@iim.dec9mber: ئەوکاتەی چاوم بە وێنەی مۆبایلەکەکەم کەوت، جیهان لە پێش چاوم تاریک بوو. هەموو ئەو بەڵێنانەی کە دابووت، هەموو ئەو قسە جوانانەی کە دەتگوت، هەموو ئەو کاتانەی کە پێکەوە بەسەرمان بردن، وەک هەڵمێک ون بوون. تەنها ئەم پیتە ڕەشە ڕەشانە لەسەر شاشەی مۆبایلەکە، گەواهیدەر بوون لەسەر بێوەفایی و درۆزنی تۆ. «شەڕانگێزترین یار»... ئەمە بوو ئەو ناوەی کە تۆی تێدا شارابوویەوە . تۆ نە بەڵێنی خۆت بردە سەر، نە وەفادار بووی. لە پەشتەوەی قسە شیرینەکانت، پلانە خراپەکانت دەگێڕا. وەک خامێکی سپی، هەموو شتێک بە زاهیر جوان دیار بوو، بەڵام لە ژێرەوەدا، هەموو شتێک ژەهر بوو. بێوەفایی تۆ نەک تەنها کۆتاییهاتنی خۆشەویستی بوو، بەڵکو کوشتنی متمانە و باوەڕ بوو. وەک خەنجەرێ کە لە دواوە لە دڵ بدرێت، ئازاری ئەم خیانەتە قوڵ و بێکۆتایی بوو. درۆ و فێڵ و فیشاڵ، ئەوانە بوون ئەو بنیادانەی کە تۆ بە ناوی خۆشەویستی دروستت کردبوون. تۆ ئەو کەسە شەڕانگێزە بووی کە هیچکات دڵخۆشی منت نەویست... تەنها بەدوای کچەکانی دەوروبەرتەوە بوویت و بە خامێکی سپی، بە زیندویی منت پێچایەوە. ئێستا من تەنها لەگەڵ پاشماوەی بێوەفایی و کاولکارییەکانی تۆدا ماومەتەوە. ژیان بەردەوامە، بەڵام شوێنپێی خیانەتی تۆ لە قوڵایی دڵمدا وەک جێی برینێکی سارێژستەنەبوو هەر دەمێنێتەوە. تۆ بێئاگابوویت لەوەی کە بێوەفایی و درۆ تەنها پەڵەیەکی سادە نین بە سڕینەوەیەک بڕۆن؛ ئەوان وەک نەخۆشییەکی کوشندەن کە هێوا هێواش ڕەگی متمانە و خۆشەویستی دەخۆن تا ڕۆحەکە بەتەواوی دەکوژن. تەماشای ئەم شاشەیە دەکەم و وشەکانت دەخوێنمەوە... چەندە ئاسان بە لەخۆباییبوونەوە دەنووسیت و دان بەوەدا دەنی کە لەگەڵ یەکێکی تردا قسەت کردووە! چەندە ئازاربەخشە کاتێک دەبینیت ئەو کەسەی تەواوی دنیات پێ بەخشیبوو، لە پشتی پەردەی ڕاستگۆییەوە یاری بە هەستەکانت دەکات. تۆ نەک هەر وەفادار نەبوویت، بەڵکو بەوپەڕی بێباوڕییەوە شانازیت بەو درۆیانەوە دەکرد کە بە منت دەگوت. هەموو ئەو قسە شیرینانەی ڕۆژێک لەمەوبەر بۆت دەنووسیم، تەنها ماسکێک بوون بۆ داپۆشینی ڕووکارە ڕاستەقینەکەت؛ ماسکی شەڕانگێزترین یار. من بە پاکی لەگەڵت بووم، وەک خامێکی سپی بێگەرد، بەڵام تۆ ئەو سپێتییەشت بەکار هێنا بۆ ئەوەی بە زیندویی بە کفنەمەمپێچیت و باوەڕم بە خۆشەویستی و متمانە بشکێنیت. هەرگیز لێت خۆش نابم لەسەر ئەو کاتانەی بە درۆ لەگەڵمدا بوویت، لەسەر ئەو هەستانەی سوتاندت، و لەسەر ئەو خەونانەی کردتنە خۆڵەمێش. ئێستا لە کۆتایی ئەم چیرۆکە تاڵەدا، من بە دەستبەتاڵی و دڵێکی شکاوەوە ڕاوەستاوم، بەڵام تۆ لەگەڵ ویژدانە مردووەکەتدا جێدەهێڵم. ڕاستییەکان دەرکەوتن و پەردە لەسەر ڕووخسارە شاراوەکەت لادرا... تۆ دۆڕایت، چونکە وەفات دۆڕاند، و منیش گەورەترین وانەی ژیانم فێر بووم: کە هیچ کات متمانە بە شەڕانگێزێک نەکەم کە بە ناوی خۆشەویستییەوە دەستت پێدا دێنێت!
᷂حسرت🥀،
Region: IQ
Thursday 17 September 2026 17:14:19 GMT
Music
Download
Comments
‘ :
کەس
2026-09-18 08:56:16
0
Gul’a🤎 :
گیانەکەم🤎
2026-09-17 17:34:06
0
To see more videos from user @iim.dec9mber, please go to the Tikwm
homepage.