@abo.shexanyyy: نازانم لە کام کووچەی ئەم تەمەنە شێواوەوە هاوارت بۆ بکەم، لە کاتێکدا دەنگم لە گەروومدا خنکاوە و بووە بە خۆڵەمێش. ئەمەی دەیخوێنیتەوە، نامە نییە؛ ئەمە پاشماوەی ڕۆحێکی سەرگەردانە کە لە دوای کۆچی تۆوە، چیدیکە نە ڕووی لە دونیایە و نە دەستی بە ئاسمان دەگات. من هێشتا لە نێوان دێڕەکانی ڕابردوودا دەژیم. هێشتا وەک شوێنەوارێکی چۆڵ و وێرانبوو، بۆنی تۆم لێ دێت. سەیرە... مرۆڤ چۆن دەتوانێت هێندە بە دڵڕەقییەوە بکوژرێت و هێشتا بکوژەکەی خۆش بوێت؟ چۆن دەکرێت تۆ هۆکاری ئەم هەموو گریان و تەنیاییە بیت، و منیش هێشتا لە ناو پەرستگای خەیاڵمدا وەک پیرۆزترین بووناوەر پەرستشت بکەم؟ ئەمە عەشق نییە، ئەمە نەفرەتێکی ئەزەلییە کە بە بەرگی دڵدارییەوە بەسەر شانمدا سەپاوە. تۆ ڕۆشتی و تەنیا دڵت نەشکاندم، تۆ منیت لە ناو مندا تیرۆر کرد. ئەو مرۆڤە گەشبین و پڕ لە هیوایەت لە ناخما خنکاند و لە شوێنی ئەو، جەستەیەکی سارد و نائومێدت جێهێشت کە تەنیا کارگەی بەرهەمهێنانی حەسرەتە. هەموو شەوێک کە دنیا بێدەنگ دەبێت، جەنگە ڕاستەقینەکەی من دەست پێدەکات؛ جەنگی نێوان دڵێک کە هێشتا ناوت دەهێنێت، و عەقڵێک کە لە تاو بێوەفایی تۆ سەر بە دیواردا دەکێشێت. دڵم بووە بە هەزار پارچەی بڵاو، پارچەگەلێک کە هێندە تیژن، پێش هەر کەسێک ناخی خۆم بریندار دەکەن. بەڵام گوێبگرە... مەگەر وا دەزانیت ئەم کایە دۆزەخییە لێرەدا کۆتایی دێت؟ مەگەر وا دەزانیت دەتوانیت بەسەر جەستەی شێواوی مندا تێپەڕیت و لەو بەری دەریاکەوە پێبکەنیت؟ تا مەحشەرەکەی خودا گڵەی بێت! ئەمە پەیمانی منە لەگەڵ ئەو دڵە خاکەمینەی کە ئاوات خێلاو کرد. لێت خۆش نابم، نە لەم دنیا کاتی و پڕ لە درۆیەدا، و نە لە هیچ چرکەیەکی داهاتوودا. ئەم غەدرە گەورەیەی لێت کردم، ئەم تەمەنەی لێت دزیم، و ئەم هەموو نیوەشەوانەی کە لە تاو دووریت وەک مۆم دەتوامەوە... هەمووی دەکەم بە تۆمارێک و لە ڕوژی حیسابدا دەیکەم بە بەرۆکتدا. لەو کاتەی کە عەرشی خودا دەلەرزێت و هەموان سەرگەردانی فریادڕەسێکن، من تەنیا تینووی یەک چرکەم؛ ئەو چرکەیەی کە خودای دادپەروەر ڕووت وەردەگێڕێتە لای من و دەڵێت: «بڵێ چیت لێکردووە؟». لەوێدا، لە کایەی سوتانی مەحشەردا، گڵەیی خۆم ڕووبەڕووت دەکەمەوە. نەک بە فرمێسک، بەڵکو بەو ئاگرەی کە لە ناخما کڵپەی سەندووە. بە خودا دەڵێم کە تۆ چۆن دۆزەخت بەرلەمردن نیشانی من دا. بە خودا دەڵێم کە من پەرستشم کرد و تۆش وەک بتێکی بەردین شکاندت و پێلاوت خستە سەر شوێنپێکانم. تا ئەو ڕۆژە مەحشەرە، تۆ بە ئارامی بژی... ئەگەر پاشماوەی بێوەفاییەکەت ڕێگەت پێ بدات. بەڵام بزانە، هیچ دیوارێک هێندە بەرز نییە کە هاواری مەحشەری منی پێ نەگات..💔

𝙎𝙝𝙚𝙭𝙖𝙣𝙮⚜️
𝙎𝙝𝙚𝙭𝙖𝙣𝙮⚜️
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 13 September 2026 04:21:58 GMT
24053
1262
9
226

Music

Download

Comments

jetta7046
jetta :
Aw texstm bo bnera
2026-09-13 19:20:10
1
revenger7iq
RevengerxIQ :
Nasil isyan💔
2026-09-13 23:50:21
0
user04926833
Amer S Gardi :
هلا🫪
2026-09-13 21:14:49
0
abdullah1998bra
Hamayassin :
Bra atwani aw textam lo bnere
2026-09-13 12:01:09
0
homzear1
homzear1 :
🥀
2026-09-13 21:37:54
0
l.van0o
@l.van0o🖤 :
💔😔
2026-09-13 20:23:25
0
user.h4amaa
𝖧𝖺𝗆𝖺𝖺𝖺' :
♥️🔥
2026-09-13 18:48:32
0
appleuser574673404
appleuser574673404 :
🦐
2026-09-13 04:55:56
0
ahmad_omed2
Ahmad omed :
😁😁😁
2026-09-13 22:49:49
0
To see more videos from user @abo.shexanyyy, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About