@tha_broken_senan: pa dar kidi kamay nishta yallah🥹❤️‍🩹 #deartiktokteamdontunderviewmyvideos #foryou #foryoupage #viral #tha_broken_senan

★ بادشاہ ★
★ بادشاہ ★
Open In TikTok:
Region: PK
Sunday 20 September 2026 08:10:15 GMT
4056
317
15
35

Music

Download

Comments

a1fationdesiner
A1 :
patha nahe Huda ithna deer khu mara karthy hai massla mara father hai he is a firon mere liy Dua karo Allah mery sary Murad pory kardy ammen please 🥺🥺😭😭😭😭🥺 6 Saal se depression me ho mental physically cardiavally really week
2026-09-23 12:53:32
0
swabiwala708
~•☬𝐘𝐎𝐔𝐒𝐀𝐅𝐙𝐀𝐈☬•~ :
Ya allah tol alakan kamyab ke😭😭
2026-09-21 04:17:07
2
khanzakir856
Z..R 👀 :
Jara mi ragla yarrr😭
2026-09-20 08:16:37
5
user2976201118187
user2976201118187 :
off yar
2026-09-21 07:21:35
2
barikhanbarikhan4
bari khan 15 :
2026-09-20 21:39:51
4
khanzakir856
Z..R 👀 :
offf 😭😭😭
2026-09-20 08:16:25
5
ayan.maqbool6
💥AYAN MAQBOOL💥 :
🥹🥹
2026-09-20 11:47:05
5
tiktok_shoke
pathan :
😳😳😳
2026-09-20 10:13:47
5
jamshed5963
muzamal :
🥀🥀🥀
2026-09-20 13:46:44
4
manosafi75
Cute MANO🥰 :
😳😳😳
2026-09-20 12:40:44
4
user2976201118187
user2976201118187 :
🥰🥰🥰
2026-09-21 07:21:23
2
ajnaby59
Ajnaby :
🌹🌹🌹
2026-09-20 09:47:22
5
faizan36617
Faizan :
🥰🥰🥰
2026-09-21 22:08:26
1
To see more videos from user @tha_broken_senan, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

سەلام چاوە قاویەکەم، ئەم شەوەش وەک هەموو شەوەکانی تر دانیشتووم و بیر لە تۆ دەکەمەوە. شەوەکان زۆر شت لە مرۆڤ دەردەخەن، کاتێک هەموو دەنگەکان بێدەنگ دەبن و خەڵک هەموویان لە ژیانی خۆیاندا دەخەون، مرۆڤ دەمێنێتەوە و خۆی و بیرەکانی. منیش لەو کاتانەدا زۆر جار بە خۆم دەڵێم ئایا تۆ ئێستا چیت بەسەردا دێت، دڵت چۆنە، دڵخۆشیت یان نا، خەندەت لەسەر لێوەکانتە یان شتێک لە ناوخۆتدا قورسە و بە هیچ کەس نایڵێیت. لەوانەیە تۆ ئەم شەوە بە تەواوی لە بیرم کردبێت، لەوانەیە ژیانت بەردەوام بووبێت و من تەنها بوومەتە یادەوەرییەکی دوور لە بیرت، بەڵام ئەوەی من دەتوانم بیڵێم ئەوەیە هێشتا هەر شەوێک کە بێدەنگی دادەبەزێت، ناوی تۆ بە شێوەیەکی نەزانراو دێتە ناو بیرم هیوادارم باش بیت ئەزیزکەم، بەڕاستی هیوادارم هەر لەو شوێنەی کە ئێستا تێیدایت، ئارام بیت. هیوادارم کەسێک هەبێت کە کاتێک دڵت قورسە گوێت لێ بگرێت، کاتێک بێهێز دەبیت پشتگیریت بکات و کاتێک پێویستت بە یەک وشەی خۆشەویستییە، کەسێک هەبێت ئەو وشەیە پێت بڵێت. چونکە من هەمیشە ئەوەم بۆت ویستوە، تەنانەت ئەگەر من خۆم لە ژیانتدا نەبم، تەنانەت ئەگەر دوورییەکەمان هەموو ئەو ڕێگایانەی نێوانمان پڕ کردبێت، هێشتا دڵم دەیەوێت تۆ باش بیت ئەزیزم، ئەمە دونیایە، دونیا شوێنی ماندن نییە، شوێنی تێپەڕینە. هەموومان لە ڕۆژێکدا دێین و لە ڕۆژێکی تردا دەڕۆین. هەموومان کۆمەڵێک ڕۆژمان هەیە کە ژمارەکەی لە دەستی خۆماندا نییە. بۆیە من نازانم ئەو ڕۆژەی کە ئەم نامەیە دەخوێنیتەوە من لە کوێ دەبم، تۆ لە کوێ دەبیت، ژیانمان چۆن گۆڕاوە و چەند ساڵ لەو شەوە تێپەڕیوە کە من ئەم وشانەمن بۆ نووسیویت. بەڵام ئەگەر ڕۆژێک ئەم نامەیە گەیشتە دەستت لە کاتێکدا من لە تەنیشتت نەبووم، تکایە بزانە ئەم وشانە لە کاتێکدا نووسراون کە دڵم هێشتا بە ناوی تۆ دەهەژا تەنها ویستم نامەیەکت بۆ بەجێبهێڵم، نەک بۆ ئەوەی دڵت بشکێنم، نەک بۆ ئەوەی ڕۆژێک بخوێنیتەوە و خۆت خەتابار بکەیت، بەڵکو بۆ ئەوەی ئەگەر ڕۆژێک من نەبووم، بزانیت کە لە دڵمدا چیم هەبوو و چیم نەگوت. چونکە زۆرجار مرۆڤ دوای ئەوەی کەسێک لەدەست دەدات دەست دەکات بە هەژمارکردنی هەموو ئەو وشانەی نەیگوتووە، هەموو ئەو باوەشانەی نەیکردووە، هەموو ئەو پەیامانەی نووسیویەتی و سڕیوەتەوە و هەموو ئەو جارانی کە ویستوویەتی بڵێت دڵم بۆت تەنگە بەڵام بێدەنگ بووە. من نامەکەم بۆ ئەوەی تۆ هیچ کاتێک ئەو حسە نەکەیت ئەگەر ڕۆژێک من لە ژیانتدا نەبووم، تکایە خۆت بە تاوانبار مەزانە. تکایە نەڵێیت من فلان شتم کرد و فلان شتم نەکرد، نەڵێیت کاشێک ئەو ڕۆژە پەیوەندیم پێوە کردبا، کاشێک ئەو قسەیەی پێم نەگوتبا، کاشێک زیاتر لەگەڵی بووبام. من نامەی ئەو پەشیمانییە نیم. من دەمەوێت ئەگەر جارێک لە دوای مردنم ئەم نامەیە بخوێنیتەوە، لەگەڵی هەست بە تاوان مەکەیت. تۆ پێویست ناکات بۆ نەمانم خۆت سزا بدەیت. پێویست ناکات ژیانت بوەستێنیت بۆ کەسێک کە ڕۆژێک لە ژیانتدا بووە و دواتر ڕێگای خۆی تەواو کردووە ئەگەر جارێک دڵتم شکاندبێت، بمبورە. ئەگەر بە وشەیەک، بە بێدەنگییەک، بە دووربوونەوەیەک یان بە هەر شێوەیەکی تر ئازارم دابێت، تکایە لە دڵتدا بە مندا بمبورە. بەڵام لە هەمان کاتدا منیش دەمەوێت تۆ بزانیت کە من هەرگیز بە مەبەستی شکاندنی دڵت هیچ شتێکم نەکردووە. هەموو ئەوەی من لە دڵمدا بوو ئەوە بوو کە تۆ دڵخۆش بیت. لەوانەیە شێوازی خۆشویستنەکەم هەڵە بووبێت، لەوانەیە زۆر جار نەمتوانیوبێت بە دروستی پیشانت بدەم کە چەند بەهایت لامە، لەوانەیە هەندێک جار بە بێدەنگییەکانی خۆم شتێکم لە دڵت شکاندبێت، بەڵام پشت ئەو هەموو هەڵانەدا دڵێک هەبوو کە تەنها تۆی دەویست من تۆم لە قووڵترین بەشی دڵمدا داناوە، لەو شوێنەی کە هەر کەسێک ناتوانێت بگاتێ. شوێنێک کە ناوی تۆ تەنها ناو نییە، بەڵکو کۆمەڵێک یادەوەرییە. هەر کاتێک ناوت دێتەوە، شتێک لە ناوخۆم دەجوڵێت. شاید ئەو شتە نەزانم چییە، بەڵام دەزانم هەموو کەسێک ناتوانێت ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە. کەسێک دەتوانێت بێت و بچێت، کەسێک دەتوانێت نزیک بێت و دوور ببێتەوە، بەڵام هەندێک کەس جێگایەکی تایبەتیان لە دڵدا دروست دەکەن و ئەو شوێنە دوای ئەوان بە ئاسانی بە کەسێکی تر نادرێت.لەوانەیە تۆ نەزانیت چەند جار لە ناو خەڵکدا بە تەنیا بیرم لە تۆ کردووەتەوە. چەند جار دەنگێکم بیستووە و بە خۆمم وتووە کاش دەنگی ئەو بێت. چەند جار شوێنێکم بینیوە و یادم لە تۆ کردووەتەوە. چەند جار شتێکی بچووکم بینیوە و لە دڵمدا وتووم ئەگەر تۆ لێرە بوویت چیت دەگوت. ئەمانە شاید بۆ تۆ هیچ نەبن، بەڵام بۆ من هەموویان پارچەیەکن لە یادەوەرییەک کە هێشتا لە دڵمدا زیندووە.من نازانم چارەنووسمان چییە. نازانم ئەوەی نێوانمان بوو بۆ چی هاتە ژیانی من،#ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط

About