵقوڵان ئیتر ئاوه‌كه - ئاوی ئاسمان و كانیاوه‌كان- هه‌ردوو به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌سه‌ر فه‌رمانێ له خواوه بڕیاری درابوو، به‌كورتیی: خوای گه‌وره ده‌رگاكانی ئاسمانی به‌لێزمه لێكردنه‌وه‌و له‌نێو زه‌ویشه‌وه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاوهه‌ڵقوڵیی وهه‌ردوو ئاوه‌كه گه‌یشتنه یه‌ك و تۆفان ده‌ستی پێكردو ئه‌وانیش له‌ناوچوون و نوحیشمان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌خته و بزمارێك - كه‌شتییه‌كی ساده- هه‌ڵگرت به‌چاودێری ئێمه ده‌چوو و نه‌مانهێشت نقوم ببێ بێ باوەڕانیش له‌ناو ئاودا نقومكران له‌به‌ر كوفر‌و بێباوه‌ڕییان به‌نووح جا بەڕاستی ئەو ڕووداوەمان هێشتەوە کە نیشانەیەک بێت بۆ خەڵکی پاش خۆی ئاخۆ کەسێک هەیە بیر لەم ڕووداوە بکاتەوە و سوودی لێ وەربگرێت؟#محمود_خليل_الحصرى #سورة_القمر #لااله_الا_انت_سبحانك_اني_كنت_من_ظالمين #اللهم_صل_وسلم_على_نبينا_محمد #أرح_سمعك_وقلبك
🖤
Region: IQ
Saturday 12 September 2026 18:23:59 GMT
Music
Download
Comments
𝒜𝓃𝒹𝓇𝑜𝓂𝑒𝒹𝒶 :
Zor jwann postakan bardawam ba🩵
2026-09-12 22:39:13
0
shazadburhan :
❤️❤️❤️
2026-09-13 16:06:18
0
mu7amad🖤.″ :
🥰🥰🥰
2026-09-12 18:34:59
0
mu7amad🖤.″ :
🌷🌷🌷
2026-09-12 18:34:56
0
Lanya🦋🫧🎀 :
💜🤲💚
2026-09-13 15:54:50
1
To see more videos from user @dlzar999, please go to the Tikwm
homepage.