@aga..compound: ​لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا؛ مەڕاسیمێکی پڕ لە شانازی و شکۆدار لە کۆمەڵگەی (ئاگا)ی پەروەردەیی بەرێوەچوو ☀️✌️✨ ​ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەڕێزان : -کاروان کەریمخان قائیمقامی قەزای پیرمام -کاک حەمەدەمین میرخان کەسایەتی دیاری قەزای پیرمام و ئەندامی لێژنەی باڵای ناوچەی بارزان - مقسود خيلانى بەرپرسی ناوچەی مامۆستایان -کاک علی بەرپرسی ناوچەی دارەشەکران -رائد شڤان نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پیرمام -ئاری رفعت بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای پیرمام - کاک رەنجدەر سەرۆک شارەوانی -خاتوون خان بەڕێوەبەری تێبینەرایەتی قەزای پیرمام -کاک سەنگەر بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایانی پیرمام لە مەڕاسیمێکی شایستە، جیاواز و پڕ لە شکۆدا، ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆمەڵگەی (ئاگا)ی پەروەردەییی ناحکومی بەرز ڕاگیرا. ​لە میانی مەڕاسیمەکەدا، بە رزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ووتاری بەرێز مامۆستا (زیاد محمد ) و چەند چالاکییەکی تایبەت بەو رۆژە شانۆگەرییەکی تایبەت و پرۆفیشناڵ پێشکەش کران کە گوزارشتی لە ڕۆڵی مێژوویی و ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی دەکرد لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا. شانۆگەرییەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستایانی هێژا (م. ئەیوب کەمال) و (م. ڕێزان برکەت) و بە نواندنی بەرز و پرۆفیشناڵی قوتابییانی بەهرەمەندی کۆمەڵگەی ئاگای ناحکومی نمایشکرا، کە جێی دەستخۆشی و سەرسامبوونی تەواوی ئامادەبووان بوو. ​بەناوی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵگەی (ئاگا)ی پەروەردەیییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادە سەربەرزە لە سەرجەم گەلی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئامادەبووانی بەڕێز دەکەین. ​پیرۆز بێت ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان! ​#کۆمەڵگەی_ئاگا #دامەزراوەی_ئاگا #ڕیفراندۆم #سەربەخۆیی_کوردستان #سەرۆک_بارزانی

aga.compound
aga.compound
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 24 September 2026 16:54:50 GMT
7144
162
3
65

Music

Download

Comments

mzuri987
𓆩𝐁 𝐋 𝐀 𝐊𓆪 :
❤️❤️🤍🤍💛💛🤍🤍💚💚
2026-09-24 18:19:57
1
sang_5588
sang_ :
2026-09-24 18:26:12
0
rezhyar_barzani
Rezhyar_barzani :
❤️❤️❤️
2026-09-24 17:37:28
1
To see more videos from user @aga..compound, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About