@v1p3rxcc: #کە لەخۆت دەپرسیت ئایا ئەمە بەڕاستی هەمان ئەو کەسەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بە تەواوی ڕۆحتەوە ناستبووت؟ گۆڕانی تو بەرامبەر من تەنها ساردبوونەوەیەکی ئاسایی یان دوورکەوتنەوەیەکی ساده نەبوو، بەڵکو وەەرچەرخانێک بوو کە هەموو بەڵێن، یادگاری و وشەکانی ڕابردووی سڕییەوە. تو ئەوەنده بێگانه بوویت لەگەڵمدا، کە کاتێک سەێری چاوەکانت دەکەم یان گوێم له دەنگت دەبێت، جۆرێک له سەرسورمان هەموو بوونم دەگرێتەوە؛ وەک ئەوەی ئەم کەسەی ئێستا بەرامبەرم وەستاوه، هەرگیز له ژیانمدا نەمناسیبێت و ڕۆژێک له ڕۆژان بەشێک نەبووبێت له ژیانم. ئەوەنده لەگەڵم گۆڕاویت، بە تەواوەتی بێباک بوویت له هەستەکانم، بێدەنگ بوویت له ئاست ئازارەکانم، و بێگومان ڕەفتار دەکەیت؛ بە جۆرێک کە ناچارم له خۆم بپرسم: ئایا بەڕاستی تو هەمان ئەو کەسه بوویت کە ڕۆژێک خۆشتم دەویستم، یان تەنها له خەیاڵی مندا کەسێکی وەها بوونی هەبوو؟ سەیره کە چۆن مرۆڤێک دەتوانێت له نزیکترین کەسی ژیانتەوە ببێته بێگانەترین کەس، بە شێوازێک ڕەفتار بکات کە ئەگەر مێژووی نێوانمان نەبووایه، دەموت ئەم کەسه هەرگیز له جیهانی مندا بوونی نەبووه. ئەو گۆڕانەی تو نیشانت دام، وانەیەکی قورسی پێبەخشیم؛ فێری کردم کە هەندێک جار متمانه بە کەسانێک دەکەین کە لەگەڵ یەکەم گۆڕانکاریی جیهاندا، دەمامکەکانیان دادەکەن و دەبنه کەسێک کە نایناسینەوە.#viral_video #acc_lomn_haya🖤😼 #foryou #accccccccccccccccccccccc
𝑩è𝒃𝒃ᛪ
Region: IQ
Monday 14 September 2026 21:47:17 GMT
Music
Download
Comments
َ :
Yak jar😂🥰
2026-09-16 11:58:20
1
𝘽𝘼𝙝𝙯𝘼𝘿𖣂¹⁰⁵ :
تەنها یەک جار ):
2026-09-15 02:35:53
3
Deniz kizi🩷🎀 :
والله قسةكةي راستة
2026-09-15 20:27:37
1
🐈⬛, :
yakk jarr..🖤
2026-09-15 21:25:49
1
To see more videos from user @v1p3rxcc, please go to the Tikwm
homepage.