@kim_cameliaa:

kim_camelia
kim_camelia
Open In TikTok:
Region: MY
Monday 21 September 2026 01:44:48 GMT
1073
171
0
10

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @kim_cameliaa, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

بۆچی متمانە بەتەنها لە یاسادا بەس نییە؟ “زۆرجار دەبیستین دەڵێن: 'ئێمە برادەرین، یان خزمین، پێویست بە کاغەز و نووسین ناکات.' بەڵام ئایا دەزانیت گەورەترین کێشە یاساییەکان لەناو دادگاکان ڕێک لەم ڕستەیەوە دەست پێدەکەن؟ یاسا بۆ ئەوە نییە نێوانتان تێک بدات، بەڵکو بۆ ئەوەیە هاوڕێیەتی و پەیوەندییەکانتان بپارێزێت. نووسینی گرێبەست یان ڕێککەوتن کاتێک پارە، کار، یان موڵک دەکەوێتە نێوانتان، نیشانەی بێمتمانەیی نییە، بەڵکو نیشانەی ڕۆشنبیری و ڕێزگرتنە لە مافی یەکتر. پێغەمبەری خودا (د.خ) و هەموو یاسا دەستکردەکانی جیهانیش جەخت لەسەر نووسینەوەی قەرز و مامەڵەکان دەکەنەوە. چونکە مرۆڤ لەبیر دەچێت، بارودۆخ دەگۆڕێت، بەڵام نوسراو و بەڵگە وەک خۆی دەمێنێتەوە. پێش ئەوەی دەست بە هەر کارێکی هاوبەش بکەیت، یان قەرز بدەیت، یان خانوویەک بەکرێ بگریت؛ دڵنیابە کە هەموو شتێک بە یاسایی جێگیر کراوە. چونکە پاراستنی مافەکەت لەسەرەتادا، زۆر ئاسانترە لە گەڕان بەدوایدا لەناو  کۆڵانەکانی دادگادا.
بۆچی متمانە بەتەنها لە یاسادا بەس نییە؟ “زۆرجار دەبیستین دەڵێن: 'ئێمە برادەرین، یان خزمین، پێویست بە کاغەز و نووسین ناکات.' بەڵام ئایا دەزانیت گەورەترین کێشە یاساییەکان لەناو دادگاکان ڕێک لەم ڕستەیەوە دەست پێدەکەن؟ یاسا بۆ ئەوە نییە نێوانتان تێک بدات، بەڵکو بۆ ئەوەیە هاوڕێیەتی و پەیوەندییەکانتان بپارێزێت. نووسینی گرێبەست یان ڕێککەوتن کاتێک پارە، کار، یان موڵک دەکەوێتە نێوانتان، نیشانەی بێمتمانەیی نییە، بەڵکو نیشانەی ڕۆشنبیری و ڕێزگرتنە لە مافی یەکتر. پێغەمبەری خودا (د.خ) و هەموو یاسا دەستکردەکانی جیهانیش جەخت لەسەر نووسینەوەی قەرز و مامەڵەکان دەکەنەوە. چونکە مرۆڤ لەبیر دەچێت، بارودۆخ دەگۆڕێت، بەڵام نوسراو و بەڵگە وەک خۆی دەمێنێتەوە. پێش ئەوەی دەست بە هەر کارێکی هاوبەش بکەیت، یان قەرز بدەیت، یان خانوویەک بەکرێ بگریت؛ دڵنیابە کە هەموو شتێک بە یاسایی جێگیر کراوە. چونکە پاراستنی مافەکەت لەسەرەتادا، زۆر ئاسانترە لە گەڕان بەدوایدا لەناو کۆڵانەکانی دادگادا." تۆ تا ئێستا بەهۆی نەنوسینی گرێبەستەوەتوشی کێشە بویت؟! پارێزەر / شکۆمەند احمەد موڵکی

About