@hackaccount205: #BagalMoKasi

🥰BEBE KO🥰
🥰BEBE KO🥰
Open In TikTok:
Region: PH
Wednesday 23 September 2026 13:18:34 GMT
10902
200
4
29

Music

Download

Comments

jmladypink25_galang.7.8
JmLadyPink :
😂😂😂
2026-09-23 17:17:33
3
jepjep_026
jepjep_26 :
[Big LOL][Big LOL][Big LOL]
2026-09-26 09:30:34
2
ayie.paglinawan.p
Ayie paglinawan 0516 :
😅😅😅
2026-09-24 09:55:27
2
teng3342
teng :
😅🤣😂
2026-10-05 08:44:30
2
To see more videos from user @hackaccount205, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

هەندێک ڕۆشتن هەیە کە بە تەنها جێهێشتنی شوێنێک نییە، بەڵکو ڕۆشتنی هەموو ئەو شتانەیە کە مرۆڤ بە هیوایانەوە ژیاوە، هەندێک کەس کە دەڕۆن تەنها لەبەرچاومان ون نابن، بەڵکو بەشێک لە دڵ و بیر و خەیاڵمان لەگەڵ خۆیان دەبەن...چیتر نازانم چۆن لەگەڵ ئەم بێدەنگییەدا بژیم، چۆن خۆم ڕازی بکەم بەوەی ئەو دەنگەی جارێک هەموو ماندووبوونەکانمی لەبیر دەبردەوە، ئێستا تەنها لە یادەکانمدا ماوەتەوە، چۆن ڕازی بم بەوەی ئەو کەسەی هەموو جارێک چاوەڕێی هاتنی دەکردم، ئێستا بووەتە هۆی ئەوەی هەر شەوێک چاوەڕێی هیچ شتێک نەکەم...هەر چەند جارێک خۆم لەگەڵ ئەم ساردییە ڕاهێنا، هەر چەند جارێک هەوڵم دا خۆم لە بیرکردنەوەت دوور بخەمەوە، بەڵام هەر جارێک ناوت لە شوێنێک دەبیستم، هەموو ئەو هەستانە وەک ئەوەی هیچ کاتێک نەڕۆیشتبن دەگەڕێنەوە، وەک ئەوەی هێشتا لە نزیکم بیت، وەک ئەوەی هێشتا دەتوانم دەستم بۆ دەستەکانت درێژ بکەم...چەنە حەیف کە نەمانتوانی هەتا کۆتایی لەگەڵ یەکتر بمێنینەوە، چەنە حەیف کە ئەو هەموو قسە جوانانەی بە یەکترمان گوتبوو لەگەڵ خۆماندا نەمانهێشت، چەنە حەیف کە ئەو خەونانەی بە ناوی ئێمەوە دەستیان پێکردبوو، لە کۆتاییدا بوون بە خەونێکی ناتەواو، خەونێک کە هەر کات بیر لێی دەکەمەوە دڵم دەڵێت ئەی بۆ وا بوو؟ ئێمە کە هەموو شتێکمان بە یەکتر بەستبووەوە، چۆن وابوو لە کۆتاییدا بووین بە دوو ڕێگای جیاواز؟چەنە حەیف کە نەکرا جارێکی تر سەرت لەسەر شانەکانم دابنێیت، نەکرا جارێکی تر دەستەکانت بگرم و بێ ئەوەی هیچ بڵێین تەنها لەگەڵ یەکتر بێدەنگ بین، نەکرا جارێکی تر چاوەکانت ببینم و هەست بکەم هێشتا هەموو شتێک لە جێی خۆیەتی، نەکرا جارێکی تر پێت بڵێم ئەوەندەی تۆم خۆش دەوێت هیچ وشەیەک ناتوانێت وەسفی بکات...ئێستا کە دەڕوانمەوە بۆ ڕابردوو، هەموو شتێک وەک خەونێکی دوور دەردەکەوێت، ئەو قسە شەوانە، ئەو پێکەنینانە، ئەو چاوەڕوانییانە، ئەو ساتانەی کە کاتمان لەگەڵ یەکتر بە خۆشی تێدەپەڕاند، ئێستا هەموویان بوونەتە یادگارییەک کە نە دەتوانم بیانگەڕێنمەوە و نە دەتوانم بە ئاسانی لەبیریان بکەم...چەنە حەیف کە ئێستا دەبێت لە شوێنی ئەوەی لەگەڵ تۆ قسە بکەم، لەگەڵ یادەکانت قسە بکەم، لە شوێنی ئەوەی چاوەڕێی پەیامێکت بکەم، چاوەڕێی ئەوە بم کە ڕۆژێک ئەم بیرکردنەوەیە کەمتر ئازارم بدات، لە شوێنی ئەوەی بە تۆ بڵێم چی بەسەرم هاتووە، هەموو شتێک لە دڵی خۆمدا هەڵبگرم و بێدەنگ بم...ئەی ئەستێرەکەم، تۆ کە جارێک لە تاریکترین شەوەکاندا ڕووناکییەکی بچووکت بۆ من هەبوو، ئێستا بۆچی ڕووناکییەکەت کەم بووەوە؟ بۆچی ئەو ئاسمانەی جارێک شوێنی گەشانت بوو، ئێستا بەبێ تۆ ئەوەندە بێڕەنگە؟ من هێشتا سەرم بەرەو ئاسمانە، هێشتا بەدوای ئەو تیشکەدا دەگەڕێم کە جارێک ڕێگای دڵمی ڕووناک کردبوو...نە دەستەکانت ماون بۆ ئەوەی پەنا بگرمەوە، نە شانەکانت ماون بۆ ئەوەی سەرم لەسەر دابنێم، نە ئەو دەنگە ماوە کە پێی ئارام دەبووم، تەنها ناوێک ماوە کە هەر کاتێک لە دڵمدا دووبارەی دەکەمەوە، هەموو ئەو شتانەی لەبیرم چووبوونەوە دەیانخاتەوە پێشم...هەندێک جار لە خۆم دەپارێزم بیر لە تۆ بکەمەوە، بەڵام کەس نازانێت چەند جار لە بێدەنگییەکانمدا هەموو ئەو ڕۆژانە دووبارە دەژیمەوە، چەند جار دەمەوێت کات بگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتەی هێشتا ئێمە ئێمە بووین، نە ئەم دوورییە هەبوو، نە ئەم بێدەنگییە، نە ئەم هەستەی کە هەموو شتێکمان لێ وەرگرتووە...چەنە حەیف کە من هێشتا بەدوای ئەو ئێمەیەدا دەگەڕێم کە چیتر بوونی نییە، چەنە حەیف کە ئەو هەموو خۆشەویستییە لە دڵمدا ماوەتەوە و ڕۆژگار نەیتوانیوە لەبەری بکات، چەنە حەیف کە هەندێک یادەوەری هەرگیز کۆن نابنەوە، هەرچەند ساڵ بگوزەرێت هێشتا وەک ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدابێت لەبەرچاومان دێنەوە...ئەستێرەکەم، ئەستێرەکەم، ئەستێرەکەم... ئەگەر جارێکی تر لە ئاسمانی ژیانمدا دەربکەویت، ئەمجارە تەنها ئەوەندە دەمەوێت بزانم کە ئەو هەموو ڕۆژانەی بەبێ یەکتر تێپەڕاندوومان، ئایا لە دڵی تۆشدا وەک من بەتاڵ و بێدەنگ بوون؟چەنە حەیف... کە نەکرا لەگەڵ تۆ بمێنمەوە، چەنە حەیف... کە نەکرا ئەو خەونانە تەواو بکەین، چەنە حەیف... کە نەکرا سەری تۆ هەر بۆ هەمیشە لەسەر شانەکانم بێت، چەنە حەیف... کە ئێستا تەنها یادەکانت ماون و من و ئەو هەموو قسە ناتەواوانەی هێشتا لە دڵمدا ماون...ئەستێرەکەم، هەر لە کوێ بیت، ئەوە بزانە هەندێک ڕۆشتن هەیە کە کۆتایی بە خۆشەویستی ناهێنێت، تەنها کۆتایی بە بوونی دوو کەس لە تەنیشت یەکتر دەهێنێت...!#ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط

About