@mehraaaaaaab: ئەزانی من چیم کرد لەبەر تۆ؟؟؟ من ئەو شەیتانەی لە ناخیشمدا گۆڕی بۆ فریشتە، تەنها بۆ ئەوەی تۆ پێبکەنیت، تەنها بۆ ئەوەی لە چاوتدا کەمێک جێگام هەبێت، تەنها بۆ ئەوەی هەست بکەیت کە کەسێک هەیە بە دڵی پاکەوە تۆی خۆشدەوێت... من خۆمم لەبیر کرد بۆ ئەوەی تۆ لەبیرم نەکەیت، هەموو ئەو شتانەی کە دڵم دەیویست کردم بە قوربانی خۆشی تۆ، هەموو ئەو قسە و هەست و خەونانەی کە هەمبوون خستمە ژێر پێی خۆم، تەنها بۆ ئەوەی تۆ هەست بە ئارامی بکەیت... بەڵام لە کۆتاییدا چی بۆ من مایەوە؟؟؟ دڵێکی شکاو، چاوێکی پڕ لە فرمێسک، شەوانێکی درێژ و بیرکردنەوەیەکی بێکۆتایی... دڵم بێکەس و بەتاڵە... بەختم ڕووی لە ڕەشیە... ئیتر بەسە ئەی ڕۆژگار... بەسە لەو هەموو ئازارەی بە ناوی ژیان بە من دەدەیت... پڕم لە ڕق ئەی لاکردار... پڕم لە قسەی نەگوتراو، پڕم لە گریانی نەبینراو، پڕم لە هەستێک کە هیچ کەسێک نەیزانی... من زۆر شتم لەدەستدا بۆ تۆ، بەڵام لە کۆتاییدا تۆش لەدەستم چوویت... ئێستا تەنها من ماوم و ئەم دڵەی کە هێشتا نازانێت بۆچی هەموو شتێکی خۆی کرد بە قوربانی کەسێک کە کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا... شاید ڕۆژێک بزانیت من چەند جار خۆمم شکاند بۆ ئەوەی تۆ نەشکێیت، چەند جار گریام بۆ ئەوەی تۆ پێبکەنیت، چەند جار بێدەنگ بووم بۆ ئەوەی تۆ ئارام بیت... بەڵام ئەو ڕۆژەی تۆ بزانیت، من لەوانەیە چیتر ئەو کەسە نەبم کە چاوم لە ڕێگای تۆ بێت... چونکە دڵێک کە زۆر جار دەشکێت، لە کۆتاییدا فێردەبێت چۆن بێدەنگ بژی...
• ﮼میهراب •
Region: IQ
Thursday 24 September 2026 17:32:27 GMT
Music
Download
Comments
Hawkar Shekha :
هەموومان گەورە دەبین
بەڵام یەکێ بەلەزەت
یەکێ بە حەسرەت🥲
2026-10-08 17:54:05
3
z :
ناوەکە کۆپی دل
2026-10-05 11:04:31
0
Safa Barznjy :
هەموو وشەکان بڵقی سەر ئاوە،لە دەستم چوویت و تەنهام و دڵم وێرانە درۆ لە دوای درۆ ژیانی واقیعی چۆنە وابژی و دڵخۆش بە بەو بەشەی هەتە
2026-10-19 21:04:55
0
☆𝕬𝕷𝕴~𝕮𝕳𝕬𝖀𝕬𝕹𝕴𝕰🕊 :
ئەکید لە واقع دوورە ئەم باس و خواستە،راستیش بێ یەک لایەن نەبووە سەبەبێک هەبووە لەو بەینە خالێکی بەتاڵ ماوەتەوە و پێ دەلێن پاکی..ئەم پاکییە لەو نێوانە یەکی حەسرەتە یەکی دیش حەچوولە یەکسان نەکرێ ئەکید ڕوش و ڕووت دەبێ.🤝🏿⚖
2026-09-27 02:03:09
0
💔 SH.SH. SH💔 :
بەداخەوەبۆئەوجۆرەکەسانە
2026-09-25 21:13:41
0
سەیوان محمەد :
بینینیشی بووە خەیاڵ بۆم
2026-09-24 18:50:19
0
𝘩𝘢𝘮𝘢𝘢، :
کۆپی ئەو وتە هەیەە
2026-09-26 19:52:06
0
Rahel omer kaka abdulla👑 :
ئەوی باجی ئەو دڵ شکانە بدات
2026-10-01 00:27:09
0
مـــام ســــەیـــــد💚 :
2026-09-24 19:20:57
0
A.R :
2026-10-04 18:28:58
0
💔 SH.SH. SH💔 :
زۆۆرجوانەدەسخۆش
2026-09-25 21:13:22
0
گـــــەڵــــاڵـــــــی :
Copy haya,
2026-09-24 23:33:19
0
ronak :
😢
2026-10-22 03:16:07
0
الحب :
🥰
2026-10-10 20:08:59
0
pshtiwan.nuaman :
❤️❤️❤️🥹
2026-09-28 23:10:15
0
💔 SH.SH. SH💔 :
💔💔💔
2026-09-25 21:13:00
0
Hama_barznji :
💙
2026-10-23 22:51:34
0
❤هاوسە رم سە روە تی منە❤ :
😭😭😭
2026-10-24 20:49:32
0
To see more videos from user @mehraaaaaaab, please go to the Tikwm
homepage.