@ibn_tahaa: ئیبن حەجەر -ڕەحمەتی خوای لێ بێت- لە کتێبی "الدرر الكامنة في أعيان المئة الثامنة"دا باسی دەکات: ​دەگێڕنەوە نەسڕانییەکان بانگەواز و چالاکییەکی زۆریان لە ناو مەغۆلەکاندا هەبوو بۆ ئەوەی بانگیان بکەن بۆ سەر ئایینی نەسڕانی. ​چالاکییەکەیان بۆ بانگکردنی مەغۆلەکان بۆ سەر نەسڕانییەت زیادی کرد، تا وای لێهات یەکێک لە گەورە پیاوانی مەغۆل و یەکێک لە سەرۆکە گەورەکانیان بوو بە نەسڕانی، بەو بۆنەیەشەوە ئاهەنگێکیان گێڕا، ئاهەنگەکەش بۆ ئەوە بوو نەسڕانییەت زیاتر بڵاو بکەنەوە. ​ئەمەش یەکێک بوو لە ڕێگاکانی بانگەوازکردن، ئاهەنگێکی گەورەیان گێڕا بە بۆنەی بوونی یەکێک لە مەغۆلەکانەوە بە نەسڕانی. یەکێک لە نەسڕانییەکان لەو ئاهەنگەدا وتارێکی پێشکەش کرد، لە ئاهەنگەکەدا سەگێکی ڕاوکەریش هەبوو. ​ئەو نەسڕانییە لە وتارەکەیدا جنێوی بە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دا، کاتێک سەگەکە گوێی لە جنێودانەکە بە پێغەمبەر بوو، دەستی کرد بە غەڕەغەڕ و هێرشی کردە سەر ئەو مەسیحییە و بە توندی دای لە پێست و جەستەی. بە زەحمەت لە دەستی ڕزگاریان کرد. ​کاتێک ڕزگاریان کرد، هەندێک لە ئامادەبووان وتیان: ئەم سەگە کاتێک جنێوت بە پێغەمبەر دا، هێرشی کردە سەر تۆ. ​ئەو وتی: نەخێر، ئەم سەگە خاوەن غیرەیە، کاتێک وتارم دەدا بە دەست ئاماژەم بۆ لای ئەو کرد، وای زانی دەمەوێت هێرشی بکەمە سەر، بۆیە ئەو هێرشی کردە سەرم. (بەو شێوەیە ڕووداوەکەی پاساو دایەوە). ​پاشان گەڕایەوە سەر وتارەکەی و دیسان دەستی کردەوە بە جنێودان بە پێغەمبەر، سەگەکەش زنجیرەکەی خۆی پچڕاند و هێرشی کردە سەر گەردنی ئەو نەسڕانییە و گەرووی گرت و پێوەی نا و بە هۆیەوە مرد. ​ئیبن حەجەر -کە ئەو ڕووداوەی گێڕاوەتەوە  دەڵێت: لەو ڕووداوەدا ٤٠ هەزار کەس موسڵمان بوون. الشيخ عبدالرزاق البدر حفظه الله #viral #foryoupage #foryou #fyp #کوردستان

أَبُو مَالِــك الشَّهــرَزوري
أَبُو مَالِــك الشَّهــرَزوري
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 14 September 2026 09:13:45 GMT
312
38
3
1

Music

Download

Comments

leongamer01
aland_king :
2026-09-17 08:32:59
1
To see more videos from user @ibn_tahaa, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About