@closed_491: ئێمە نەوەیەکین کە پێش ئەوەی تەمەنمان گەورە بێت، خەونەکانمان پیر بوون؛ لە ناوەوە دەسوتێین و لە دەرەوەش پێدەکەنین.» ئێستا ئەگەر تەماشای دەوروبەرت بکەی، دەبینیت چەندە گەنجی لێهاتوو هەن کە ناچارن بۆ پاروە نانێک، لە شوێنێکدا کار بکەن کە هیچی پەیوەندی بە حەز و خولیای خۆیانەوە نییە. واقیعی تاڵی ژیان وایکردووە کاتەکانی وەرزش، کات کاتی پیاسە و دانیشتن لەگەڵ هاوڕێکان، تەنیا ببنە حەسرەتێک. گەنج هەیە تەواوی ڕۆژەکەی بە ماندوێتی بەڕێ دەکات و کاتێک شەو دەگەڕێتەوە ماڵەوە، تەنیا تاقەتی خەوتنی هەیە. ئەو گەشتە خۆشانەی جاران، ئەو کۆبوونەوە بێ غەل وغەشە پڕ لە پێکەنینانەی نێوان برادەران، گشتی بوون بە قوربانی ماندوێتی دەروونی و دڵەڕاوکێی دواڕۆژ. ماڵەکانیشمان گۆڕاون؛ جاران ماڵەکان بچووک بوون بەڵام دڵەکان گەورە و پڕ لە گەرمی، ئێستا خانوەکان گەورە و مۆدێرنن، بەڵام ژوورەکانی پڕن لە تەنیایی و بێدەنگی. تەنانەت چای سەر خەڵوز و کۆڕی دەوری زۆپای زستانانیش نەماون؛ هەموو شتێک بووە بە دەستکرد. لەم دونیایەدا، مرۆڤ بووە بە ئامێری بەرهەمهێنان. کاتێک بە قووڵی بیر لەم دۆخە دەکەمەوە، تەنیا یەک ڕاستی تاڵ دەبینم: دونیای سەرمایەداری بە شێوازێکی هێندە بێدەنگ کۆیلەی کردووین، کە خۆشمان پێمان وایە ئازادین، بەڵام لە ڕاستیدا لە ناو قەفەسێکی زێڕیندا بەند کراوین و تەمەنمان تێیدا دەتوێتەوە. هەر شادبن …

چارەنووس🥀
چارەنووس🥀
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 18 September 2026 23:26:36 GMT
369
30
0
2

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @closed_491, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About