@iim.hasr9t: مرۆڤ پێش ئەوەی بکەوێتە ناو داوی عەشق، کۆمەڵێک یاسای ڕەق بۆ ژیانی خۆی دادەنێت. قەڵایەکی بەرز و ئەستوور لە دەوری هەستەکانی هەڵدەچنێت، بێدەنگی دەکاتە سەنگەر و سەربەخۆیی دەکاتە درعێک بۆ پاراستنی ناخی. لەو بڕوایەدا دەبێت کە گەورەترین سەرکەوتن ئەوەیە جڵەوی جیهانی ناوەوەی لە دەستی خۆیدا بێت؛ پێی وابوو ژیانی بێ عەشق ژیانێکە پڕ لە ئارامی، دوور لە دڵەڕاوکێی شەوانە، دوور لە ترسی بەردەوامی لەدەستدانی کەسێک و دوور لە شکان. بە خۆی دەوت: "ئاوا خۆشە ژیانم"—چونکە کەس نەیئەتوانی بە هاتنی خۆشحاڵی بکات و بە ڕۆشتنی وێرانەی بکات. بەڵام جادوو و نەفرەتی عەشق لەوەدایە کە ڕێز لە هیچ یاسا و بەربەستێک ناگرێت. کاتێک دەگات، داوای مۆڵەت لەو قەڵایە ناکات کە ساڵانێک بوو بە ڕەنجی دڵ هەتمانچنیبوو. بە تەنها تێڕوانینێک، بە پەیوەندییەکی بێدەنگ یان بە گرتنی دەستێک، تەواوی ئەو دیوارانە وەک پەڕەی دارئەرغەوان لەبەر با دەوەرێنێت. لەو ساتەدا کە دەستت دەگرێت، تەواوی بوونت دەلەرزێت؛ تێدەگەیت ئەو ئارامییەی پێشتر فەخرت پێوە دەکرد، تەنها تەنهاییەکی داپۆشراو بوو. دەستگرتنەکە دەبێتە تەسلیمبوونی ئارەزوومەندانەی ڕووح بۆ جیهانێک کە پڕییەتی لە مەترسی، بەڵام ئامادەیت بۆی بژیت. تاڵترین و سەخترین بەشی ئەم گەشتە لێرەوە دەست پێدەکات. کاتێک خۆت بە تەواوی ڕووت دەکەیتەوە لە هەموو بەرگرییەکانت، کاتێک بە نا ز و میهرەبانییەوە پێی دەڵێیت من بۆ تو پەرێشانم و هەموو بڕوای خۆت دەبەخشیتە سوێند و بەڵێنەکانی، بەڵام لە کۆتاییدا دەربکەوێت کە ئەویش تەنها درۆزنێک بووە. تاوانەکە تەنها جێهێشتن یان نەگەیشتن نییە، بەڵکو ئەوەیە کە کەسێکێت هێنایە ناو ناختەوە کە زانیت چۆن قەڵاکەت بڕوخێنێت، تا دواتر لە ناو وێرانەی هەستەکانتدا بە تەنیا جێت بهێڵێت. ئێستا نە ئەو ئارامییە کۆنە ماوەتەوە و نە ئەو کەسەی دەستی گرتێ. تەنها مرۆڤێک ماوەتەوە کە دەبێت لە ناو پاشماوەی بڕوا ڕووخاوەکانیدا، دووبارە بەرد لەسەر بەرد بنێتەوە بۆ دروستکردنەوەی قەڵایەک کە ڕەنگە ئەمجارەیان هەرگیزاوهەرگێز ڕێگە بە هیچ دەستێک نەدات بێتە ناوەوەی.#krurdmuc #fyp#for #foryouu#سانابەرزنجی
᷂حسرت🥀،
Region: IQ
Monday 21 September 2026 17:06:37 GMT
Music
Download
Comments
بەد بەخت 💔🥀 :
ماشەڵا لەو دەنگە وەڵا ئەمانوێت بۆ گەعدە😂🙂
2026-11-03 15:19:10
0
sewa🤎 :
gulla jwana kam🥹♥
2026-11-03 15:25:42
2
﮼خرەی ﮼پاتڕۆڵ :
نازار گیان🖤
2026-09-21 17:17:01
2
🩶. :
کەسوکارم😍
2026-09-21 17:12:45
0
࣪لیلـە، :
᷂ژینوو ᷂ژیآنم ♾️🙆🏼♀️
2026-10-21 22:02:56
1
بـەرخـەگیـان🖤 :
basaau bm supas❤
2026-09-21 17:16:47
1
𝑈𝑠𝑒𝑟.𝐶𝑎𝑙𝑣𝑖𝑛 ★ :
2026-10-12 11:48:34
0
𝘎𝘶𝘭𝘭𝘢🖤 :
Dllm
2026-09-21 17:18:20
0
🌸🩷 :
🥰🥰
2026-09-21 18:05:48
1
To see more videos from user @iim.hasr9t, please go to the Tikwm
homepage.