@lqe2parti: بەرپرسی لقی دووی پارتی، سەردانی دادەوەرانی خانەنشینی خاوەن خزمەتی کرد… ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوولی 2026, بەڕێز (د.زانا مەلا خالید) بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری هەڤاڵ بەشدار محمدئەمین بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ڕاژان، سەردانی ئەم دادوەرە بەڕێزانەی کرد: ـ دادوەر شاکر شەریف سەرۆکی پێشوی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر. ـ دادوەر سامح عوسمان، ئەندامی پێشوی دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێمی کوردستان. لەلایەن هەردوو دادوەری بەڕێز بەگەرمی پێشوازی لێکرا و خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە دەربڕی. بەرپرسی لق لەنزیکەوە لەتەندروستی پرسین و ڕێز و وەفای بۆ ئەو خزمەتانەیان دەربڕی کەلەماوەی کارکردنیان پێشکەشیان کردووە، هەروەها گوتی ئێوە لەسەردەمی زۆر هەستیار و زەحمەتدا کارتان کرد لەپێناو چەسپاندنی سەروەری یاسا و دادپەروەری ئەو خزمەتانەی ئێوە پێشکەشتان کرد بەشێکی گرنگ بوو لە پێشکەوتنی کوردستان، بۆیە هەمیشە شانازیتان پێوەدەکەین و چاومان لەهاوکاری و ڕێنوێنیتانە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر و باشتری خەڵک.

لقی دووی پارتی
لقی دووی پارتی
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 22 September 2026 17:46:02 GMT
620
34
1
1

Music

Download

Comments

muhammadsadradincamraman
Muhammad Sadradin 🎥📸🎤TV :
💛💛💛
2026-09-22 17:57:34
0
To see more videos from user @lqe2parti, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About