@muhammed_mobile: لەوانەیە بەیانییەك خەبەرمان بێتەوە و برادەران قەرارێک دەربکەن وبڵێن ئیتر ماست ڕەشە ! ڕاستەوخۆ 99لە سەدی هاوڵاتیانی ئارامگری خۆشەویست بەڵێیان بۆ ئەکەن ، قلە قلە نوزە نوز بەرز ئەبێتەوە ئەویش بە مۆڕەیەك دا ئەمرکێتەوە ،، ئەگەر هەڵکەوێت و کەسێك قەرارەکەی ڕەد بکاتەوە و لە دڵی خۆیا وا هەست ئەکات شوڕی بەرپا کردوە ، خەڵکیش هەموو وادەری ئەخەن کە ڕاستە و پشتگیری ئەکەن تا ئەوکاتەی برادەران سینارۆیەکی فلیمی هیندی ئاسای بۆ دائەڕێژن و سەرنوقمی ئەکەن ، یان ڕادیۆیەکی جوانی پێئەکەن ، ئیتر هەر ئەو خەڵکەی کە پشتگیری بوون ئەڵێن بەخوا دیارە شتێکی کردوە ، ئیتر کاکی شۆڕش گێڕ وەک تڕی بن گۆم ئەچێت و بڵقەکەیشی دەرناچێ ، بۆیە لاتان سەیر نەبێ هەر ڕۆژێکو قەرارێکی قۆڕ دەر ئەکەن ، چەنکە ئەزانن ئێمە پشت ملمان پانە هەموو بارێك هەڵئەگرین

Muhammed Mobile
Muhammed Mobile
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 14 September 2026 18:44:22 GMT
76632
2105
59
400

Music

Download

Comments

hazan_talan97
هەرزان و تاڵان :
ئیمە هەموو باریک هەڵناگرین ئەوە لە ٢٠١١وە خەلکی فێری موچەی حەرام و بندیوار و سەردیوار بوو هەمووی خۆی کرد بە موچە خۆر لەکاتێکدا توانای کاری هەبوو ئیستاش زەلیلی ئەو موچەیە بووە جیلی نوێ هەرگیز متمانەیان پێناکات وە جیلی نوێ زۆر زیاتر لەوان خاکو نیشتیمانی خۆیان خۆشدەوێت
2026-09-14 23:37:43
3
4nas_xoshnaw4
4nas_xoshnaw4 :
برا ناوی فلیم گەر ئەزیەت نەبێ🥰❤️
2026-09-14 21:46:42
0
th1_cowboy
#𝚋𝟹𝚋𝚢𖣂 :
یانی چی ئەم شتە قۆڕە؟
2026-09-14 23:28:28
1
7ama4_67
ka 7AMA Ali :
2+2. 1
2026-09-14 18:54:57
47
kamilwahid7
kamilwahid :
زۆر مانادارە،تەنزێکی بەرزی سیاسیە مەبەستی لەو دەسەڵاتانەیە کە دیکتاتۆر و سەرکوتکارن،،لە پێناو مانەوەی خۆی چی خۆی بەلاوە مەبەست بێ ئەوە ئەکا،گرنگ نیە تۆ تا چەند ڕاستیت،بەڵکو دەبێ لەگەڵ ویستی ئەو خۆت بگونجێنی.
2026-09-14 21:40:16
21
muhemmed.raniyeh
Muhammad Raniyah - Kurdistan :
ڕێک قسەکەی پێشەوا عەلیە کە دەفەرمووێت لە هەموو کەسێکم بردۆتەوە تەنها نەزان نەبێ
2026-09-14 21:23:06
32
samanabdullaali
Saman :
جۆرج ئۆرێۆڵ 1984
2026-09-14 21:29:14
2
ele.01eng
Electrical Engineer :
هەمیشە وەستان دژی زۆرینە باجی هەیە .ئەگەر زۆرینەش هەڵەبن .ناتوانیت ڕاستی خۆت بسەلمێنی لە کاتێکدا هەموو هەڵەیان بە ڕاستی وەرگرتووە
2026-09-14 21:02:08
8
swara4770
♾️،، :
ئەوانەی ئەڵێن یەک با نەکوژرێین کاکە😂 تا مردن هەر یەک ئەکا♥️
2026-09-14 23:05:21
3
rawand.msher172
rawand msher172 :
خۆی دەنگ پێنەدانیان باشترین شوڕشە بەڵام ئاستی جەبانی میلەتی ئێمە ئەوەندە بەرزە ناوێرن تەنانەت بە دزیەوە دژیان بن، دڵنیابە ئەگەر پڕ بە پێستی میلەتەکە نەبونایە خودا ئێستا سەرە و ژێری کردبوون
2026-09-14 21:49:10
2
shawdez
فریاد :
کەمینەبوون، تەنانەت کەمینەیەکی یەک کەسی نیشانەی نەزانی و شێتی نییه. ڕاستی و حەقیقەت لە لایەکه و درۆ و هەڵه لەو لای دیکە. ئەگەر هەر تۆ بەتەنێ لایەنگری هەق بی و لەو بەرەوە هەموو خەڵکی دنیا بەرامبەرت وەستابن، دڵنیابە کە تۆ شێت نیی. «١٩٨٤ - جۆرج ئۆروێڵ»
2026-09-14 23:03:55
3
qamarr_108
108,🦋, :
ئەوە هەر باراستی مرد؟
2026-09-14 21:03:42
4
helen.koye2004
helen :
2026-09-14 21:47:45
3
bryar.bakrr
bryar.bakrr :
لاى ميلله تى ئيمه٢+٢=١ به لام له كاتى دروست كردنى قه يرانه ٢+٢=٠
2026-09-14 21:13:58
6
shoxan.a.abdulla
Shoxan A Abdulla :
دو با دو یک میشه =کوردستان بزرگ ما
2026-09-14 21:36:10
2
darya_jabar
𝘿𝙖𝙧𝙮𝙖 𝙅𝙖𝙗𝙖𝙧♕︎ :
2026-09-14 21:05:47
3
hmatic_21
𝜧𝜜𝝩𝜤Ć :
مەبەستە سیاسییەکەی کاتێ کەسێک بە ناهەقانە قسە دەکات پێویستە میللەت قسە بکات و وەڵامی خۆی هەبێت و لە ئاست ناهەقییەکان بێدەنگ نەبێت. گۆڕانی دەسەڵات بە چەند دەنگێکی کەم ڕوونادات کاتێک بۆ مافی خۆیان دەجەنگن بەڵکو پێویستی بە دەنگی هەموو جەماوەرە. ئەگەر هەر بێدەنگ بیت ئەوا دەکرێیت بە سەربازی زۆرەملێ و دەسەڵات هەرچییەکی وت تۆ بڵێی وایە و لەکاتێکدا دەزانیت کە ناهەقییە بەڵام خۆشت بەشێکیت لە سیستەمە دیکتاتۆرییەکان.
2026-09-14 21:49:15
1
rekan_haji07
Rekan Haje :
اوه معنايه تري هه يه بس تيناكه ن
2026-09-14 20:58:25
1
hamawork51
قازی محمد :
1=2+2
2026-09-14 23:21:11
1
kurd_action
qaed :
مەبە ڕاستکەرەوەی کەسانێک کەحەزیان لە هەڵە کردنە کەسێک لەکۆیلایەتی دەرمەهێنە کە حەزی لێیە کۆیلایەتی بێت دەسەڵات هەمیشە کەسە گێلەکان یان کۆیلەکانیان بە دڵە چونکە بە پێی ویستی خۆیان ئەجوڵێن ئەوان کەسە کوێرەکەیان ئەوێ ئەگەر تۆ دکتۆرەکەبیت بۆ ئەوەی چاویان بکەیتەوە هەرکە بزانن هەر بەکەسە کوێرەکان ئەتکوژن بەڕاستی لە وڵاتێکا ئەژین ڕێک ئاوهایە
2026-09-15 00:12:14
0
brwahmahmud
Brwa :
Tre bn gom
2026-09-14 23:04:56
0
rosy6025
rosy :
برا گیان ئەوە بەقەد یەک چەندین فلیم مانای هەیە بەڕاستی بەقوەتە 😳
2026-09-14 23:37:02
0
sara_7_4_0
سـەرە🩶 :
ناوی فلم
2026-09-14 23:33:33
0
son.gohan72
سۆن گۆکو :
ناوی ئەو فلیمە چییە تخوا پێم بڵێن
2026-09-14 21:12:20
0
To see more videos from user @muhammed_mobile, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About