@lamaga_tattooart: Almost finished… 💀🖤 #tattooartist #blackandgreytattoo #tattooartt

Laura Calle
Laura Calle
Open In TikTok:
Region: CO
Friday 18 September 2026 18:28:09 GMT
554
32
2
1

Music

Download

Comments

samremodelingllc3
Rudagaso :
🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
2026-09-19 13:31:42
1
To see more videos from user @lamaga_tattooart, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

کاتێک بۆ یەکەم جار ڕێکەوت کە قسەم لەگەڵ کردیت، تەواوی وجودت لای من بێدەنگ، بێ ڕەنگ و بێ هەست بوو، هیچ جۆرە تامەزرۆیی و پەرۆشییەک لە ناخ و دڵمدا چەکەرەی نەکردبوو بۆت. لەو ساتەدا تووشی هیچ ڕاڕایی یان لێدانێکی جیاوازی دڵ نەبووم؛ ڕێک وەک ڕێبوارێکی ئاسایی و ناڕوون لەسەر جادەیەکی چۆڵ و بێدەنگ کە بۆ ساتێکی کەم دەوستێت و زۆر بە ساردی و بێباکی پرسیاری ناونیشانێک دەکات و پاشان بەرەو ڕێگەی خۆی دەڕۆشێت، بەبێ ئەوەی هیچ شوێنەوارێک، یاخود بیرەوەرییەک لە دواوەی خۆی بەجێبهێڵێت. بەڵام تێپەڕینی ڕۆژگار و هاتنەناوەوەی پلە بە پلەی تۆ بۆ ناو وردەکارییەکانی ڕۆژانەم، هەموو هاوکێشەکانی سەراوژێر کرد و یاساکانی دڵمی گۆڕی. بەرەبەرە و بە هێواشی، بەبێ ئەوەی خۆشم هەستی پێبکەم، ئەوەی هەرگیز لە خەیاڵ و هۆشمدا ڕێنەکەوتبوو و بە هیچ جۆرێک چاوەڕێم نەدەکرد ڕوویدا. تۆ ببوویتە ناونیشانی تەواوی بیرکردنەوەکانم، ناوەکەت لەگەڵ هەموو هەناسەیەکمدا دەهات و دەچوو، و بێ ئاگادارانە ڕەنگت گرت لە هەموو کاژێر، خولەک و چرکەکانی ژیانمدا.وەک چۆن مرۆڤێک لە کۆتا ساتەکانی تەمەنیدا، لەو کاتەی لەنێوان بێدەنگی مەرگ و ڕووناکی ژیاندا جەنگ دەکات و بە کۆتا هەناسە سەختەکانی سینگی شەکەت و بێهێزی پڕ دەکات، بە تەواوی ئارەزوو، خوێن و پەرۆشییەوە تامەزرۆی چەند چسکەیەکی تری ژیانکردن و هەڵمژینی تۆزێک هەوای تازەیە، منیش ڕێک بەو شێوەیە سەوداسەر، شەیدا و تامەزرۆی ژیانکردن بووم لەگەڵتدا. هەموو هیوا، ئاوات، خەون و تەماحی من لەم دونیایە گەورەیەدا کورت ببووەوە لەوەی دەستەکانت بگرم، گوێ لە لێدانی دڵت بگرم و تا دوا هەناسە و کۆتا ترپەی تەمەنم لە پەنای تۆدا بژیم؛ سەرما و گەرمای ڕۆژگار لەگەڵ تۆدا بڕبکەم، لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوبەشت بم و تا کۆتایی سەفەری ژیانم هەر لەگەڵت بم و ڕێگەکە تەواو بکەم.بەڵام مەخابن و سەد مەخابن، هەموو شتێک بەپێچەوانەی خەون و خەیالە جوانەکانم ڕۆیشت. لەپڕ، بێ ئاگاداری و بەبێ هیچ ئاماژە و ئامادەکارییەک، وەکو گۆڕانی ناپێشبینیکراو، کتپڕ و ساردی کەشوهەوای بەهار لەگەڵمدا گۆڕایت. لە گەرمی، میهرەبانی و ئارامییەوە، لەناو شەو و ڕۆژێکدا بوویتە ڕۆژێکی سەخت، سارد و بەستەڵەک؛ ساردییەک کە تا کۆتایی تەمەنم وەک ئازارێکی قووڵ، برینێکی بێدەنگ و بروسکەیەک لە نەست و ناخی دڵمدا دەمێنێتەوە و هیچ گەرمییەک، هیچ خۆرێک و هیچ وشەیەک ناتوانێت بیتوێنێتەوە یان ئارامی بباتەوە ناو ڕۆحم.بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم تەنیاییە سەختە، ئەم بێوەفاییە چاوەڕواننەکراوە و ئەم ساردییانەی لە تۆوە بە دیاری وەرمگرت، بزانە و تەواو دڵنیابە کە من ئێستاش وەک یەکەم ڕۆژ، وەک یەکەم چرکە و یەکەم سات کە دڵم بەرەو لای تۆ هەنگاوی نا و بە پاکی خۆشم ویستیت، یەک بست نەجوڵاوم و لە هەمان شوێنی خۆم وەستاوم. لەم دڵە بچووک، ماندوو، شکاو و پڕ لە هەستەی مندا، جگە لە یادگار و ئامادەیی تۆ شوێنی هیچ کەسێکی تری تێدا نابێتەوە و ناخی من دوای تۆ هەرگیز کەسێکی تری ناوێت و نابەخشێت....#نەمویسط #brokeennnnnnn #ba7reeeeeeee

About