@kh0dm: له‌و ڕۆژه‌وه‌ی عەشقی تۆ بووەتە بەشێک لە ڕوحم، زانیومە کە ئەم ڕێگەیە هێندەی جوانە، دووجار ئەوەندەش سەخت و پر لەرێگرە. بەڵام هیچ کەندوو کۆسپێک، هیچ مەوداو دوورییەک، و هیچ بێئومێدییەکی ئەم جیهانە نەیتوانیوە پەیمانی نێوانمان ڕاوبنێت. ڕۆژێک دێت، نەک هەر بە وشە، بەڵکو بە بەیەکگەیشتنمان، بە چاوەکانی خۆمان و بەو سەرکەوتنە مەزنەی بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا بەدەستی دەهێنین، دەبینە سەلمێنەری ئەوەی کە ڕاستەقینەترین عەشق، ئەو عەشقەیە کە ڕێگە سەختەکان کۆڵیان پێ ناهێنن. ئێمە سەلمێنەری ئەوە دەبین کە عەشقی ڕاستەقینە تەنها لە ڕۆژە خۆش و ئارامەکاندا دیار ناکەوێت، بەڵکو لە ناخۆشترین و سەختترین ساتەکاندا ڕەگ دادەکوتێت. بە هەموو جیهانی دەسەلمێنین کە دووری و چاوەڕوانی تەنها تاقیکردنەوەیەک بوون بۆ بەهێزیی دڵمان، نەوتراوەکانی نێوانمان دەبنە نەخشەی سەرکەوتنمان، و ڕۆژێک دێت هەموو ئەو کەسانەی گومانیان لە گەیشتنمان هەبوو، لەبەردەم وەفاداری و سەبری ئێمەدا بێدەنگ دەبن. ئێمە ڕێگە سەختەکان دەبڕین، نەک تەنها بۆ ئەوەی بە یەک بگەین، بەڵکو بۆ ئەوەی ببينە جوانترین نموونەی عەشقێک کە هەرگیز کۆڵ نادات#kh0dm #30ta #ar #foryou

﮼سیتا
﮼سیتا
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 22 September 2026 19:28:06 GMT
14269
1130
1
168

Music

Download

Comments

To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About