@dongdolandvn.offical: Cập nhật tiến độ dự án Masteri Sky Quarter tháng 9/2026 #dongdoland #masterisehomes #dailyf1masterisehomes #capnhattiendoduan #masteriskyquarter

ĐÔNG ĐÔ LAND
ĐÔNG ĐÔ LAND
Open In TikTok:
Region: VN
Saturday 19 September 2026 06:54:29 GMT
317
8
2
3

Music

Download

Comments

xuanson190598
Xuân Sơn :
Đang thi công tại đây
2026-09-19 07:44:10
1
tuancoloa.68
Tuấn “Cổ Loa“ :
Xin video nhé shop🥰🥰🥰
2026-09-19 07:08:29
0
To see more videos from user @dongdolandvn.offical, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەزیزم ئەمشەو زۆر بە دڵم بیر لە هەموو شتێک کردەوە، بیر لە تۆ، بیر لە من، بیر لە هەموو ئەو ڕۆژانەی کە بە هیوای ئەوە بووم ڕۆژێک تێبگەیت من چەند بە دڵەوە لەگەڵت بووم، چەند جار خۆمم شکاند بۆ ئەوەی تۆ نەشکێیت، چەند جار دڵم پڕ بوو لە قسە و بێدەنگ بووم تەنها بۆ ئەوەی نەبیتە هۆی دوورکەوتنەوەمان، بەڵام ئێستا کە سەیری هەموو ئەوانە دەکەم، پرسیارێک هەموو شەوێک لە مێشکمدا دەسوڕێتەوە، ئاخر کەس چۆن دەتوانێت ماڵی خۆی وێران بکات؟ کەس چۆن دەتوانێت بە دەستی خۆی ئەو شوێنە تێک بشکێنێت کە جارێک پەناگەی دڵی بوو؟ چۆن دەتوانێت کەسێک ئەو کەسەی بە دڵی خۆی هەڵیبژاردووە، بە هەمان دەستەی خۆی لە دڵی خۆی دەربکات؟ من هێشتا ئەو پرسیارەم هەیە، تۆ بە چ ویژدانێکەوە ئەو هەموو شتانەت کرد؟ بە چ دڵێکەوە ئەو هەموو هەوڵانەت بۆ تێکدانی ئەو شتە دا کە من بە هەموو توانام پاراستبووم؟من هەر هەوڵێکم بۆ تۆ دا، هەرچی لە توانامدا بوو کردم، لە هەموو شتێک خۆم پاشەکشە کردم تەنها بۆ ئەوەی تۆ لە ژیانمدا بمێنیت، زۆر شتەم قبوڵ کرد کە دڵم پێی ڕازی نەبوو، زۆر جار لە قسەکانت خۆم تێک نەدا، زۆر جار بە هەموو ئەو شتانەی کردووتەوە چاوم داخست، چونکە خۆشم دەویست و دەمویست ئەوەی لەنێوانمانە نەشکێت، بەڵام تۆ هەر جار بیانوویەکت هێنایەوە، هەر جار بە شێوەیەک خۆت لێم دوور کردەوە، هەر جار وای لێکردم هەست بکەم کە من تەنها کەسێکم کە هەوڵ دەدەم بۆ مانەوەی ئەم پەیوەندییە.ئەگینا چیم نەکرد بۆت؟ داوای دڵمت کردایە، بە توانای خۆم بۆت دەمکردەوە، هەر شتێکت پێویست بوو هەوڵم دەدا بۆت دابین بکەم، نەک چونکە ناچار بووم، بەڵکو چونکە خۆشم دەویست، چونکە تۆ بۆ من تەنها کەسێک نەبوویت، تۆ بوویتە بەشێک لە ژیانم، بەشێک لە بیرکردنەوەکانم، بەشێک لە دڵم، بەشێک لە هەموو ئەو شتانەی کە ڕۆژانە بە هیوایانەوە دەژیم.من لە هەمووان دوور کەوتمەوە بۆ ئەوەی ساتێک لەگەڵ تۆ بم، کاتێک خەڵک لە دەوروبەرم بوون من تۆم هەڵبژارد، زۆر شتەم پشتگوێ خست تەنها بۆ ئەوەی تۆ هەست نەکەیت تەنهایت، بەڵام تۆ چی کرد؟ تۆ لە من دوور کەوتیتەوە تەنها بۆ ئەوەی ساتێک لەگەڵ ئەوان بیت، ئەوانەی بۆیان هیچم نەبوو، بەڵام تۆ بۆ من هەموو شت بوویت. من کاتم بە تۆ دەدا، تۆ کاتت بۆ کەسانی تر دەبرد، من دڵم بە تۆ دەبەست، تۆ دڵت لە من دەکەندەوە، من هەموو ڕێگاکانم بۆ تۆ کراوە هێشتەوە، تۆ هەموو دەرگاکانت بە ڕووی مندا داخست.زۆر جار خۆم پرسی، من چی کەم کردووە؟ لە کوێ هەڵەم کردووە؟ چیم نەداوە کە تۆ پێویستت بوو؟ بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر تێگەیشتم کە هەموو جارێک کێشەکە لە من نەبوو، من تەنها کەسێک بووم کە هەوڵی دەدا ئەوەی شکابوو پەیوەست بکاتەوە، تۆش هەر جار پارچەکانی زیاتر دەشکاند. من دەستم بۆت درێژ دەکرد، تۆ پشتت لێم دەکرد، من قسەی ئاشتی دەکرد، تۆ بیانووی جەنگت دەهێنایەوە، من بە دڵی خۆم دەمویست بمێنیت، تۆ بە هەموو شێوەیەک وای دەکرد کە خۆم بزانم کە نابێت چیتر بمێنم.بیرتەکەم، بەڵام چیتر نامەوێیت، ئەمە دوو شتی جیاوازن. دەتوانم هێشتا بیرت بکەمەوە، دەتوانم هێشتا شەوانێک دڵم بۆت تەنگ بێت، دەتوانم هێشتا بە بیری ڕۆژانی پێکەوەمان بکەوم، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە دەمەوێت جارێکی تر بگەڕێیتەوە بۆ ژیانم. چونکە ئەو کەسەی من خۆشم دەویست تۆی ئەو ڕۆژانە بوویت، نەک ئەو کەسەی کە بە ساردی و بێ گرینگی و بیانوو و ڕفتارەکانت دڵی منی بە تەواوی شکاند.ئەوە تۆ بوویت کە بە دەستەکانی خۆت وای کرد من چیتر نەمەوێیت، نەک من خۆم بە ئارەزووی خۆم لێت ڕۆیشتم. تۆ بە هەڵسوکەوتەکانت، بە قسەکانت، بە بێدەنگییەکانت، بە ساردبوونەوەت، بە بیانووە دووبارەکانت، بەوەی هەر جار کاتێکت پێویست بوو من لە دوایین شوێن دابنێیت، بەوەی هەستم پێ نەکردیت و بەوەی زۆر جار دڵت لە من دوور کردەوە، هەموو ئەو خۆشەویستییەت کوشت کە من بۆت هەبوو.خیانەت تەنها ئەوە نییە کە کەسێک دەستی لەگەڵ کەسێکی تر بگرێت، هەندێک جار خیانەت ئەوەیە کە کەسێک دڵی کەسێکی بەستووە بە خۆی و پاشان بە ساردی جێی بهێڵێت، ئەوەیە کە بەڵێن بدات و پاشان هەمووی لەبیر بکات، ئەوەیە کە کەسێک بە هیوای خۆت بژێنیت و خۆت هەر ڕۆژێک زیاتر بیکوژیتەوە بە بێ گرینگی و بێدەنگی. تۆ هەموو ئەمانەت کرد، هەر جار بە شێوەیەکی جیاواز.من دەمویست ماڵەکەمان بپارێزم، تۆ دەرگاکەت لەسەر من داخست. من دەمویست ئەو شوێنەی لەنێوانمانە بمێنێت، تۆ خۆت هەموو بناغەکەت تێکدا. من دەمویست ئەگەر کێشەیەکمان هەیە چارەسەری بکەین، تۆ هەر کێشەیەکت کرد بە بیانوویەک بۆ دوورکەوتنەوە. من دەمویست هەردووکمان بمانەین، تۆ هەر جار تەنها خۆتت هەڵبژارد.لەوانەیە ڕۆژێک بگەڕێیتەوە و بزانیت چی لە دەستت داوە، لەوانەیە ڕۆژێک لە ناو هەموو ئەو کەسانەی دەوروبەرت بگەڕێیت و بزانیت هیچ کامیان ئەو دڵەی منیان نییە،#ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط

About