@kh0dm: ئەو سیتا بێباک و دڵخۆشەی جاران، ئەوەی هەمیشە بەخەندەوە ئەتانبینی و دنیا لە چاویدا سادە و ڕووناک بوو، ئیتر بوونی نەماوە… وەک ئەوەی لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا بە بێدەنگی ڕۆشتبێت و تەنها سێبەرێک و ناوێکی لەدوای خۆی جێهێشتبێت. ئێستا سیتایەکی تر دروست بووە، کچێک کە خۆشی بە زەحمەت خۆی ئەناسێتەوە. سیتایەک کە ڕووخساری گۆڕاوە، چاوەکانی پڕن لە پرسیار و بێدەنگییەک لە ڕۆحیدا نیشتووە کە بە هیچ شتێک ناشکێت. ئەم سیتایەی ئێستا، ئاشقی کەسێک بووە… ئاشقی ڕۆحێک کوا ناوی ناهێنێت، بەڵام تەواوی خەیاڵ و دنیای داگیرکردووە. مەأساتەکە لەوەدایە، ئەو کەسەی کە تەواوی ئەم گۆڕانکارییەی خوڵقاندووە، تەنانەت ژانی ئەم خۆشەویستییەشی پێ ناپێوێ؛ پێی نازانێت، ھەست بەو ڕەنگە نوێیە ناکات کە داویەتی لە ڕۆحی سیتا. سیتا لە ناخیدا شەڕی تەنهاییەک ئەکات کە کەس لێی تێناگات، شەو تا بەیانی لەگەڵ یادگاری و خەیاڵی کەسێکدا ئازار ئەکێشێت کە بەلایەوە تێدەپەڕێت و نازانێت چەندە بووەتە تەواوی ژیانی. ئێوە بڕواننە ئەم سیتایەی بەرچاوتان، بەڵام بەدوای ئەو کچە دڵخۆشەی جاراندا مەگەڕێن… ئەو بۆ کۆتایی بەسەرچوو، لە شوێنی ئەو ناخێک دروست بووە کە پڕییەتی لە خۆشەویستییەکی بێدەنگ، خەمێکی قووڵ، و عیشقێک کە تەنها خۆی و شەو شاهیدی سنوورەکانیشن.#30ta #kh0dm #ar #fyp #foryoupaje

﮼سیتا
﮼سیتا
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 21 September 2026 12:11:59 GMT
10563
1455
3
211

Music

Download

Comments

han0uuu
𝘏𝘢𝘯𝘶´ :
لەخۆی دڵنیام بەس ئەگەر دنیا رێگر بوو؟
2026-09-21 12:32:25
6
zhaniar38
zhaniar :
چاوەڕێم کرد و خیانەتی کرد
2026-09-21 14:18:01
8
attach404
﮼ئەتا :
تەمەنێک چاوەڕێم کردوو ڕۆی
2026-09-21 17:24:04
0
To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About