@laadonii: to ansiosa

Ladonii
Ladonii
Open In TikTok:
Region: BR
Wednesday 23 September 2026 16:15:19 GMT
5821
435
6
0

Music

Download

Comments

maria.clara__02
~𝕄𝕒𝕣𝕚𝕒🐆 :
Se vc passar né kkk
2026-09-23 16:50:16
7
user39922065300093
zetsu :
primeiro
2026-09-23 16:17:21
1
taty_s3na
Tatiane_sena :
pensa em fazer faculdade amg?
2026-09-23 17:48:39
0
camily.vitoria288
Camily Vitoria :
❤️❤️❤️
2026-09-23 16:19:30
1
To see more videos from user @laadonii, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

مرۆڤ لە تەواوی تەمەن و بوونیدا تەنها یەکجار بەو ڕادەیە بێباكانە، بێسیانە، بێپەروا و سەرکێشانە ئاشق دەبێت، تەنها یەکجار هێندە ئازایەتی و شێتیی زەمین و ئاسمان لە ناخیدا کۆدەبێتەوە کە لە هیچ باهۆزێک، لە هیچ شکانێک و لە ئەنجامەکانی هیچ نەزانراوێک نەترسێت، تەنها یەکجار لە ژیاندا ئامادەیە بەبێ کەمتەرخەمی و بەبێ کاکڵەی دوودڵی، هەموو ئەگەرهاتەکان، هەموو داهاتوو، ڕابردوو، تەندروستی و تەنانەت تەواوی بوونی خۆی و سەرجەم دارایی و هەست و سۆزەکانی لەپێناو مەعشوقەکەیدا بکاتە قوربانی و بڕژێنێتە سەر ڕێگەی، تەنها یەکجار لە تەواوی ژیانیدا ئەو ئامادەییە ڕەها، قووڵ و بێمەرجەی تێدایە کە هەموو نەخشە، پلان، خەون، ئامانج، بەها و بەرنامەکانی تەواوی تەمەنی بە دەستی خۆی هەڵبوه‌شێنێتەوە و تێکیان بدات، تەنها و تەنها لەپێناوی مانەوە لەگەڵ ئەو یەک کەسەدا و بۆ ئەوەی سەرلەنوێ تەواوی جیهانی خۆی لە سفرەوە لە دەوری ئامادەیی و سێبەری ئەو دابڕێژێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو پەیوەندییە سەری نەگرت و ئەو کەسە لە ژیانیدا نەما و نەبووە بەشێک لە چارەنووسی و بۆ هەمیشە ڕۆشت، ئەو مرۆڤە چیتر هەرگیز، تەنانەت تا کۆتایی هەناسەکان و ڕۆژەکانیشی، نابێتەوە بەو کەسەی پێشوو، بەڵکو هەمیشە و تا دواساتەکانی ژیانی لە قوڵایی ناخیدا خۆی وەک مرۆڤێکی تەواو دۆڕاو، شکستخواردوو، وێران و بێپەنا دەبینێتەوە، ڕێک وەک کەشتییەکی گەورە و سنگگرانی تێکشکاو و لەکارکەوتوو کە لە ناوەڕاستی ئۆقیانوسێکی بێپایان، قووڵ، تاریک و بێڕەحمدا بەبێ سووکان و بەبێ ئاڕاستە سەرگەردان بووبێت و چاوەڕێی ژێرئاوکەوتن و خنکانی یەکجارەکی بكات، لە دوای ئەو دۆڕانە گەورە، گران و کەمەرشکێنە، ترسەکان هێندە قوڵ، گەورە، سەخت و تۆقێنەر دەبنەوە لە ناخیدا کە ئیتر بڕوا و متمانەکردن بە خۆشەویستی و بە مرۆڤەکانی تر دەبێتە ئەستەمێکی ڕەها، دڵ دەرگاکانی بە ڕووی هەموو هەست و بزەیەکدا وەها قوفڵ دەکات کە ئیشق چیتر ڕێگەی پێنادرێت ئاوڕێکیش لە دڵ بداتەوە و پێنەخاتە ناو ژیانییەوە و تەنها لە دوورەوە وەک بینەرێکی بێدەنگ و نامۆ دەوەستێت، دواتر، بە هێواشی و بە ئازارێکی بێئامانەوە ژیان بە شێوازی سەربەخۆی خۆت و بە هەمان پلان و خەونە سارد، ڕەق و بێڕوحەکانی پێشووت دەست پێدەکەیتەوە، بەسەر پێیەکانی خۆتدا دەست بە ڕۆیشتن دەکەیتەوە، بەرەو پێشەوە دەچیت، هەنگاوی درێژ دەنێیت و ڕەنگە گەورەترین سەرکەوتنەکانی جیهان تۆمار بکەیت، لوتکەکان بگریت و هەموو کۆسپە سەختەکان بە زەبری ئیرادە ببڕیت، بەڵام حەقیقیەتی زۆر تەڵخ، تاڵ و ئازاربەخشی ژیان ئەوەیە کە چیتر تەنانەت ئەگەر هەموو جیهان، کەون، گەردوون و ئەستێرەکانیش ببەیتەوە و ببیە خاوەنی تەواوی سەروەت، دەسەڵات و سەرکەوتنەکانی سەر ئەم زەوییە، هێشتا لە ناخی دڵتدا مرۆڤێکی تەواو دۆڕاو، تا بڵێیت بەتاڵ، شکاو و بێمانایت، چونکە ئەو تاقە کەسەی کە دەبوو لە کاتی سەرکەوتن و بردنەوەکانتدا لە پەناشت بێت و بە شانازییەوە چاوەکانی بڕواننە چاوت و بە جۆش و خروشەوە باسی هەموو هەوراز و نشێوەکانی ڕێگەی بردنەوەکانی خۆتی بۆ بکەیت، لەمێژە لەدەستت داوە و بۆ هەمیشە دۆڕاندووتە.#brokeennnnnnn #نەمویسط #ba7reeeeeeee

About