@killua.7772: خۆزگە ئێستا لەلام دەبووی، منیش باسی ئەو یادەوەریانەم بۆت دەکرد کە چەندین ڕۆژە بۆتم باس نەکردووی... بۆم دەیگوتی کاتێک دووری، دڵ چەند تەنگە و تەنهایی چەند گرانە، چۆن هەر هەنگاوێکی تەمەن بێ تۆ پڕ لە پەژارە و خەمخانەیە. داگیرسانی چرای بیرت، هەموو شەوێ لە چاوەکانمدا دەدرەوشێتەوە، خۆزگە دەستت لەناو دەستمدا دەبوو، تا خەمەکانی دڵم هەمووی بحەسێتەوە. بۆم دەیگوتی ئەو ڕۆژانەی تێپەڕین، بێ داگیرسانی بزەی سەر لێوت، چەند بێڕەنگ و سارد و خەمگین بوون؛ چۆن هەر شەوێ بە یادی تۆوە، سەرم دەنایە سەر سەرین و سەدان خەیاڵ و پەژارەم دەچنییەوە. باست بۆ دەکەم لەو شوانەی بەدیار شەپۆلی بیرتەوە بێدار بووم، لەو سەیری ئەستێرانەی دەکرد و تەنیا ناوی تۆم دەچڕی؛ دەستەکانم لە جێژوانی چۆڵدا لێوانلێو بوون لە تامەزرۆیی، دڵم دەرزێک بوو لە حەسرەت لەژێر بارانی تەنیاییدا. تەنانەت ئەو وشانەی لە دڵمدا کۆم کردبوونەوە، بووبوون بە گردۆڵکەیەک لە ئاه و حەسەرەت؛ سەدان وێنەی پڕ لە یادگاری، سەدان قسەی نەگوتراو و شاراوە، کە تەنیا شایستەی گوێچکەکانی تۆ بوون. وەرەوە تا هەمووی بە یەک بە یەک، لە پەنای گەرمیی ئامێزتدا بۆت بگێڕمەوە؛ وەرەوە تا کۆتایی بەم خەمە درێژە بێنم و لەمەودوا تەنیا باسی پێکەنین و داهاتووت بۆ بکەم...
killua
Region: IQ
Tuesday 22 September 2026 14:59:38 GMT
Music
Download
Comments
🖤 Noctis :
❤️❤️❤️
2026-09-24 20:59:55
1
To see more videos from user @killua.7772, please go to the Tikwm
homepage.