@dejavoo__0: لە چایە خانەی ناوبازڕی ، ئی مام فەرهاد گزرەی لەگەڵ کۆمەڵەک برادەری (ساحێب شەهادە) دانیشتبووین باسی هەندەک بابەتی ئەدەبین دەکرد ،گفتوو گۆیەکە گەرم بوو لەسەر بابەتەکی پێک نەدەهاتین ، لەولایەوە کوڕەک دانیشتبوو دەمناسی ئەو کارگوزاربوو لە شوێنەک لەبەر باری ژیان و بێ داک و بابی ئاگادار بووم مەکتەبی تەواو نەکردبوو ، ئیدی ئەویش هات بە خۆبەکەمزانی و دەنگەکی کزۆڵەوە گۆتی بشبورن تەداخولتان دەکەم ئەمن نەخوێندەوار و بێ شەهادەم… ڕاستەوخۆ پێم وت: جا قوربان ئێمە ئەخوێنین تا بەقەد تۆ پیاوێکی باشمان لێ دەرچێت، جەنابت لەئێمە زیاتر نەبیت کەمتر نیت و لەسەر سەرمان دات ئەنێین.(ئەم قسە ئاساییەم کرد، کە لام وانەبوو هیچ ئینسانێک هەبێت لەو مەوقیفە بتوانێ لەوە جیاوازتر بڵێ.) بەڵام ئەو (بڕوانامەدارانەی) لە دەورم بوون بەو قسەیەم جەویان نەما و گوتیان: «تۆ چۆن ئێمە و ئەو دەکەیت بە یەک؟!» لێرەدا یەکەم جارم بوو ببینم ئینسان چۆن بە کاغەزی زانکۆ و باخەڵی پڕەوە، فیز بەسەر کەسێکدا لێ دەدات کە تەنیا بەهۆی بار و دۆخی ژیانەوە بۆی نەڕەخساوە ئەویش خاوەن شەهادە و پارەبێت. ئیدی بۆم دەرکەوت ئەو ئەخلاقەی من لام وایە سەرەتاییترین بنەمایە، لای زۆربەیان بای چایەکیش حیسابی بۆ ناکرێت. دونیا و بەرکەوتن و ئەزموون فێرت دەکات تەبعە جیاوازەکان بناسیت؛ لەو کاتەوە تاقەتی ئەو دەستە بڕوانامەدارە لوت‌بەرزانەم نەما و هەردەم لە ناو کارگوزارە حەڵاڵخۆرەکاندا دڵم ئارامی دەگرێت. بۆیە لە کۆتایدا و دوای خوێندنەوەی چەندان کتێب بۆم دەرکەوت کە لاپەڕەکان چەندە قووڵ بن، تەنیا نیوەی نەخشەی ژیانت پێ دەدەن؛ نیوەکەی تری لە تەپوتۆزی شەقام، لە ناو بازاڕ و لە ناو چاوی خەڵکیدا هەڵگیراوە. تۆ دەتوانیت هەزار بەرگی ئەخلاق و دەروونناسی لەبەر بکەیت، بەڵام تا لە ناو جەنجاڵیی کۆڵانەکاندا لەگەڵ جۆرەها تەبع و مۆدێلی جیاوازی مرۆڤدا ڕووبەڕوو نەبیتەوە، هێشتا لە ئەلفوبێی ژیاندا سەرەتاییت و تێنەگەشتووی … سەرتان نەئێسشینم و با کۆتای پێبینم ، هەر شادبن … کەمال گەزنەیی - ١٤-٩-٢٠٢٦ #hawler #slemani #duhok #kurdistan #کەمال_گەزنەی

Kamal
Kamal
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 14 September 2026 19:06:15 GMT
38786
2558
126
121

Music

Download

Comments

s_haruti
﮼س :
کە دکتۆر فەرهاد پیرباڵ وتی: (مەخوێننەوە بڕۆن بژین)مەبەستی ئەم ئەزمونە بوو📚😍
2026-09-15 07:34:56
40
saberabdulla
Sabr Abdulla :
دونیای کتیب و جیهانی واقعی دوو بابەتی جیاوازن هیچ کەسیک کتیب نایکات بە مرۆڤ تەنها ریگای مرۆڤ بونی نیشان دەدات کەسیک خۆی سیفات و تایبەت مەندیەکانی مرۆڤ بونی تیدا نەبیت هەرگیز بە خویندنەوەی چەند پەرەکەیەک و بەدەست هینانی بروانامەیەک نابئ بە مرۆڤ
2026-09-15 07:43:45
1
user3102457918615
. :
دەلێن وشیاری دوو کەس بە :نەزانێک کە دوو کتیب دەخوێنیت وە موفلیس کاتێ دو و دینار کەوتە گیرفانی
2026-09-15 07:26:40
3
farangis592
farangis :
نەشهادە نەخوێندنەوی کتابی زۆر نەهیچ هێزێک دەتوانی ڕەوشتی سورشتی مرۆڤ بگۆڕێ
2026-09-15 11:58:04
1
alimuvtopq4
ali :
خۆشەویستی کاک فرهاد 🥰
2026-09-15 09:11:29
2
rawand209
𝔯𝔞𝔴𝔞𝔫𝔡$20 :
دەستت خۆش بێت مامۆستا گیان. کاتێک ئەخلاق و ئینسانیەت بێتە پێشەوە، بڕوانامە تەنها کاغەزێکە. ژیان لە شەقام و لەناو خەڵک تێدەگەیشترێت نەک بە تەنها لەناو پەڕەی کلاسی فێربوون. نووسینێکی پڕ ئەزموون و وانەبەخش بوو❤️🌷😍
2026-09-14 20:06:31
28
life_usa5
Self-love :
من مامۆستام ماستەرم هەیە، ئەوائیل بووم، بڕوا بکە ئێمە دەسکێشی کرێکاریم هەڵواسی بوو بە دیوارەکە بۆ ئەوەی بتوانین ئەوائیلبین،، دواتر دامەزراین سەیردەکەین بەشێک لە شەهادەدارەکان بە قبووڵ خاس یان واسیتەی حزبی گەشتوون بەو پلەیە، ئیتر ئاساییە شتی خراپ لە هەرکەسێک ببینی، چونکە دواجار هەمووی مرۆڤە باش و خراپ، ڕۆشنبیر ئەوەیە ڕێز لەهەموو کەس دەگرێت، بەگیرفان و شەهادە هەڵسەنگاندن ناکات، هەیە دکتۆرای هێناوە کتێبخانەکەی فرۆشتووە ووتی ئیشم پێی نەما، هەیە ئەڵێ ببمە پرۆفیسۆری یاریدەدەر ئیتر قەڵەم هەڵناگرم و ناخوێنمەوە، هەشە وەک باوک و دایکە بۆ خوێندکار، هەیە وەکو منیشە گەنجە چەندساڵە پلەی بەرز نەکراوەتەوە ناچارە ئیشێکی تر بکات، حالییەن لەشوێنێک ئیش دەکەم بازاڕێکی گەورەیە لەسلێمانی شەهادەی وەکو من بەرزی تێدا نییە، بەڵام سەدان لەمن ئاقڵتری تێدایە، دەبێ بزانین شەهادەدار لەیەک بوار دەزانێت، بەڵام کاسب هەموو ڕۆژ ئەزموونێکی نوێ داکات و شتی جیاواز دەبینێ
2026-09-15 11:42:04
9
botani0424
﮼بۆتانی :
ڕەحمەت لە دایک و باوکت ئەمە ڕاستیەکەیە کە زۆر دەمێکە دەمەوێ کەسانی دەوروبەرم تێبگەیەنم کە زۆر خراب گیرۆدە و هۆگری کتێب بوونە کە پرسیار و ڕۆتینی ڕۆژانەیان تەنها بەپێی کتێب چارەسەر دەکەن و ژیانی واقعیان بیر چۆتەوە لەبەر خەیاڵاتی کتێب دووبارە دەست خۆش 💙
2026-09-14 23:00:18
8
roman38780
Roman 💚🌹 :
بڕوا نامە ھۆکارێکە بۆ پارە پەیدا کردن خۆ بڕوا نامە نایسەلمێنێ تا چ ڕادەیەك مرۆڤایەتیت بەرزە
2026-09-15 02:46:30
2
galaypaez1230
galaypaez1230 :
دەستت خۆش بێ بەراستی نوسینەکانت بەپێزن ،بەراستی من هەمیشە ئەڵێم خاکی بون نیعمەتێکە لەوانەیە نەدرێ بەهەموکەس ،کاتێک بە چاوی کەمەوە سەیری خەڵک دەکەیت، لەبیرت ئەچێ کە لەوانەیە ئەوانیش لە خوارەوە بە بچووکی بتبینن .
2026-09-14 19:15:29
10
salm.sabah16
salm sabah :
هه موو جار دەلێم هیچ کەس لە کەس گەورەتر نییە ئێمە کەسەکان گەورە دەکەین دنیا دیتە بۆخۆی دنیا دیتەیە ئەزموون داری بۆخۆی ئەزمووندارە کەسی بەناوبانگ بۆخۆی بەناوبانگە سەرۆک و دکتۆر و ئەندازیار و مامۆستا و دەولەمەند و هەژار رێزیان وەکو یەکە،. دەتوانم بلێم ئێمە ڕێزی مرۆڤەکان دیاری دەکەین، بۆ. من هه موو یەکن
2026-09-15 11:16:16
2
e1s4_00
elsa :
بژی جوانت فەرموو شەهادە کاغەزێکی دونیاییە بەڵام ئەخلاق سەرفرازی دونیا و قیامەتە 🤍✨
2026-09-14 23:12:49
1
hssein.melek
حسێن مەلەک :
یەکەم جارە بە کومێنتێک لە پوستێکی تیکتوک دەست خوشی دابێنم ، بەراستی ئافەرین 👏
2026-09-15 08:38:21
4
sidad.rahman
Sidad Rahman :
هەرگیز بڕوانامە فێرت ناکات کە مرۆڤ بیت!!!
2026-09-15 08:26:23
2
heminsport8
Hemin sport :
ئەوەی دەنوسی جوانترە لەوەی پێشوو ، من نازانم جوانتر سوپاست بکەم لەوەی پێشوو !
2026-09-14 19:24:09
2
rekanhafid
rekanhafid :
خوێندەوار ـ بڕوانامەدار . ئەمە جیاوازیەکی زۆرە. بەڵام کەسانێکیش هەن هەردووکی گرێ ئەدەن بە ژیانیانەوە و مرۆڤيکی جوان دروست ئەکەن
2026-09-14 22:31:16
2
tir4ed0
DeS :
بژیت ، هەر سەرکەوتووبیت🤍
2026-09-14 22:11:49
2
82sarfraz
🪶پەڕو باڵ :
هەربژی دەست خۆش بارك اللە فیك
2026-09-15 09:04:36
2
kak.muslm
kak_Muslim :
بژیت
2026-09-15 11:43:59
1
10f10_.x
10f10_.x :
کورد گۆتەنی : صەقافەت بەشەهادەنییە .
2026-09-14 19:26:44
2
hangawcar
Hangaw Car :
سلاو کاکە برا خوای گەورە ئەو دڵە جوانەت زیاتر بکا برای ئەزیز کاکە برا نووسینەکانت زۆر بە بەهان برا دەزانم برا خۆت هەستی پێ ناکەی لە باشیان خوای گەورە ئەو رێیەت پر گوڵ بکا برا
2026-09-14 20:37:54
1
jihadschalabe
Jihad S Chalabe :
چەند مانگ دوای کرانەوەی خۆم چایچی بووم لەوێ، سڵاو ڕێزی تایبەتم هەیە بۆ کاک فەرهاد و هێدی و هەموو ئەوانەی لەوێ ناسیومن دەست خۆش .... ئەوەی باست کرد ڕاستیەکی حاشا هەلنگەرە بەداخەوە، زۆرێک بەناو رۆشبیر(المثقف)خۆیان پێ لە خەلکی سادەو ساکار گەورە ترو باشترە.
2026-09-15 07:38:18
1
rupak.ebrahim
RUpak🦋 :
کاتێک کەسێک دەخوێنێ لەبوارێک خۆی دەبینێتەوە وزانیاری لێ وەردەگرێ ...بەڵام کەسانێک کە لەبەر نەهامەتی ژیان خوێندن تەواوناکەن ئەو ژیانە بێ ڕەحمە فێرە هەموو شتێکیان دەکا بێ شەهادە لۆیە شەرت نیە ئەوەی شەهادەی نەبێ نەزانە✋لەگەل رێزم لۆ هەموان
2026-09-14 19:30:33
1
versin_007
𝐕𝐞𝐫𝐬1𝐢𝐧 :
هیچ وشەیەک نادۆزمەوە وەسفی جوانی و ئەم پۆستەی پێ بکەم، یاڕەبی خامەتان هەردەم ڕەنگین بێت و زۆر سوپاس بۆ ئەم نووسینە تایبەتە 🤍
2026-09-14 19:38:10
1
To see more videos from user @dejavoo__0, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About