@kiler_525: ڕاستە پێم نەوتی مەڕۆ بەڵام من لەو ڕۆژگارەوە؛ هەتا ئەمڕۆ نەخۆم بۆ کۆکرایەوە نە تۆم بۆ لێکدرایەوە نە چیرۆکەکەت تەواو بوو نە جێپەنجەت لە دڵمەوە سڕایەوە .. وەک سێبەرێک لە دوامی و لە هیچ شوێنێکیش بەدی ناکرێیت. ڕۆژەکان دێن و دەچن بەڵام کات لەو چرکه ساتەوە لای من وەستاوە کە تێیدا بێدەنگ بووم و ڕێگام دا بەجێم بهێڵیت ،وە کتێبێکی نیوەچڵ و لاپەڕەیەکی دراو، نە توانیم بەشی پێشوت لەبیر بکەم و نە توانیم ڕستەیەکی نوێ بەبێ تۆ بنووسمەوە، تۆ ڕۆشتی بەڵام شوێن پێیەکانت لە ڕوحمدا بوون بە قووڵترین برین؛ برینێک کە نە دەکولێتەوە تا هاوار بکەم، نە سارێژ دەبێت تا هەناسەیەکی ئاسوودە هەڵبکێشم لەو کاتەوە؛ هەموو شەوێک لەگەڵ یادگاریەکانت دەنیشمە سەر مێزی گفتوگۆ و لە کۆتاییدا بە هەر هەمان تەمومژ و پڕ لە پرسیارەوە هەڵدەستمەوە، نە توانیم ژیانی خۆم بخەمەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی، نە توانیم وەڵامێک بۆ ئەم دوورکەوتنەوەیە بدۆزمەوە، چیرۆکی ئێمە کۆتایی نەهات، تەنها وەک ئەوەی لە ناوەڕاستی وشەیەکدا پەڕەکە دڕابێت، ڕاوەستا. بەڵام جێپەنجەکانت، ئەو شوێنەوارانەی لەسەر هەست و دڵم بەجێت هێشتوون ئەوەندە قووڵن کە هیچ بارانێک نایانشۆرێتەوە و هیچ کاتێکیش توانایتوانیم وەڵامێک بۆ ئەم دوورکەوتنەوەیە بدۆزمەوە، چیرۆکی ئێمە کۆتایی نەهات، تەنها وەک ئەوەی لە ناوەڕاستی وشەیەکدا پەڕەکە دڕابێت، ڕاوەستا. بەڵام جێپەنجەکانت، ئەو شوێنەوارانەی لەسەر هەست و دڵم بەجێتم هێشتوون ئەوەندە قووڵن کە هیچ بارانێک نایانشۆرێتەوە و هیچ کاتێکیش توانای سرینەوەیان نییە. تۆ لە هەموو شوێنێک هەی تەنها لەتەنیشتم نەبێت... #alight #fyp #actives? #fyppppppppppppppppppppppp #viral

﮼ئەلە🖤⚜️
﮼ئەلە🖤⚜️"
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 17 September 2026 15:57:00 GMT
1166
188
1
17

Music

Download

Comments

eylla_123
غرور!🖤 :
هەمووان کاتین هەر ئەڕۆن☺️💔،،؟
2026-09-17 18:27:02
1
To see more videos from user @kiler_525, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About