@kh0dm: لهو ڕۆژهوهی خەیاڵ و ڕوخساری تۆ بووەتە مەملەکەتی چاوەکانم، جیهان لە بڕوانینی مندا ڕەنگێکی دیکەی گرتووە. لەناو هەموو ئەو ئاپۆڕە و قەرەباڵغییەی دەورمدا، لەناو هەزاران دەنگ و ڕەنگدا، تەنها وێنەی تۆیە کە لە ڕۆحمدا نەخشێنراوە و سڕینەوەی ئیمپڕاتۆرییەتی مەحاڵە. لە ناو پەڕەی دڵم و لە کووچە و کۆڵانەکانی خەیاڵمدا، تەنها تۆ هەی و تەنها تۆ حاکمی؛ لە ناو تەواوی بوونمدا تەنها ئامادەیی و بوونی تۆیە کە سەلمێنراوە و جێگیر بووە، چاو جوانەکەم. هیچ تەم و مژێک ناتوانێت درەوشانەوەی ئەو چاوانەت لە یادم بباتەوە کە وەک ئاسمانێکی بێبن هیوام پێ دەبەخشن. تۆ تەنها کەسێک نیت لە ژیانمدا، بەڵکو تۆ تەواوی ژیان و هەناسە و هەستەکانمی؛ ئامادەییت لە ناخمدا ئەوەندە بەهێزە کە جێگەی بۆ هیچ خەمێک، هیچ دوودڵییەک و هیچ کەسێکی تر نەهێشتۆتەوە. تا ئەو شوێنەی هەستەکانم بڕۆن و تا ئەو پەڕەی هەناسەدانم، تۆ تاكە ڕاستیی و تاكە جوانیی ئەم جیهانە دەبیت لە چاوەکانمدا.#kh0dm #30ta #ar #foryou
یـــەڵدا.
Region: IQ
Tuesday 22 September 2026 19:33:06 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm
homepage.