@den.v3r: دەڵێن پاییز وەرزی خەمەکانە، بەڵام بۆ من... خەم وەرزێکی دیاریکراوی نییە. من لە گەرمای هاوین و لە سەرمای زستان و لە کەشە خۆشەکەی بەهاریش، لەگەڵ خەم دەژیم؛ چوار وەرزی ساڵ لای من تەنها ڕەنگێکی هەیە، ئەویش ڕەنگی خەمبارییە. بەڵام جیاوازیی پاییز لەوەدایە کە تەنها ڕۆحم ناشکێنێت، بەڵکو جەستەشم ماندوو دەکات. من لە درەختێکی پاییزی دەچم؛ تەنیام و توانای ڕاگرتنی هیچ هیوایەکم بە لقەکانمەوە نەماوە. ترسی من لە پاییز نییە، لەو زستانە ساردەیە کە بەڕێوەیە و دەزانم بەفر و بارانەکانیش ناتوانن ئاگری ئەم ڕووحەم بکوژێننەوە. لەوانەیە کێشەکە لە پاییز و زستان و باران و سەرما نەبێت؛ لەوانەیە خەمێک بێت کە خۆشم نەزانم لە کوێوە هاتووە. تەنها ئەوە دەزانم کە هەموو ساڵێک، هەر کاتێک وەرزێک کۆتایی دێت و وەرزێکی نوێ دەست پێدەکات، من هەر لە هەمان شوێن ماومەتەوە؛ لەگەڵ هەمان خەم کە نە ناوی دەزانم، نە هۆکارەکەی، تەنها دەزانم هەیە… و لەگەڵم دەژی. #foryou #fyp #tiktok
دێنڤێر
Region: IQ
Monday 21 September 2026 19:02:07 GMT
Music
Download
Comments
nicolo :
لەگەڵ هاتنی پایزا ژەنەراڵم دێتەوە یاد، سیمبۆلی پایز، سیمبۆلی جوانی، سیمبۆلی مەرگی تراژیدی💔
2026-09-21 19:05:08
6
Baser | بَصِيرْ :
بە ئەرک نەبێت ناوی تەواوی ژەنەڕالی پایز چییە ؟
2026-09-21 19:10:51
3
. :
فەلسەفە واتا ژەنەڕاڵی پایزە😊🥹
2026-09-21 19:06:56
0
بیتا :
ژەنەڕاڵی عەرز و ئاسمان
2026-09-21 19:13:27
0
ئــــــەژە :
وەسف و سەنای ئەم پۆستە ڕەنگینەو ناکرێت…
2026-09-21 20:24:30
0
Hech :
ژەنەڕاڵی پایز!!
2026-09-21 19:03:53
2
𝗓𝗁𝗂𝗂𝗇𝖺. :
دووبارە پایزە بەڵام بێ ژەنەڕاڵەکەی💔،،
2026-09-21 19:09:35
1
𝔤4𝔯𝔞.🖤 :
یەک
2026-09-21 19:04:29
0
Sh. :
بە بۆنێکی هاتنی پاییز بە بۆنی باران دەزانن کە دەتانباتەوە ئەو شوێنەی کە یان بە خۆشی دەستت پێی کرد یان بە ناخۆشی دێنێتەوە یاد
2026-09-21 20:24:27
1
KRD :
من مات تۆ زیز هەردوک هاو دەرد
2026-09-21 19:19:48
0
زیـلآن ✹ :
2026-09-21 19:08:58
0
﮼هیوا⚜️🖤 :
2026-09-21 19:11:18
0
Syako⚜️🙇 :
2026-09-21 20:56:47
0
KRD :
👏🏼😍
2026-09-21 19:19:33
0
To see more videos from user @den.v3r, please go to the Tikwm
homepage.