@kh0dm: چاو ڕەشەکەم... ڕاستە ئێمە هەرگیز هی یەک نەبووین و ڕێگەکانمان نەگەیشتنە هەمان خاڵ، بەڵام چۆن دەکرێت وا تێبگەیت کە هەموو شتێک کۆتایی پێهاتووە؟ ئاخر من لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتدا و لەگەڵ هەموو دەربڕینێکی چاوەکانتدا نوقمی دنیایەک بووم کە سڕینەوەی بە هیچ کەسێک ناکرێت. من لە هەموو ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە تەنیا بۆ چرکەیەکیش تۆم تێدا بینی، یادگارییەکم بەجێهێشتووە. ئەو کۆڵانانەی تۆ بەسەریاندا تێپەڕییت، بۆ من بوون بە پیرۆزترین شوێنی ئەم شارە؛ لای من تەنیا شەقام و بەردی بێدەنگ نین، بەڵکو شوێنی شاهیدیی ئەو خولەکانەن کە دڵم تێیاندا بە تیژی لێی دەدا. لەو دوکانەی کە بۆ یەکەمجار تۆم تێدا ناسی و بینیم، تا ئێستاش هەناسەیەکی تۆی پێوە ماوە. هەر جارێک بەلای ئەو شوێنەدا تێپەڕ دەبم، هەست دەکەم کات دەوەستێت و دیسانەوە دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ساتەی کە چاوەکانت تێیدا ڕەنگیان بە دنیای من بەخشی. ڕاستە چارەنووس نەیهێشت پێکەوە بینووسینەوە و نەبووینە بەشێک لە ئایندی یەکتری، بەڵام ڕابردووی من لەو دوکانە و لەو گەڕەکەدا بە ناوی تۆوە تۆمار کراوە. تۆ ڕەنگە تەنیا بە ڕێگادا تێپەڕیبیت، بەڵام بۆ من لە هەر گۆشەیەکی ئەو شوێنانەدا هەزاران چیرۆک و یادگاری دروست بوون کە تا کۆتایی ژیانم لەگەڵمدا دەژین و هەرگیز لە بیرم ناچنەوە.#ar#foryou#30ta #foryourpage #kh0dm

یـــەڵدا.
یـــەڵدا.
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 18 September 2026 13:06:03 GMT
26891
2441
2
255

Music

Download

Comments

To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About