@paiman910: ∬ وەلائـ و خۆشەویستی بۆ ئیسلام نەوەک بۆ نیشتیمان ∬ ::::: وانـــەی : یـەکـــەم ::::: بسم الله الرحمن الرحیم الحمدلله وحده ، والصلاة والسلام علی من لا نبي بعده ، أما بعد : بەڕاستی ترسناکترین شتێک کە خاچپەرستان لەدوای خۆیان بەجێیان هێشتووە لە غەزوە و جەنگێکی تازەی فیکری لەدژی موسلمانانەوە ئەوا بریتییە لە چاندنی کۆمەڵە تێگەیشتنێکی وێرانکەر لە دڵ و دەروونی هەندێک لە موسلمانانەوە ( کاتێک بێ ئاگابوون لێیان ) ، کە دینی بەندە لە ئەصل و بنچینەوە دەڕووخێنێت ، وە کۆمەڵگای موسلمانان وێران دەکات ، وە لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڕەشە لە بوونی تەواوی ئوممەتی ئیسلامی دەکات ! ، وە لە پیسترینی ئەو تێگەیشتنانەشی کە ڕەگی داکوتاوە لە دڵ و دەروونی هەندێک کەسدا بریتییە لە ( نیشتیمان پەروەری ) ..! ( پێناساندێک بۆ نیشتیمان پەروەری و بنچینە مێژووییەکەی ) نیشتیمان پەروەری لەڕووی زمانەوانیەوە : ووشەکە وەرگیراوە لە نیشتیمان . وە نیشتیمان : بریتییە لەو شوێن و ماڵ و خاکەی کە تێیدا نیشتەجێ دەبیت ، وە ئەویش نیشتیمان و شوێنی مرۆڤە ، وە ئەو جێگایەیە کە لێی دەژیت . بەڵام لەڕووی پێناسەوە : ئەوا بریتییە لەو مەفهوم و تێگەیشتنەی کە لە ئەوروپا لە ئەنجامی کۆمەڵێک گۆڕانکاری فیکری و ڕامیاری دەرکەوت ، کە بووە هۆی دووبارە داڕشتنەوەی هەیکەلی کۆمەڵگا ئەوروپیەکان ، کە لە کۆمەڵگە ئایینیەکانەوە لایەنگیرانی بنەما مەزهەبیەکانی وەکو ( پرۆتستانت ، کاسۆلیک ، أرثوذكس ، ئەرمەنی ) دەکرا ، بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە لایەنگیری بنەمای نەتەوە پەرستی ( نەتەوە ) بێت و جوگرافیاکەشی ( نیشتیمان ) بێت ، جا لەم کاتانەدا چەند وڵاتێکی نەتەوەپەرستی و نیشتیمان پەروەری درووست بوون ، کە لە عەلمانیەت ( واتە : بێ دینی ) پەیڕەو و بەرنامەی وەردەگرت ، وەک ڕەد فعل ـێک لەدژی زوڵم و ستەمی کەنیسەکان و خراپی پاپاکان و زەبرو زەنگی دەسەڵاتدارەکانیان بەناوی دینەوە ، وە ئەو ململانێ دینیە مەزهەبە ئەوروپیە خوێناوییەی کە بووە هۆی لەناوبردنی بەشێکی زۆر لە خەڵک و ماڵ و سامانەکان . جا نیشتیمان پەروەری : وەکو تێگەیشتن و بەرنامە لە ڕێگای ئەوروپاوە جێبەجێ کردنەکەی بینراوە ، کە ئەچێتەوە سەر بیرۆکەی ( نیشتیمان ) . وە نیشتیمانیش ئەو زێد و خاکەیە کە کۆمەڵێک لە خەڵکی ژیانی تێدا دەبەنەسەر . ڕێکدەکەون لەسەر ئەوەی کە مرۆڤ دەبێت پابەند بێت بە ولاء و دۆستایەتی و خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و پابەند بێت بە سەروەریەتی قانون و یاسا دەستکردەکان و گوێڕایەڵی کردنیش بۆ دەسەڵاتدارانی نیشتیمان ، وە بنەماش لەسەر بیردۆزی نیشتیمان ئەوا هاوڵاتی دەبێت بە ( کوڕی وڵاتەکە ) مافەکانی جیاوازە لەگەڵ ناهاوڵاتی ( بێگانە ) ، وە لەبەرامبەر ئەمەشدا پێویستە لەسەر هاوڵاتیان کە بەرگری لەم دامەزراوە نیشتیمانییانە بکەن وە دۆستایەتی و خۆشەویستی هەبێت بۆ ئەو کەسەی کە خۆشەویستی بۆ نیشتیمان هەیە وە دوژمنایەتی ئەو کەسەش بکات کە دوژمنایەتی بۆ ئەو دامەزراوە نیشتیمانیانە هەیە . ئەمەش بریتییە لە بنچینەی نیشتیمان پەروەری ئەو بنچینەیەی کە ڕۆژئاوای عەلمانی خستوویەتیە نێو وڵاتی موسلمانانەوە ، وە داگیرکاری خاچپەرستان پێش دەیان ساڵ ئەم غەزوە فیکریەیان سەپاندبوو بەسەر موسلمانانەوە ، تاوەکو دوای ئەمە لەڕووی سەربازیەوە خاکیشیان داگیربکات و دانیشتووەکانیشیان ناچار بکات مەبدەئـو بنەماکانیان لەباوەش بگرن ، بۆ ئەوەی ولاء و خۆشەویستی مرۆڤی موسلمان بۆ ناوچەکەی بێت نەوەک بۆ دینەکەی ، تاوەکو لەم شوێنەدا پەیوەندی موسلمانان لاواز ببێت و هێز و قوەتیشیان پەرش و بڵاوە بێت ، وە لەم کاتەشدا زاڵ بوون بەسەریاندا زۆر ئاسانتر دەبێت . جا ڕەگی پیسی نیشتیمان پەروەری لەنێو نەوەی موسلماناندا بڵاوبوویەوە ، وە زۆرێک لە موسلمانان ماوەیەکی زۆر مانەوە لەسەر موالات و دۆستایەتی کردنی هاوڵاتیانی خۆیان ( هاوبەشی نیشتیمانەکەی ) ، وە دوژمنایەتی کردنی غەیرە هاونیشتیمانیەکانیان بۆ نموونە وەک هاودینەکەی ( هاوبەشی دینەکەی ) ! وە چەندین موصطەلەح و دەستەواژەی پیس لەناویاندا دەرکەوتن و برەوی پێ دران کە وەرگیراوە له نیشتیمان پەروەری ، وەک : ( الله ، الوطن ، القائد / الله ، نیشتیمان ، سەرۆک ) وە ( الدين لله والوطن للجميع / دین بۆ الله و نیشتیمان بۆ هەمووان ) وە ( وحدة تراب الوطني / یەکێتی خاکی نیشتمانی ) وە ( الوطن أولا / نیشتیمان لەپێش هەموو شتێکدا ) وە ( المقاومة الوطنية / بەرخۆدانی نەتەوەیی ) وە جگە لەمانە زۆر دەستەواژەی تری پیس و خەبیث هەیە . ماویەتی ..... ◥ ╮───═┅┅ ▣ ┅┅═───╭ ◤ لـە الله ترســان و زانستی شەرعی زامنی بەردەوامی و پێکانـی مەبەستن ◢ ╯───═┅┅ ▣ ┅┅═───╰ ◣#هۆشیاری #تەندروستی #ژیان #پەروەردە #گەنج

Paiman
Paiman
Open In TikTok:
Region: GB
Saturday 12 September 2026 21:14:43 GMT
22759
478
31
176

Music

Download

Comments

zedbazi1988
user4638260405197 :
Mashallah bas atw bahs mzho nakay
2026-09-13 19:03:40
0
regairast2018
طريق الجنة :
لاحول ولاقوة إلا بالله
2026-09-13 07:09:31
2
paiman910
Paiman :
::::: وانـــەی : دووەم ::::: ( نیشتیمان پەروەری کچی نەتەوە پەرستیە ) وە هەر لەسەر ئەو بنچینەیەی پێشوو ، ئەگەر نیشتیمان پەروەری مانای ولاء و خۆشەویستی بدات لەسەر بنچینەی وڵات ، ئەوا نەتەوە پەرستیش بە مانای ولاء و خۆشەویستی دێت لەسەر بنچینەی نەتەوە . چونکە نەتەوە پەرستی لەڕووی زمانەوانیەوە لە ( نەتەوە ) وەرگیراوە ، وە نەتەوەی پیاوێکیش : شوێنکەوتووان و لایەنگران و هۆزەکەیەتی ، بەڵام نەتەوە پەرستی لەڕووی پێناسەوە بریتییە لە : پەیوەندی کۆمەڵگەیەک ، کە نێوانی کۆمەڵە مرۆڤێک بەیەکەوە دەبەستێتەوە هەروەها لە کۆمەڵە تایبەتمەندی و چەند صیفاتێکی هاوبەش بەشدارن ، وەک : زمان یان ڕەنگ یان کەلتور یان مێژوو ... هتد . جا نەتەوە پەرستی ئەو ڕێباز و بەرنامە جاهیلیەتە مونحەریفانەیە کە جەنگی لەگەڵ وڵاتی موسلماناندا کرد لەدوای ڕووخانی خیلافەت و نەمانی دار الإسلام ، لەوکاتەدا ڕەگی نەتەوە پەرستی لە پێشترینی ئەو چەکوشە ڕوخێنەرانە بوو کە دای لە بنچینەکانی عەقیدەی ئیسلامی ، وە إنتماء و لایەنگیری بۆ نەتەوە پەرستی " عەڕەبی یان خەلیجی یان ئەفریقی یان تورکی یان جگە لەمانەش " بووە بنچینەیەک بۆ کۆبوونەوە و ولاء و دۆستایەتی و سەرکەوتن ! ، وە لە ڕەحم و منداڵ دانی ئەم " نەتەوە پەرستیه " پیسە " نیشتیمان پەروەری " بێزراو لە دایک بوو ، کە باوەڕ و مەبدەئیان یەک شتە وە حوکمیشیان یەک شتە .
2026-09-12 21:47:14
0
hama.ali185
Hama Ali :
ئەی باشە ئەگەر قەومی کورد یەکەم بێت ئەی صين و ياباني روسياو امريكاو اورپاو ،،،،،،، ئەوان لە ئێمە دروست بوون ئەمە هەمووی جێگای پرسیارە کەسێک ئەتوانێت وەلامم باتەوە
2026-09-13 09:38:07
1
naqeb_gardi1
💀( چاو شکێن )(ن/ گەردی) :
تێنەگەیشم چ دینێک بوو چ زمانێک بو کوردی یان عەرەبی
2026-09-13 16:58:28
0
fryad.zangana_0
fryad zangana🧕🥹🖤 :
درو نوسان ميژو يانى درو
2026-09-13 16:32:18
0
karo.rwandz
KARO♦️ :
نا وي فيلم تكايه ؟
2026-09-13 10:51:22
0
abu.nazhad
Abu Nazhad :
خەیاڵاتێکی خۆشە!
2026-09-13 09:15:21
0
paiman910
Paiman :
::::: وانـــەی : سێیـەم ::::: ( حوکمی نیشتیمان پەروەری لە ئیسلام ـدا ) بە گوێرەی ئەوەی کە لە پێشوودا باسکرا و خرایە ڕوو لەوەی کە نیشتیمان پەروەری بە مانای وازهێنان دێت لە عەقیدەی ولاء و براء ـی ئیسلامەتی " دۆستایەتی و دوژمنایەتی " ، وە بە مانای حەڵاڵ کردنی عەقیدەی ولاء و براء ـی نیشتیمان پەروەری دێت ؛ چونکە بێگومان نیشتیمان پەروەری کوفری گەورەی دەرکەرە لە ئاینی ئیسلام ، وە هەر کەسێک دەستی پێیەوە بگرێت یان بانگەشەی بۆ بکات یان لە پێناویدا کاربکات ئەوا ئەو کەسە هەڵگەڕاوەتەوە و موڕتەد بۆتەوە لە ئیسلام ، وە لەم چەند خاڵەی دواییدا بەشێک لەبارەی ئەمەوە ڕوون دەکەینەوە ( إن شاء الله ) . ماویەتی .....
2026-09-12 23:06:36
0
paiman910
Paiman :
::::: وانـــەی : پێـنجـەم ::::: 🔶 دووەم : ( نیشتیمان پەروەری عەقیدەی ولاء و براء ( دۆستایەتی و دوژمنایەتی ) هەڵدەوەشێنـێتەوە ) ئەمەش لەبەرئەوەیە کە بنچینەی وەلاء و بەڕاء لە ئیسلامدا دامەزراوە لەسەر لەیەکتر ترازان و جودابوونەوەی نێوان موسلمانان و غەیری ئەوان لەسەر بنەمای دین ، هەروەکو چۆن الله تعالی دەفەرموێت : { إِنّمَا وَلِيّكُمُاللّهُوَرَسُولُهُوَالّذِينَآمَنُوا الّذِينَيُقِيمُونَالصّلَاةَوَيُؤْتُونَالزّكَاةَوَهُمْرَاكِعُونَ} واتە : ( بەڕاستی تەنها خۆشەویست و پشتیوانی ئێوە ، هەر الله و پێغەمبەرەکەی و ئەوانەن باوەڕیان هێناوە ، کە نوێژەکانیان بە چاکی ئەنجام دەدەن و زەکات لە ماڵ و سامانیان دەردەکەن و هەمیشە دیاردەی کڕنوش و ملکەچییان بۆ پەروەردگار پێوە دیارە ) [ سورەتی المائدة : ٥٥ ــ تەفسیری ئاسان ] وە هەروەها الله سبحانه وتعالی دەفەرموێت : { يَا أَيّهَا الّذِينَآمَنُوا لَا تَتّخِذُوا الّذِينَاتّخَذُوا دِينَكُمْهُزُوًا وَلَعِبًا مِّنَالّذِينَأُوتُوا الْكِتَابَمِن قَبْلِكُمْوَالْكُفّارَأَوْلِيَاءَ} واتە : ( ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە : نەکەن ئەوانە بکەنە پشتیوان و جێگەی متمانەی خۆتان کە گاڵتە و گەمەیان بە ئاینەکەتان کردووە ، چ لە خاوەنانی کتێبی پێش خۆتان ، چ لە بێ باوەڕان ) [ المائدة : ٥٧ ] بەڵام بەلای نیشتیمان پەرست و پەروەرەکانەوە موالات و دۆستایەتی و پشتیوانی کردن دامەزراوە لەسەر بنەمای إنتماء و لایەنگیری بۆ ئەو خاکەی کە بەهۆی حدود و سنورەکانی وڵاتەوە دەورە دراوە ، وە ئەمەش وا دەکات کەوا ئەو جیاوازیانە لابدات و نەمێنێت کە الله تعالی وەک هۆکارێکی شەرعی بۆ لێکدابڕان لە کافران دایناوە ، وە ئەمەش بەریەک کەوتن و دژیەکی ڕوون و ڕاشکاوانەیە لەگەڵ دەقە درووستەکانی شەرع ، الله تعالی دەفەرموێت : { بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَبِأَنّلَهُمْعَذَابًا أَلِيمًا * الّذِينَيَتّخِذُونَالْكَافِرِينَأَوْلِيَاءَمِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ} واتە : (( ئەی پێغەمبەر ( صل اللە علیە وسلم ) مژدە بە دووڕووەکان بدە کە بەڕاستی سزایەکی بە ئێشیان بۆ ئامادە کراوە!! ٭ ئەو دووڕووانەی کە بێ باوەڕەکان دەکەنە پشتیوان و یارویاوەری خۆیان لەجیاتی ئیمانداران ... ) [ النساء : ١٣٨- ١٣٩ ]
2026-09-12 23:09:32
0
paiman910
Paiman :
🔶 سێیەم : ( نیشتیمان پەروەری حوکمی خاکەکان و هیجرەت کردن پەکدەخات ) ئەمەش لەبەرئەوەیە کە پەیوەندیەکانی نیشتیمان پەرستی زاڵ بووە بەسەر پەیوەندیەکانی دینەوە ، هەروەها تێکەڵ کردنی حوکمەکان بەسەر خەڵکەوە پێویست و فەرزکراوە ، جا لە حوکمە جێگیرەکانی شەریعەت ئەوەیە کەوا ئەو دار الکفرەی کە حوکمەکانی کوفری تێدا بەرزدەکرێتەوە جیاوازە لەگەڵ ئەو دار الإسلامەی کە حوکمەکانی ئیسلامی تێدا بەرزدەکرێتەوە و حوکم بەو قورئانە دەکرێت کە الله دایبەزاندووە ، وە بۆ هەر یەکێک لەم دووانەش ئەحکامی تایبەت بەخۆی هەیە و جیاوازن لەگەڵ یەکتر ، وە لەم حوکمانەش واجبیەتی هیجرەت کردنە لە دار الکفر ـەوە بۆ دار الإسلام ، بەڵام لە دینی نیشتیمان پەرستیدا هەرگیز هیچ دەرفەتێکی تێدا نییە بۆ قسەکردن دەربارەی ئەم بابەتانە ، چونکە هاوڵاتی پەیوەستە بە نیشتیمانەوە ، بەڵکو بەرگریشی لێ دەکات ئەگەر ئەم نیشتیمانە دار الکفر یان دار الردة یان دار الحرب بێت .
2026-09-12 23:09:16
0
user86853692904840
كاظم :
قۆناغی یەکەم پێش ئادەم بووە تاتۆفانەکە وکورد لەوقۆناغەوە ژیاوەلەسەرزەوی قورئان عەرەب کە ئایەتەکانیان یەکخستووەو نووسیویانەتەوە ووشەکانیان دەستکاری کردووە و ئێستاش ووشەی میللەتدووجار لەقورئان ماوەونەگۆڕاوە ئەمەش گومان دەکرێ قورئان هەرخۆی کوردی بووبێت و کرابێ بەعەرەبی
2026-09-13 17:55:23
0
naqeb_gardi1
💀( چاو شکێن )(ن/ گەردی) :
باشە مەلا خاکەناسیان لە کوێ هێنایە خۆ گارگەی ئاسن نەبووە
2026-09-13 17:02:08
0
resho.eliasali
92222brü[email protected] :
Ganze Europa die wissen Kurden war früher Jesiden . Redest du Wahrheit bitte
2026-09-13 16:54:29
0
paiman910
Paiman :
::::: وانـــەی : چـوارەم ::::: ( هەندێک له خراپی و فەسادیەکانی دینی نیشتیمان پەروەری ) یەکەم : نیشتیمان پەروەری شیرک و هاوبەش بڕیاردانە بۆ الله تعالی :- نیشتیمان پەروەری دینێکی پووچ و باطل ـە ، وە مەنهەج و بەرنامەیەکی جاهیلیەتە کە بانگەشەی ئەوە دەکات وڵات و نیشتیمان بکرێتە بت و پەیکەر و طاغوت تاوەکو لە شوێنی الله تعالی بپەرسترێت ، کە ئەویش بریتییە لە پابەند کردنی خەڵک تاوەکو بە تەنها کار بۆ ئەم نیشتیمانە بکەن ، وە لە پێناویدا قوربانی بدەن و جەنگ بکەن ، وە هەموو ئەو کەسانەیان ڕق لێ ببێتەوە و خۆیان بەری بکەن لێیان کە لە دەرەوەی سنووری خاکەکەی ئەواندایە ئەگەرچی لە أولیاء و دۆست و خۆشەویستانی الله تعالی ـش بن ، وە هەموو ئەو کەسانەشیان خۆش بوێت و ولاء و پشتیوانیان بۆی هەبێت کە لەناو سنووری خاکەکەی ئەواندایە ئەگەرچی لە گەورەترینی خەڵکی بن لەڕووی کوفر و بێ باوەڕی و توندترینیان بن لەسەر شیرک و هاوبەشدانان بۆ الله تعالی ؛ جا بەهۆی ئەنجام دانی ئەم کارانەوە نیشتیمان دەبێتە شەریک و هاوبەشێکی پەرستراو لەجیاتی الله تعالی ، هەروەکو چۆن الله تعالی دەفەرموێت : { وَمِنَالنّاسِ مَن يَتّخِذُمِن دُونِ اللّهِ أَندَادًا يُحِبّونَهُمْكَحُبِّ اللّهِ } واتە : وە کەسانی وا هەیە لە خەڵکی کە هاوبەشی زۆر بۆ الله پەیدا دەکەن ، خۆشیان دەوێن وەک خۆشەویستی ( ئیمانداران بۆ ) الله ... . [ سورەتی البقرة : ١٦٥ ــ تەفسیری پوختە ] ماویەتی .....
2026-09-12 23:10:58
0
kerkuk.kurdistan2
Kerkuk, Kurdistan :
ازيدى و زردشتى و كاكةى
2026-09-13 17:01:40
0
muhamaddaud268
محمد داود :
ام قه سه بتاله ناجياايستاكو ردايستاابسلاماياناامروتواوا
2026-09-13 18:48:02
0
vh27z
A :
يزيدي وزرده شتي و يارستان وبكتاشي
2026-09-13 17:04:58
0
faraydonmahmud4
عبدالله :
بروا كه ناوئ له هيج شتيكا نيه به عجمى فارس ناوى هاتوه له كتيبى طبرى
2026-09-13 13:14:22
0
muradarbeli
murad arbeli Kurde اربيل :
🌹🌹🌹
2026-09-13 16:56:33
0
jameel.ardalan
Ardalan 🇬🇧 :
2026-09-13 10:23:13
0
salmanaqravi
Akrayi :
😂😂😂
2026-09-13 11:15:24
0
jgar_khuen7
jgar khuen :
🌹🌹🌹
2026-09-13 11:17:55
0
kawa.salimi
Kawa :
😂😂😂😂😂
2026-09-13 12:34:23
0
To see more videos from user @paiman910, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About