@taibat_system: ئەو بیرۆکەیەی کە وەستانم لەسەری کرد وە بووە بنەما بۆ ئەو دۆزینەوانە، ئەوە بوو کە مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەیدا تەنها سێ جۆر شت وەردەگرێت. ئەوانیش ئاوە، هەوایە و خواردنە. گەر سەیری هەوا بکەین، پێکهاتەکەی جێگیرە. تۆ ناتوانیت پێکهاتەی هەوا بگۆڕیت. بڕی ئەو هەوایەش کە وەریدەگری، ئەکید ڕێژەکەی دیارە. ئاوەکەش بە هەمان شێوەیە. پێکهاتەی کیمیایی ئاو جێگیرە. تۆ تەنها دەتوانیت بڕی ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە کۆنترۆڵی بکەیت. بەڵام تەنها شتێک کە هەموو ڕۆژ بەشێوەیەکی بەردەوام دەیخەیتە جەستەتەوە وە لە هەمان کاتدا دەتوانیت جۆر و ڕێژەکەی کۆنترۆڵ بکەی... ، ئەویش خواردنە چونکە خواردن بە پێی جۆرەکەی، کیمیای جیاوازی هەیە. جەنابیشت دەتوانیت هەم جۆرەکەی هەڵبژێریت و هەم ڕێژەکەی کۆنترۆڵ بکەیت. گەر لە ئێستادا سەیرکەین هەرچی جۆر و شێوەی خواردنەکانە بەردەوام لە زیادبوون دان... لەگەڵ ئەوەشدا، قەڵەوی و نەخۆشییەکانیش بە هەمان شێوە زیاتر و زیاتر دەبن. کەواتە لێرەدا ئەوە بە ڕوونی دەردەکەوێت کە سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانت پەیوەندی بە جۆری خۆراکەکەت هەیە. بۆیە ئەوەی گرنگە ئەوەیە بزانیت کە ڕۆژانە چ خواردنێک دەخەیتە جەستەتەوە.#سیستەمی_تەیبات #هەوا #خۆراک #Lifestyle #نەخۆشی

سیستەمی خۆراکی تەیبات
سیستەمی خۆراکی تەیبات
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 18 September 2026 16:15:29 GMT
5494
363
5
22

Music

Download

Comments

jinanhassan2
Jinan Hassan :
👍👍👍👍❤️
2026-09-18 18:40:12
0
k.a.r.m.a.n.d
KÁRMÀŅĐ :
👏👏👏
2026-09-18 18:10:51
0
www.tiktok.comshann1
Rezhin..M :
🤲🤲🤲
2026-09-18 16:29:33
0
q.wrshyd
q.wrshyd :
👍👍👍
2026-09-18 18:20:37
0
To see more videos from user @taibat_system, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About