@history__facts1: لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٤٣دا سێ سەرکردە بەهێزەکەی جیهان چەرچڵ و ڕۆزڤێڵت و ستالین بڕیاریاندا بەیەکەوە ڕێکبکەون دژی هیتـ..لەر بۆیە ئێرانیان هەڵبژارد و بە فڕۆکە گەیشتنە تاران. ستالین داوای کرد کۆبوونەوەکە لە بینای باڵیۆزخانەی سۆڤیەت بێت چونکە بینایەکی گەورە و پارێزراو بوو و دوو ساڵ بوو هێزێکی ڕووسی لەوێ جێگیر بوبوون کە هەتا ئێستاش لە شەقامی فردەوسی تاران هەر هی ڕووسیایە. لەوێ هەر سێ سەرۆک ڕێکەوتن بەرەیەکی هاوبەش دژی هیتــ..لەر بکەنەوە و پەلاماری ئەڵمانیا بدەن و ستالین داوای کرد سنووری پۆڵەندا دەستکاری بکرێت و بەشێکی بخرێتە سەر سۆڤیەت و ڕۆزڤێڵت و چەرچڵ بە مەرجێک ڕازی بوون کە ستالین دوای ئەڵمانیا بەشداری شەڕی ژاپۆن بکات. ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوە مێژوویییە داڕشتنی پلانی کۆتایی بوو بۆ تێکشکاندنی ئەڵمانیای نازی و کردنەوەی بەرەیەکی نوێی جەنگ لە ڕۆژئاوای ئەوروپا، لە کۆنفرانسی تاراندا بڕیاری مێژوویی درا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی نۆرماندی لە فەرەنسا کە بە ڕۆژی D-Day ناسراوە تا گوشاری سەر سوپای سۆڤیەت لە بەرەی ڕۆژهەڵات کەمدبێتەوە. هاوکات ڕێکەوتن هاوکاری بەرەی بەرهەڵستکاری یۆگۆسلاڤیا بکەن بە سەرکردایەتی تیتۆ. محەمەد ڕەزا شای ئێران کە کوڕێکی گەنجی ٢٤ ساڵان بوو بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد و گرنگیش نەبوو چونکە تەنها دوو ساڵ بوو ببووە شا دوای ئەوەی ستالین و چەرچڵ باوکیان دەربەدەر کردب� #foryou #fyp #ڕاستییەکانی_مێژوو
ئەرشیفی نهێنی
Region: IQ
Friday 18 September 2026 13:37:48 GMT
Music
Download
Comments
𝐙𝐑𝐘𝐀𝐍.𝐁𝐀𝐑𝐙𝐍𝐉𝐈❣️ :
ئامریکا و سۆفیەت و ئەوەیتر چ دەوڵەتێکە ؟؟؟ ئینگلیزە ؟؟
2026-09-18 16:29:55
1
komar :
به ريز م زانياريت نيه اوه دواي جه نگه كه يه سالي ٤٦ ١٩ له و ساته دا هه ولي تيرؤركردني ستالين يش درا
2026-09-18 20:18:13
1
𓆩HIGL𓆪 :
ستالین رۆزڤلێت وینستۆن چەڕچەل
2026-09-18 16:13:22
0
komar :
رؤزفيلت و ستالين و چرچل بؤدابه ش كردني ألمانيا ي نازي
2026-09-18 20:19:12
0
﮼محمد ﮼حاجی ﮼فارس :
❤️❤️❤️
2026-09-18 14:37:30
0
To see more videos from user @history__facts1, please go to the Tikwm
homepage.